به‌نێوه‌ندگیری قه‌ته‌ر، ئێران و ئه‌مریكا دانوستانه‌كانیان له‌باره‌ی پرسی ئه‌تۆمیه‌وه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له زاری دوو سه‌چاوه‌ی خۆیه‌وه له قه‌ته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه قه‌ته‌ر كۆبوونه‌وه‌ی دوقوڵی جیاوازی له‌كه‌ڵ له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆمی ئێران و ناردنی درۆنی ئێرانی بۆ مۆسكۆ له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌مریكا له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجام داوه.
سه‌رچاوه‌كان كه نه‌یانویستووه ناویان ئاشكرابكرێت ڕایانگه‌یاندووه كه كۆبوونه‌وه‌كان له دووشه‌مه و سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو له په‌راوێزی كاره‌كانی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌مریكا ئه‌نجام دراوه و كۆبوونه‌وه‌ی زیاتریش ئه‌نجام ده‌درێت به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانیاری زیاتر ئاشكرا بكه‌ن.
ئه‌و دوو سه‌رچاوه دیبلۆماسیه ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كان گه‌شتنه به لێكتێگه‌شتنی هاوبه‌ش له‌باره‌ی پرسی ئه‌تۆمیه‌وه له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
هاوكات هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕۆڵی قه‌ته‌ریان له‌باره‌ی پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران له‌ماوه‌ی ئه‌م دووساڵه‌ی ڕابردوودا به‌رز نرخاند.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئاڵۆزیكانی نێوان تاران و واشنتۆن دوتای كشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له ساڵی 2018دا و نیگه‌رانیه‌كانی واشنتۆن له‌باره‌ی پرسی ناردنی درۆنی ئێرانی بۆ ڕووسیا له جه‌نگی ئۆكرانیادا قوڵتر بوویه‌وه.
21/9/2023