فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

18 ساڵ بەسەر رووداوەکانی 1ی شوباتی 2004 تێدەپەڕێت، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە رایگەیاند، "یادی ئەو رۆژە دەکەینەوە کە تێیدا کۆمەڵێک کەسی بەڕێزی بێتاوان لەپێناوی نەتەوەکەیان کوژران".

لە 1ی شوباتی ساڵی 2004 کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، لە هەردوو بارەگای مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لقی 2ی پارتی دیموکراتی کوردستان دوو تەقینەوەی خۆکوژی روویاندا، کە بەهۆیانەوە 103 کەس لە هەردوو بارەگا شەهید بوون و 246 کەسی دیکەش برینداربوون.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکی رەنجە جەمال، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، گوتی، "مێژووی کوردستان پڕە لە یادی تاڵ و دڵتەزێن، ئەمەش یەکێکی دیکەیە لەو یادانەی کە ساڵانە دەیکەینەوە. [رۆژی 1ی شوباتی 2004] کۆمەڵێک خەڵکی بەڕێزی بێتاوان لەپێناوی نەتەوە و بیروباوەڕەکەیان کوژران، بۆیە پەیامم بۆ خۆمان و میلـلەتەکەی خۆشمانە کە لە ناوچەیەکدا دەژیین کە هەمیشە خەڵک رقی لە ئێمە دەبێتەوە، لەبەر هەر هۆکارێک بێت، بۆیە کە دەزانین ئەوەندە کەس رقی لە ئێمەیە حەق نییە خۆمان ئەوەندە رقمان لە خۆمان بێت".

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی، "حەقە ناوبەناو یەکبگرینەوە لەپێناوی پاراستنی هەرێمەکەمان، کوردستانەکەمان و ئەو مەبدەئانەی کە رۆژانە لەپێناویان خەبات دەکەین، تاکە پەیامی من ئەوەیە".

رۆژی دووشەممە 31-01-2022 قوباد تاڵەبانی پەیامێکی لەبارەی رووداوەکانی 1ی شوباتی 2004 بڵاوکردەوە، لە بەشێکیدا نووسیویەتی، "مێژوویە‌كی دیکەی زامداری گە‌لە‌كە‌مانە‌ كە‌ بە ‌كردە‌وە‌یە‌كی قێزە‌ون، بە ‌دە‌ستی تیرۆریستان ئە‌نجامدرا و بە‌داخە‌وە‌ بووە‌ ھۆی شە‌ھیدبوون و برینداربوونی ژمارە‌یەك لە‌ ھە‌ڵگرانی پە‌یامی ئاشتی و جە‌ژنە‌ پیرۆزە‌".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هاتووە، "راستە‌ ھە‌رگیز ئە‌و زامە‌مان ساڕێژ نابێت، بە‌ڵام ئیرادە‌ی بە‌رەنگاربوونە‌وە‌مان لە‌پێناو پاراستنی دە‌ستكە‌وتە‌كانمان و بەدەستهێنانی مافە‌كانمانی گە‌ورە‌تر كرد".

سەرچاوە رووداو

٢/٢/٢٠٢٢

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان