فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێزە ئەمنییەتییەکان، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و کرێکاریی خەڵکی شاری سنە کە خوازیاری لەسێدارە نەدانی ڕامین حوسێن‌پەناهین، دەسبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی ڕابردوو ٣٠ی جۆزەردان، بە هۆی ئەگەری لەناکاوی لەسێدارەدانی ڕامین حوسێن‌پەناهی، لە لایەن بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری سنە، ژمارەیەک لە چالاکانی کرێکاریی و مەدەنی بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە ناوبراو، لە بەردەم زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کۆ بوونەوە، چەند کەسێک لە چالاکانی مەدەنی و کرێکاریی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتییەوە دەسبەسەر کران.

لە ناو چالاکانی دەسبەسەرکراوی کرێکاریی و مەدەنی لە شاری سنەدا، "لوتفوڵلا ئەحمەدی"، "ڕەفیق کەریمی" و "سەید خالید حوسێنی" بەرچاو دەکەوێت.

دەسبەسەرکردنی چالاکانی کرێکاریی و مەدەنیی شاری سنە، لە پشتیوانی لە ئێعدام نەکردنی ڕامین حوسێن‌پەناهی، زیندانیی سیاسیی کورد مەحکووم بە ئێعدام بووە.

دەوترێ، ژمارەی دەسبەسەرکراوەکانی چالاکانی کرێکاریی و مەدەنیی شاری سنە لەوە زیاترن، بەڵام تەنیا ناوی سێ لەو دەسبەسەرکراوانە بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون بووەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە و لە هەمان کاتدا، پاش دۆڕاندنی تیمی میللی ئێران لە یاری تۆپیپێ بە تیمی میللیی ئیسپانیا، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی خەڵکی شاری سنە ڕژانە ناو شەقامەکان و دەستیان کرد بە شای و خۆشی.

ئەو هاووڵاتییانە بە دروشمی "نا بۆ لە سێدارەدانی ڕامین حوسێن‌پەناهی" و " ئێمە پشتیوانی ڕامین حوسێن‌پەناهین" پشتیوانییان لە ئێعدام نەکردنی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە دەربڕیوە.

22/6/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان