نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد، کە حکومەتی تورک هێرشەکەی بۆ سەر عەفرین بوەستێنێت.
شەوی ڕابردوو ستێفان دووژاریک، وتەبێژی سکرتێریی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسی هەوڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە بارەی هێرشی سەر عەفرین جارێکی دیکە ڕاگەیاند.
دوژاریک وتی: دەبێت حکومەتی تورک هێرشەکەی بوەستێنێت، هەر چەند شەڕ درێژتر بخایەنێت گەیاندنی یارمەتی و هاوکارییە مرۆییەکان بۆ هاوڵاتیان سەخت تر دەبێتەوە.
وتیشی: بەهۆی شەڕێک کە لە عەفرین و غوتەی ڕۆژهەڵات ڕوودەدا، هاوڵاتیانی مەدەنی ناچاردەبن ماڵ و خاکیان بەجێبێڵن و ئاوارەبن، ئەوەش تا دەچێت زیاتر دەبێت.
لە کۆتاییشدا ئاماژەی بەوەدا، کە بەو شەڕەی ئێشتا لە ناوچەکەدا ڕوودەدا جیاکارییەکان لە ناو لایەنەکان زیاتردەبێت.
22/2/2018