فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پیرانشار، لە ئاکامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە شاخی “کانی خوا”ی ئەو شارە پێکرا.

بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، شەوی ١٥ی بانەمەڕ لە ئەنجامی ڕاودوونان و تەقەی هێزە نیزامییەکان لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی “ڕەحمان تەفاخر” تەمەن ٤٥ ساڵ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان و بەربوونەوە لە شاخی “کانی خوا”ی ئەو شارە بریندار بووە.

یەکێک لە نزیکانی ناوبراو دەڵێ: ئەو کۆڵبەرە خێزاندار و ٤ منداڵی هەیە و دانیشتووی گەڕەکی “کۆنە‌خانێی شاری پیرانشارە.

ڕەحمان تەفاخر، لە شاخی کانی خوا لە ئاکامی ڕادوونانی چەکدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوللەی وەبەر لاقی ئەو کۆڵبەرە دەکەوێ لەو شاخە بەر دەبێتەوە و بە سەختی بریندار دەبێ و ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری پیرانشار لە ژێرچاوەدێریی پزیشکی دایە تا ئامادەکرانی ئەو هەواڵە بارودۆخی جەستەیی زۆر خراپ نیە.

کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام ئیدیعا دەکەن لە هیچ کام لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەر نەکوژراوە، لە حاڵێکدا ئەو قسانە دەکەن کە ڕۆژ نیە کەس یان کەسانێک لە سنوورەکانی کوردستان نەکوژرێن یان بریندار نەبن.

6/5/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان