فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە نێوان دەروێشە گۆنابادییەکانی ئێران و هێزەکانی پۆلیس لە شاری تاران تێکهەڵچون ڕوویداوە و لە ئەنجامدا سێ پۆلیس و دوو بەسیجی کوژراون و ژمارەیەک دەروێشیش برینداربوون.

دەروێشە گۆنابادییەکان کە لە ئێوارەی دوێنێوە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە دەستگیرکردنی نیعمەتوڵا ڕیاحیان یەکێک لە دەروێشەکانی گوناباد ، لە بەردەم بنکەیەکی پۆلیس لە باکوری تاران گردبوبوونەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆتاییان بە گردبوونەوەکەیان هێنا.

ئێوارەی دوێنێ دەرێشەکان لە بەردەم بنکەیەکی پۆلیس گردبوونەوە و داوای ئازادکردنی دەروێشێک بە ناوی نعمەتوڵا ڕیاحییان کرد، کە بە وتەی ئەوان بە نایاسایی دەستگیرکراوە.

هێزەکانی پۆلیس ئەو داواکارییەیان جێبەجێنەکرد و گردبوونەوەی دەروێشەکان بەرفراوان بووەوە، هێزەکانی پۆلیس هێرشیان کردە سەر گردبوونەوە و پاشان شەڕ ڕوویدا. لە ئەنجام ئە شەڕەدا ژمارەیەک دەروێش برینداربوون.

هەروەها پاسێک کە پۆلیس بانگەشەی ئەوە دەکات هی دەروێشەکان بووە خۆی بە هێزەکانی پۆلیسدا کێشاوە و لە ئەنجامیدا سێ پۆلیس کوژراون. ئاژانسەکانی هەواڵی سەر بە ڕژیمی ئێران ،باسیان لە کوژرانی دوو بەسیجی ئەکەن.

گردبوونەوەی دەروێشەکان و شەڕ و پێکدادانی نێوانیان لەگەڵ پۆلیس تا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بەردەوامی هەبوو. ، بە پێی هەواڵەکان زیاتر لە ٣٠٠کەس لە خۆپیشاندەران لەلایەن پۆلیسەوە دەسبەسەر کراوون،

ئەمە لەکاتێکدایە کە هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەروێشەکان بە کردەوەی توندوتیژی تۆمەتبار ئەکەن، بەڵام دەروێشەکان لە ماڵپەری فەرمی خۆیاندا ڕایان گەیاندووە کە ئێمە هەر چەشنە کردەوێکی توندوتیژانە رەد ئەکەینەوە .

21/2/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان