بەپێی هەواڵەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٧ی جۆزەردان، بە هۆی تەقینەوەی کەپسول لە یەکێک لە کارگەکانی پڕکردنەوەی کەپسولی ئۆکسیژن لە شارۆچکەی نۆکانی کرماشان، لاوێکی ٢٦ ساڵە گیانی لە دەستدا و شارۆمەندێكیتریش برینداربوو.
بریندارەکە تەمەنی ٤٠ ساڵە و خەڵکی شاری کرماشانە کە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی ئەو شارە کراوە.
١٩/٦/٢٠١٨