٣٨هەشتەمین کۆبوونەوەی شۆرای مافی مرۆڤ نەتەوەیەکگرتووەکان له بارەگای سەرەکیی ئەو ڕێکخراوەیە لە شاری ژنێف بەڕێوە چوو.
لە بەشێکی ئەو کۆبوونەوەیەدا هاتووە: كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان - ژنێڤ سەرنجی شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ر سیاسه‌تی سه‌ركوت و سه‌ركۆنه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مافه‌كانی ئازادیی ڕاده‌ربڕین و مافی كۆبوونه‌وه و خۆ ڕێكخستن له كوردستانی ئێران ڕاده‌كێشێ.
دەقی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران_ژنێف چەشنەیە:
به‌ڕێز ڕاپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان!
كۆماری ئیسلامیی ئێران سیاسه‌تی سنوورداركردنی توندی ئازادی ڕاده‌ربڕین، مافی كۆبوونه‌وه، خۆ ڕێكخستن، داخستنی فه‌یسبووك، توییتر ، تێلگرام و پلاتفۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به مه‌به‌ستی سنووردار و كۆنترۆڵكردنی زانیاری له كوردستانی ئێران درێژه پێ ده‌دات. ڕۆژنامه‌نووسان،تێكۆشه‌ران و نووسه‌رانی میدیا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیندانی ده‌كرێن و هه‌ر چه‌شنه خۆپیشاندانێكی ئاشتیخوازانه له كوردستان به توندی و به تایبه‌تی سه‌ركۆنه ده‌كرێت.
له دوای خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی ئێران، كوردستان تووشی ڕه‌وه‌تێكی توندی سه‌ركوت و گرتن و بڕین بوو. به‌پێی زانیاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان - ژنێڤ، ٤٢٦ هاوڵاتی كورد به‌ند كراون و ١٤ كه‌س به زیندانی درێژخایه‌ن به تاوانی دروستكراوی مه‌ترسی له سه‌ر "ئه‌منییه‌تی میللی"، "محاربه" تاوانی خه‌یاڵی دژایه‌تی كردنی خودا و ئه‌ندامه‌تی له پارتێكی سیاسیی كورد به شێوه‌یه‌كی خێرا و ناڕه‌وا سزا دراون.
هه‌روه‌ها له ١٥ ئاڤریلی ئه‌و ساڵ، هاووڵاتیانی شاری بانه كه شارێكی كوردیه بۆ پرۆتۆستۆ كردنی داخستنی سنووره‌كان و ڕه‌وشی ناله‌باری ئابووری، مانیان گرت و دووكانیان داخست به‌ڵام به‌رپرسانی ڕێژیم له باتی وڵامدانه‌وه‌ی داواكانی هاووڵاتیان، هێزێكی تایبه‌تی نیزامی سه‌ركوتكه‌ریان هێنا بۆ گوشار خستنه‌سه‌ر و مه‌جبووركردنی كاسبكاران كه دوكانەكانیان بكه‌نه‌وه و له ئه‌نجامدا ٣٩ هاوڵاتی كورد زیندانی كرا.
به‌ڕێز ڕاپۆرتێر،
ئێمه نیگرانیی قووڵی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ له سێداره‌دانی چاوه‌ڕوانكراوی زیندانیی سیاسیی كورد به‌ڕێز ڕامین حوسه‌ین په‌ناهی و هه‌روه‌ها به‌ڕێز محه‌ممه‌د سه‌لاس له ڕێبه‌رانی ده‌روێشه‌كانی گونابادی كه به داخه‌وه ئاگادار كراینه‌وه كه ئه‌م به‌یانیه له سێداره دراوه.
ئێمه داواكارین له ڕاپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی ڕاده‌ربڕینی ئازاد و ڕێكخستن و هه‌روه‌ها شۆرای مافه‌كانی مرۆڤ كه داوا بكه‌ن له ئێران له سێداره‌دانی تێكۆشه‌رانی كورد ڕابگرێت و زیندانیانی سیاسیی كورد ئازاد بكه‌ن.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران - ژنێڤ
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له زیندانه‌وه یه‌كه‌م په‌یامی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: 20 ساڵیش له زینداندابم سه‌رم نه‌وی ناكه‌م.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" له زیندانه‌وه یه‌كه‌م په‌یامی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا بڵاوكرده‌وه.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له په‌یامه‌كه‌یدا ته‌ئكیدده‌كاته‌وه سه‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه نانه‌وێنن كه هه‌ڕه‌شه‌ده‌كه‌ن .
راشیگه‌یاندوه، ئه‌گه‌ر 20 ساڵیش له زینداندا بێت سه‌ری نه‌وی ناكات و به‌رده‌وامده‌بێت، هه‌رله‌و په‌یامه‌یدا رایگه‌یاندوه، هه‌ندێ لایه‌ن له رێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌وه ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی توركیا بترسێنن.
ده‌شڵێت، توركیا له‌لایه‌ن تاكه‌كه‌سێكه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، كه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌و پێویسته قبوڵنه‌كرێت، هه‌روه‌ها وتوشێتی بێكاری و دابه‌زینی به‌های لیره كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی توركیایه‌و پێویسته كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی بكرێت.
19/6/2018