فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەمەوە تا نیوەڕۆ، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە ئاسمانی دەڤەری برادۆست سووڕاونەتەوە و چەندان جار بۆردمانی ناوچەكەیان كردووە بە بیانووی بە ئامانج گرتنی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لەو ناوچەیەدا.

ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، لە سەعات نۆی بەیانی ئەمڕۆ دووشەم تا سەعات 11ی پێش نیوەڕۆ، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا شەش جار لەسەر یەكتر ناوچەی ئیشمێ و چیای بەنی دەڤەری برادۆستیان بۆردمان كرد كە دەكەوێتە سنووری شارەدێی سیدەكان.

زیاتر گوتی، هاووڵاتییانی ناوچەكە هیچ زیانێكی گیانی و مادییان بەرنەكەوتووە، ناشزانرێ ئاخۆ لە ئەنجامی بۆردمانەكان زیان بەر چەكدارانی پەكەكە كەوتووە یان نا.

بەگوێرەی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی شارەدێی سیدەكان، لە ماوەی ساڵی 2017 فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا و تۆپخانەكانی ئێران 26 جار بۆردمانی دەڤەری برادۆستیان كردووە و لە ئەنجامدا هاووڵاتییەك گیانی لە دەست داوە و زیانی مادیی زۆریش بەر باخ و پاوانی ناوچەكە گەیشتووە.

شارەدێی سیدەكان سەر بە شارۆكەی سۆرانە و كەوتووەتە سێگۆشەی سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران و توركیا، 250 گوندی بەسەرەوەیە و زیاتر لە 100 گوندی بەهۆی بوونی چەكدارانی پەكەكە لە ناوچەكە و بۆردمانی بەردەوامی فڕۆكەكان چۆڵ كراوە و ئاوەدان نەكراونەتەوە.

11/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان