فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار کە بە هۆی تەقەینەوەی مین بریندار ببوو، به‌ بڕیاری دادگایی شاری پیرانشار سزای بژاردنی 23میلیون تمەنی به‌سه‌ردا سه‌پا.
لوقمان وەحیدی، تەمەن 36 ساڵ خەڵکی پیرانشار لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕایڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باسی لەوە کرد کە سەبارەت بەو حوکمه‌ ناڕەزایەتیم دەربڕیوە بەڵام تا ئێستا وڵامی پێویستم وه‌رنه‌گرتوه‌. ناوبراو گوتی بەهۆی هەژاری و بێدەرەتانی ناتوانم تێچووی چارەسەری پزیشکی بدەم و پیویستیم بە هاواکاری ماڵی هەیە.
ناوبراو که‌ خێزانداره‌ و دوو منداڵی هەیە، ڕۆژی دووشەممە 29ی خەزڵوەر لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی کانی خودای پیرانشاردا بەهۆی تەقینەوەی مین چاو ولاقێکی لەدەست دا.

 

 


جێ‌ئاماژەیە زۆربەی کۆڵبەرانی زیان‌وێکەوتووی تەقینەوەی مین خێزاندار و له‌ توێژی فەقیر و هەژاری کۆمەڵگه‌ن، کە تا ئێستا لەلایەن هیچ ئۆڕگانێکی حکوومەتەوە پشتیوانیی لێ نەکردوون.
قه‌یرانی ئابووری لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت لە ناوچە سنوورییه‌کان وایکردووه‌ که‌ خه‌ڵکەکە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان بە ناچار ڕوو لە کاری سەخت و مەترسیداری کۆڵبەری بکەن، ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ به‌هۆی تەقەی ‌ڕاستەوخۆی هێزەکانی چەکداری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، سەرمابڕدوویی، ڕنوو، ڕاودوونانیان و بەربوونەوە لە بەرزایەکان دەکوژڕێن و بریندار دەبن و هه‌روه‌ها تەقینەوەی مینە‌ چێندراوەکانی کۆماری ئیسلامی بووه‌ته‌ مەترسیی

19/6/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان