فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئه‌یاله‌تی‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، ٣ شیركه‌تی‌ توركیه‌ی به‌ تۆكه‌تی‌ هاوكاریكردنی‌ شیركه‌تی‌ فڕۆكه‌وانیی ماهانی‌ ئێران، سزا دا.

كاناڵی‌ تلویزیۆنیی سی بی ئێس نیوز، ڕۆژی‌ ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مریكا ٤ شیركه‌تی‌ توركیه‌ی‌ به‌ هۆی‌ فرۆشتنی‌ كه‌لوپه‌لی فڕۆكه‌ به‌ شیركه‌تی‌ فڕۆكه‌وانیی ماهان سزا داوه‌.

به‌پێی‌ هه‌مان سه‌رچاوه‌ له‌ ڕاپۆرتێكدا ده‌ڵێ، میرا ریچاردێل، جێگری‌ وه‌زیری‌ بازرگانیی ئه‌مریكا پێداگریی كردووته‌وه‌ كه‌ ئه‌و سزادانه‌ نیشانه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مریكا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك چاوپۆشی له‌ مه‌عامه‌له‌كانی‌ ئێران ناكا و هه‌موو چالاكییه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ له‌ ژێر چاودێریی گرتووه‌.

وه‌زاره‌تی‌ بارزگانیی ئێران ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرا كرد كه‌ شیركه‌تی‌ میلی گۆلنیهال ته‌نیا شیركه‌تێكه‌ كه‌ به‌ دامه‌زراندنی‌ چه‌ندین لق به‌ نوێنه‌رایه‌تیی ماهانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لی فڕۆكه‌ی‌ له‌ ئه‌مریكا كڕیوه‌ به‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێرانی‌ فرۆشتووه‌ته‌وه‌.

شیركه‌تی‌ فڕۆكه‌وانیی ماهان به‌ هۆی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ چه‌كو چۆڵ و هێزی‌ نیزامی بۆ سووریه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ گه‌مارۆی‌ خراوه‌ته‌سه‌ر.

وال ئیستریت جۆرناڵ له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌نووسی، كرده‌وه‌ی‌ شیركه‌ته‌كانی‌ توركیه‌ ئێستا له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌وڵه‌تی‌ دۆناڵد ترامپ دایه‌ كه‌ دژی‌ گرێبه‌ستی‌ شیركه‌تی‌ فڕۆكه‌سازیی بۆئینگ له‌گه‌ڵ ئێرانه‌.

شیركه‌تی‌ فڕۆكه‌سازیی بۆئینگ ساڵی‌ ٢٠١٦ به‌پێی‌ ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ تاران گرێبه‌ستێكی‌ به‌ ٦/١٦ میلیارد دۆلار له‌گه‌ڵ ئێران ئیمزا كردووه‌. كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ دایه‌ كه‌ فڕۆكه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ نۆژه‌ن بكاته‌وه‌. به‌ڵام تا ئێستاش ڕوون نیه‌ كه‌ چاره‌نووسی ئه‌و گرێبه‌سته‌ به‌ هۆی‌ گرژیی ئێران و ئه‌مریكا چی به‌سه‌ر دێ.

هه‌روه‌ها تلویزیۆنی‌ سی بی ئێس ده‌ڵێ، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ بۆئینگ له‌گه‌ڵ ئێران كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنی‌ ناوكیی ئێران ده‌بێ و ته‌نانه‌ت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر فڕۆكه‌سازیی ئایرباس كه‌ ته‌نیا شیركه‌تێكی ئورووپاییه‌ كه‌ پاش ڕێكه‌وتنی‌ ناوكی توانیویه‌تی مۆڵه‌تی‌ مه‌عامه‌له‌كردن له‌ ئێران له‌ ئه‌مریكا وه‌ربگرێ

22/2/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان