فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رايگه‌ياند، رێككه‌وتنێكيان له‌گه‌ڵ ئێران واژوو كردووه‌ بۆ هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك.

جه‌بار عه‌لى لعێبى، وه‌زيرى نه‌وتى عێراق له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، واژوو له‌سه‌ر رێككه‌وتنى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ ئێران كرا.

گوتيشى: به‌ گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ رۆژانه‌ 30 تا 60 هه‌زار به‌رميل نه‌وت ره‌وانه‌ى ئێران ده‌كرێت.

روونيشيكرده‌وه‌، كاتێك پرۆژه‌ى هێڵى نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌ى نێوان عێراق و ئێران ته‌واو بوو، ئه‌و بڕه‌ زياد ده‌كرێت.

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد، تا ته‌واوبوونى پرۆژه‌ى دانانى هێڵه‌كه‌، نه‌وت له‌ رێگه‌ى تانكه‌ره‌وه‌ بۆ ئێران هه‌نارده‌ ده‌كرێت.

به‌ گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ نه‌وت ره‌وانه‌ى شارى كرماشان ده‌كرێت و هه‌مان بڕى نه‌وت عێراق له‌ باشوورى ئێرانه‌وه‌ وه‌ريده‌گرێته‌وه‌.

مه‌به‌ستى ئێران كه‌مكردنه‌وه‌ى تێچووى گواستنه‌وه‌ى نه‌وته‌ له‌ باشوورى وڵاته‌كه‌يه‌وه‌ بۆ سنوورى پارێزگاى كرماشان و باكوورى ئێران.

10/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان