فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرکۆماری فەڕانسە وێڕای پشتگیری لە لێدوانەکانی ترامپ لەهەمبەر بەرنامەی مووشەکی کۆماری ئیسلامی، ڕایگەیاند: دەبێ بەرنامەی مووشەکی بالێستیکیی ئێران بکەویتە ژێر چاودێری نێونەتەوەیی.

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئێمانۆئێل ماکرۆن، وێڕای ئاماژەکردن بە ڕێککەوتننامەی بەرجام ڕایگەیاندووە: هۆکاری ئەوەیکە فەڕانسە پێداگرە لەسەر مانەوە لەسەر بەرجام ئەوەیە، کە تا ئێستا هیج ڕێکارێکی باشتر بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەی ناوکی ئێران نابینێت.

ناوبراو لە پرێس‌کۆنفڕانسێکیشدا باسی لە ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی لە یەمەن و سوریەدا کردووە و ڕایگەیاندووە: کۆماری ئیسلامی بەهۆی چالاکییە مووشەکییەکانی بووەتە هۆکاری ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا.

لە درێژەی قسەکانیشیدا وتوویەتی: ئێمە دەبێ بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، چاودێرییەکی وردمان لەسەر ڕێژیمی تاران و بەتایبەت بەرنامە مووشەکییەکانیان هەبێ.

ئەم قسانەی ماکرۆن دوابەدوای ئەوە دێنە ئاراوە، کە دوێنێ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، "ڕێکس تێلرسۆن" وەزیری دەرەوەی ئامریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ "ئەیمەن ئەلسەدەفی"، هاوتا ئۆردۆنییەکەی ڕایگەیاند: "دەبێت قەیرانی سووریه بەپێی بڕیاری ٢٢٥٤ی شۆرای ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وتووێژەکانی ئاشتی ژێنێڤ چارەسەر بکرێت".

وەزیری دەرەوەی ئامریکا وتوویەتی: "دەبێ" ڕێژیمی ئێران سەربازەکانی و ئەو هێزانەش کە پاڵپشتـیان لێ دەکات لە سووریە بکشێنێتەوە.

تێلرسۆن وتوویەتی: ئێران دەبێ هێزە سەربازییەکانی خۆی لە سوریە بباتە دەرەوە، تاکوو ئارامی بۆ ئەم وڵاتە بگەڕێتەوە؛ بەوتەی ناوبراو مەرجی سەرکەوتنی وتووێژەکانی ژێنێڤ بریتییە لە دەستێوەردان نەکردنی تاران.

15/2/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان