فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕاوێژکاری وەزیری ئابووریی حکوومەتی ئێران، لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند: ناڕەزایەتییە خەڵکییەکانی مانگی ڕابردوو لە ئێراندا، ڕووداوێکی سیاسی بوو، کە هەمووانی لەرزاند.

ئەحمەد میدەری لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی کاری ئێران "ئیلنا"، ناڕەزایەتییە خەڵکییەکانی مانگی بەفرانباری بە بوومەلەرزەیەکی سیاسی شوبهاند و ڕایگەیاند: هێزی نیزامی ـ سیاسیی ئێران، توانایی بەڕێوەبەری قەیرانی شارە چووکەکانی ئەو وڵاتەی نییە.

ئەو ئەندامەی مەجلیسی شەشەم لە ئێران ڕایگەیاند، ئەو بوومەلەرزە سیاسییە یان دەبێتە هۆی ئەوەی کە پێکهاتەی سیاسی ئێران بەهێز بێت، یان دەبێت هۆی ئەوەی کە ڕێبەرانی ئێڕان بە هۆش نەیەن و چاوەرێی ئەوە بن، کە بوومەلەرزەیەکی دیکە ڕوو نەدات.

ناوبراو هەروەها بە ئاماژە کردن بە نارەزایەتییەکانی ٧٧ شاری ئێران وتی: ئەگەر چاوێک لەو شارانەی ئێران بکەین، کە لەوێدا نارەزایەتییەکان بووەتە هۆی کوژرانی هێندێک لە خەڵکی ناڕازی، ڕێژەی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکان کەمتر لە شارەکانی دیکە بووە.

ڕاوێژکاری وەزیری ئابووریی ئێران ئەو ناڕەزایەتییانەی وەکوو "ناڕەزایەتییە کەڵەکەکراوەکان" ناو برد و ڕایگەیاند: بەشداری نەکردنی خەڵک لە هەڵبژاردن بە واتای ناڕەزایەتیی هەموو نیزامە.

ئەحمەد میدەری، هەروەها بە ئاماژە کردن بە بەرجام ڕایگەیاند: شکستی بەرجام خۆی هۆکاری ناڕەزایەتیی خەڵک بووە و خەڵکیش چاوەڕوانی ئەوە بوون، لە قۆناغی دووی هەڵبژرادنی سەرکۆماری ئاڵوگۆڕ لە ژیانی ئەوان پێک بێت، بەڵام سیاسەتەکانی سەرکۆماری ئامریکا بە خەڵکی سەلماند، کە بەرجام بەڕێوەناچێت و ژیانی ئەوانیش ئاڵوگۆڕی بە سەردا نایەت.

بە وتە ڕاوێژکاری وەزیری ئابووریی ئێران، خەڵکی ئێران لەو باوەڕەدان، کە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی هیج جۆرە ڕێکارێکی بۆ چارەسەریی کێشەکانی ئەوانی پێی نییە.

15/2/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان