فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە مانگی بەفرانباری ساڵی رابردوو کە شەپۆلێک ناڕەزایەتی لە دژی گەندەڵیی ماڵی و گرانی، لە شارەجیاجیاکانی ئێران دەستی‌پێکرد، ئێستاشی لەگەڵ بێ ئەو مانگرتن و هاتنە سەرشەقامی خەڵکی وەزاڵەهاتوو، لە سیستەمی کۆماری ئیسلامی بە شێوەی جۆراوجۆر هەربەردەوامە .
رۆژی دووشەممە ٢٨ی جۆزەردان لە شارەکانی تاران ، قوم ، ئەراک و، مەهاباد چینە جیاجیاکانی کۆمەڵگە، گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان، لە هەمبەر دۆخی خراپی ئابووری و گرانی بەڕێوە برد.
رۆژی دووشەممە سینفی پێڵاوفرۆشەکانی بازاڕی تاران بەشێوەی بەربڵاو دەستیان دایە مانگرتن و، ڕاشکاوانە بە دژی کۆماری ئیسلامی و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ئەو نیزامە دروشمیان سەردا.
پێڵاوفرۆشەکانی بازاڕی تاران رووبە بەرپرسانی دەسەڵاتدار و خەمسارد، لە بەرانبەر دۆخی نالەباری ئابووریی وڵات، دروشمی” ئێوە دوژمنی ئێمەن، نەک ئامریکا”یان وتەوە.
هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتیی دەربڕینی کاسبکاران و دۆکاندارانی بازاڕی تاران ، بەشێک لە کارمەندو فەرمانبەرانی “سهام عدالت” لە بەردەم بینای وەزارەتی ئابووری ودارایی وڵات، بە هۆی دواکەوتنی حقووق ومووچەی ٣٩مانگەی خۆیان، کۆبوونەوەو، داوای مافی خۆیانیان کرد.
لە لایەک دیکەش ژمارەیەکی بەرچاو لە خاوەن نانەواخانەکانی شاری قوم، دژ بە گرانی و هەڵکشانی نرخی کەلوپەکان لە ئێران، گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێکهێنا و، لەشاری “ئەراک”یش گردبوونەوەی هاوشێوە بەڕێوەچووە.
هاوکات لە گەڵ شارەکانی ئێران، لە کوردستانیش ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی جۆزەردان کاسبکارانی تاناکۆڕای مەهاباد بازاڕیان داخست.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە بە هۆی داخستنی پاڕکینگی بازاڕی تاناکۆرا لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە، کاسبکاران و دوکاندارانی بازاڕی تاناکۆڕا بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین، مانیان گرت.
شیاوی باسە بازاڕی تاناکۆرای مەهاباد، کە بۆ هەموو شارەکان، بەکۆ لیباس ، هەنارەدەی بازاڕەکانی ئێران دەکا، داخستنی پاڕکینگی ئەو بازاڕە زەربەی لە گەشتیاریی مەهاباد داوەو، ئەمەش ناڕەزایەتی کاسبکارانی لێکەوتەوە.

19/6/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان