فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لێپرسراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیم، باسی لەوە کردووە، لە ئەگەری هاتنە دەرەوەی وڵاتەکەی لە بەرجام، کۆمەڵگای جیهانی نائەمن دەبێت.

عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕێژیم، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە دامەزراوەی "چێتم هاوس" باسی لەوە کردووە کە ئەگەر بەرجام هەر بەم شێوەیە بڕواتە پێشەوە و گەمارۆکان لەسەر ئێران لانەچێت، وڵاتەکەی لە بەرجام دێتە دەرەوە و هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە کۆمەڵگای جیهانی تووشی قەیرانی ناوکی دەبێت.

ناوبراو باسی لەوە کردووە کە، تەنانەت ئەگەر کاتی دیاریکراوی ترامپ بۆ بڕیاردان لەسەر بەرجام تێپەڕ بێت و هەڵپەساردنی گەمارۆکان لەسەر وڵاتەکەی دووبارە نەکرێت و بانکەکان هاوکاری ئێران نەکەن، مانەوە لە بەرجام بۆ وڵاتەکەی هیچ بەرژەوەندییەکی نابێت و وڵاتەکەی لە ڕێککەوتننامەکە دێتە دەرەوە.

عێراقچی، ئاماژەی بە وتەکان و کردەوەکانی ترامپ کردووە و وتویەتی کە ئەو کارانەی ترامپ، وەکوو ژارێکە بۆ کۆمەڵگای بازرگانی لەسەر هاوکاری کردن لەگەڵ ئێران و کەش و هەوای بازرگانی لەگەڵ ئێرانی نائەمن کردووە.

23/2/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان