فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی جۆزەردان، سێ کارناسی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک داوایان لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کرد هەرچی زووتر سزای ئیعدامی ڕامین حسێن‌پەناهی هەڵبوەشێننەوە.

ئاگنێس کالامار ڕێپۆرتێری تایبەتی ئیعدامە نایاساییەکان، داینووس پورس، ڕێپۆرتێری تایبەتی مافی سڵامەتی جەستەیی و دەروونی زیندانیان و نیلز مێلزر، ڕێپۆرتێری تایبەتی ئەشکەنجە نامرۆڤانەکان، بە سزای ئیعدامی ڕامین حسێن‌پەناهی کاردانەوەیان نیشاندا و بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک خوازیاری هەڵوەشانەوەی ئەم سزا ناعادڵانەیە بوون.

لە بەشێکی ئەم پەیامەدا هاتووە: سزای ئیعدامی ڕامین حسێن‌پەناهی ناعادڵانەیە و مافی پارێزەر و پێڕاگەیشتنی پزیشکی و چاوپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵەکەی مافی ڕامین حسێن‌پەناهیە و زەوت کردنی ئەم مافانە لە ناوبراو جێی نیگەرانییە و مەترسی گیانی هەیە بۆ سەر ئەم چالاکە سیاسییە.

ڕامین حوسێن پەناهی، ڕێکەوتی ۲ی پووشپەڕی ساڵی ۱۳۹٦ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا و ڕێکەوتی ۲٥ی ڕێبەندانی ۱۳۹٦، لە کاتێکدا کە تەنیا دانیشتنێکی دادگا بۆ پێداچوونەوە بە تۆمەتەکانی ڕێکخرابوو، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ شێواندنی ئاسایشی گشتی و ئەندام بوون لە کۆمەڵە حوکمی ئیعدامی بەسەردا سەپا، تا ئێستا چەندین جار داوای هەڵوەشانەوەی سزای ئیعدامی ڕامین لە لایەن پارێزەرەکەیەوە ئاراستەی دیوانی باڵای وڵات کراوە بەڵام سەرلەنوێ سزاکەی پشتڕاست کراوەتەوە و ئێستاکە لە ژێر هەڕەشەی جیدیی سزای ئیعدام دایە.

22/6/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان