فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 کۆماریخوازان ناوەندی هەواڵ: جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، رایگەیاند کە ئەوان چاوەڕوانی ئامۆژگاری زانستیی دەکەن بۆ پێدانی دۆزی چوارەمی ڤاکسین بە تەواوی دانیشتوان.

مارکۆس سیفکۆڤی، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: یەکێتی ئەوروپا لە روی کوتان و پێدانی دۆزەکانی پاڵپشتی لەسەر ئاستی جیھاندا لە پێگەیەکی زۆر باشدایە، گەر باسی دۆزی چوارەم بکەین، ئەوە چاوەڕێی ئامۆژگاری زانستیی زیاتر دەکەین.

وتیشى، "کۆمپانیاکانی دەرمان، سەرقاڵی پەرەپێدانی ڤاکسینی تایبەتن لە دژی جۆرە نوێکانی ڤایرۆسەکە و دەبینین کە زانست چی وەڵامێکی دەبێت بۆ ئەم جۆرە پرسیارانە".

پێشتر، رێکخەری دەرمانی یەکێتی ئەوروپا، ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا (EMA)، لەو راگەیەندراوەی کە لە (18)ی کانونی دوەم بڵاویکردوە، ئاماژەی بەوە کردبو کە دەتوانن ھەڵسەنگاندن بۆ پێدانی دۆزی چوارەمی ڤاکسین بەو کەسانە بکەن کە بەرگریی لەشیان لاوازە.

جێی ئاماژەیە چەند وڵاتێکی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، بڕیاری پێدانی دۆزی چوارەمی ڤاکسینیان بەو گروپانەی کە مەترسییان لەسەرە، دەرکردبوو.

٣٠/١/٢٠٢٢

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان