فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە ڕۆژنامەی نیویوورک تایمز و گۆڤاری نیوزویک، دوو بابەت بڵاو کراوەتەوە، کە کاتی ئەوەیە ئامریکا هێرش بکاتە سەر سپای پاسداران.

ڕیچارد گلدربرگ، (ڕاوێژکاری باڵا لە بونیادی بەرگری لە دێموکراسی) بابەتێک لەژێر ناوی (کاتی ئەوەیە کە ترامپ هێرش بکاتە سەر سپای پاسداران) لە ڕۆژنامەی نیویوورک پۆست نووسیوە و باسی لەوە کردووە: کە لە کاتی دەسەڵاتداری ئوباما ڕێژیمی ئێران کەڵکی لە کێشە نێوخۆییەکانی ئامریکا وەرگرت و دەسەڵاتی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیاتر کرد و بەرنامە مووشەکییەکانی خۆی بەهێزتر کرد.

هەروەها ئاماژەی بە دەستێوەردانەکانی ئێران، لە وڵاتانی ناوچەکە و ناردنی چەکوچۆڵ بۆ گرووپە تێرۆریستییەکان و وڵاتی بەحرەین کردووە، کە ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئامریکایە و بە دژی عەرەبستان بەکاریان دەهێنێت و بنکەی بەرهەمهێنانی مووشەکی لە لوبنان و سووریە دروست کردووە.

ڕیچارد گلدربرگ، لە درێژەی بابەتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە کاتی ئەوەیە ترامپ دژکردەوەی بەهێزی نیزامی لە بەرامبەر ڕێژیمی ئێران هەبێت، کە لە ناوچەکە چالاکی نیزامی دەکات و سیاسەتەکانی دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی ئێران ئەوەیە، کە دەست بەسەر ناوچەکە بگرن و بەرژەوەندییەکانی ئامریکا و هاوپەیمانەکانی بخەنە مەترسییەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، لە گۆڤاری نیوزویک، کنت پولاک، لێکۆڵەرێکی ئەنستیتوی (ئامریکەن ئینترپرایز)، بابەتێکی لەسەر ئێران نووسیوە و باسی لەوە کردووە، کە ئەو ڕێژیمە ئامریکا بە دوژمن دەزانێت و هەڕەشە لە هاوپەیمانەکانمان دەکات.

ئەو لێکۆڵەرە، ئاماژەی بەوە کردووە، کە ڕێژیمی ئێران هەرچی کاتی زۆرتری بۆ دەستێوەردان لە ناوچەکەدا هەبێت، لە داهاتوودا ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کێشە و ناسەقامگیری و هەژاری زۆرتر دەبێت، هەر بۆیەش ئامریکا دەبێت، ڕووبەڕووی ئێران ببێتەوە و پاشەکشەی پێ بکات.

15/2/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان