فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێزە ئیتلاعاتییەکان پێنج کەس لە بەرێوەبەرانی ڕێوڕەسمی وێژەیی "خێوندەوانـ"ـیان دەسبەسەر کرد.

بەپێی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی پێنجشەممە ١٤ی پووشپەڕ، "ئەندازیار مستەفا باقری ئاشنا" دانیشتووی شاری کەنگاوەر و ئەندامی نیزامی ئەندازیاریی شاری کرماشان، "سەید ئەردەشێر مووسەوی"، خەڵکی کرماشان کارناسی زانستی سیاسی، "مێهدی ئازادبەخت" خەڵکی شاری لوڕستان وێنەگر، "ئەندازیار بیژەن هیمەتی" خەڵکی شاری کرماشان و "شەهریار تەهماسبی"کارناسی کۆمەڵناسی، خەڵکی شاری کرماشان لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی "خوێندەوان" لە لایەن حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراون.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بە هێرشکردنە سەر ماڵی ئەو پێنج چالاکە فەرهەنگییە، دەسبەسەری کردوون.

دەسبەسەرکرانی ئەو پێنج چالاکە فەرهەنگییە لە کاتێکدا بووە، کە پێشتر موڵەتی بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمە لە لایەن ئیدارەی ئیرشاد و ئەماکێنەوە دراوە و ڕۆژی سێشەممە ١٢ی پووشپەڕ ئیدارەی ئیرشاد بە بەڕیوەبەرانی ئەو ڕێوڕەسمەی ڕاگەیاندبوو، کە هێزە ئیتلاعاتییەکان پەیوەندییان پێوە گرتوون و پێیان راگەیاندوون، کە دەبێ ئەو ڕێوڕەسمە هەڵبوەشێننەوە.

ئەنجومەنی "خوێندەوان" بڕیار بووە ڕۆژی هەینی ١٥ی پووشپەڕ، بۆ گرینگیدان بە شێعر و وێژەی کورد بەڕێوە بچێت و نزیکەی ٤٥٠ شاعێر، زمانناس، نووسەر و شارەزایانی بواری مۆسیقای کورد لە شارەکانی ورمێ، سنە، کرماشان، ئیلام، هەمەدان، لوڕستان و خۆراسان بۆ ئەو ڕێوڕەسمە بانگهێشت کرابوون.

وێنەی: مێهدی ئازاد بەخت، شەهریار تەهماسبی، مستەفا باقری ئاشان، بیژەن هیمەتی و سەید ئەردەشێر مووسەوی

7/7/2018

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان