به‌به‌رده‌وامی حەشدی شەعبی، کار بۆ سڕینەوەی پێگەی کورد و عەرەبی سوننە لە خورماتوو و سلێمان بەگ ده‌كات و تا دێت ھێزی زیاتر لەو ناوچانە جێگر دەکەن، بۆئه‌وه‌ی جارێکی بەرپرسان و خێزانەکان نەگەڕێنەوە ئه‌و ناوچانه، ئەوەش وایکردووە کورد و عەرەبی سوننە ترسی زیاتریان لەلا درووست بێت.
وه‌ك خه‌ڵكی ئەو ناوچانەش ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن، كاتێك ژیانیان پارێزراو بێت و بەرپرسەكان توانیان بگەڕێنەوە، ئەوانیش بیر لە گەڕانەوە دەكەنەوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان, حەشدی شەعبی چون ڕێگا نادات سوننەکان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە سلێمان بەگ، بەھەمان شێوە رۆژانە کار لەسەر تەقاندنەوە و سوتاندنی خانوو و دوکانی کوردەکان دەکەن، بۆئه‌وه‌ی چاره‌نووسی سوننه‌كان بۆ كوردیش بگوازنه‌وه و جارێكی دیكه نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.
8/12/2017