فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


تەرمی کچە خوێندکارێکی کورد کە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست داوە، لە بەشە ناوخۆیی یەکێ لە زانکۆکانی شاری ئەهوازی ئێران دۆزرایەوە.


بەپێی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی "هەنگاو"ی رۆژهەڵاتی كوردستان، كە لە ڕێکخراوێكی مافی مرۆڤەوە بەدەستی گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو تەرمی کچە خوێندکارێکی کوردی زانکۆی کشتوکاڵ و سەرچاوە سروشتییەکانی ڕامینی ئەهواز دۆزرایەوە، کە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست دابوو.


ئەو خوێندکارە کوردە ناوی مونا دوڕانییە و تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی کرماشان بوو، لە ساڵی سێیەمی خوێندنی دکتۆرا بووە.


لەبارەی رووداوەكەوە، یەکێ لە خوێندکارانی ئەو زانکۆیە ڕایگەیاندووە کە مونا بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست داوە و بەرپرسانی زانکۆ بەوانیان ڕاگەیاندووە کە بڵێن ناوبراو بە هۆی “جەڵتەی دڵەوە” گیانی لە دەست داوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ناوبراو بە هیچ شێوەیەک نەخۆشی دڵی نەبووە.


دوو مانگ پێش ئێستەش خوێندکارێکی دیکەی کورد بە ناوی “زەینەب” تەرمەکەی لە بەشە ناوخۆیی یەکێک لە زانکۆکانی ئیلام دۆزرابووەوە، بەرپرسانی زانکۆ ڕایانگەیاندبوو خۆی کوشتووە.


لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا، ئەمە سێیەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانی گوماناوی کچە خوێندکارانی کوردە کە لە زانکۆکانی سنە، ئیلام و ئەهواز تۆمار کراون و دوو کچیان خەڵکی ئیلام و کچێکیش خەڵکی کرماشان بووە.

8/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان