فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بڕیارە ئەمڕۆ کۆنگرەی نائاسایی خۆی بکات و هاوسەرۆکی نوێ هەڵبژێرێت، ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتیش بۆ نیوە کەم بکاتەوە.

بەهۆی ئەوەی تائێستا پرسی داخستنی هەدەپە لە دادگەی دەستووری تورکیا کۆتایی نەهاتووە و ئەگەری داخستنیشی لە ئارادایە، ئەو پارتە سیاسییە کە ئەندامەکانی زۆرینەی کوردن و لە باکووری کوردستان پێگەیەکی جەماوەریی بەهێزی هەیە، کۆنگرەیەکی نائاسایی دەکات.

شەشەمین کۆنگرەی نائاسایی هەدەپە لەکاژێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 27ـی ئابی 2023) لە هۆڵی ناوەندی بازرگانیی جیهانیی لە ئەنقەرە بە ئامادەبوونی میتحەت سانجار و پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکانی پارتەکە و تەواوی ئەندامانی دەستەی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و سەرۆکی لقی رێکخستنی پارێزگاکان دەکرێت.

لەم کۆنگرەیەدا سوڵتان ئۆزجان، ئەندامی سەرکردایەتیی هەدەپە و جاهید کڕکازاک ئەندامی سەرکردایەتی یەسەپە، بەربژێرن بۆ ئەوەی ببنە هاوسەرۆکی هەدەپە.

هەر لەم کۆنگرەیەدا گۆڕانکاری زۆر لە پەیڕەوی ناوخۆی هەدەپەدا دەکرێت و ژمارەی ئەندامانی دەستەی سەرکردایەتیی لە 100 ئەندامەوە بۆ 50 ئەندام کەم دەکرێتەوە.

پێشتر بیرۆکەی هەڵوەشاندنەوەی هەدەپە لە رێگەی ئەم کۆنگرەیەدا یەکێک بوو لە بژاردەکان، دواتر بڕیاردرا هەدەپە وەک خۆی بمێنێتەوە، بەڵام قەبارەی جەماوەریی کەمبکرێتەوە و بەم پێگە بەهێزەی پێشووی نەمێنێتەوە، ئەندامانی پەیوەندیی بە یەسەپە بکەن و، لەمەودوا یەسەپە ببێتە ئەڵتەرناتیڤی هەدەپە و بکرێتە گەورەترین رێکخستنی سیاسی، کە نوێنەرایەتی کورد و خەڵکی باکووری کوردستان بکات.

لەبەرامبەردا چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی ئەیلوولدا، یەسەپە کۆنگرەی نائاسایی خۆی رێکبخات و سیستمی هاوگوتەبێژی بۆ سیستمی هاوسەرۆک بگۆڕێت و گۆڕانکاری زۆریش لە پەیڕەوی ناوخۆیدا بکات. پێشنیاز کراوە ناوەکەشی بگۆڕدرێت و دوو پێشنیاز هەیە بۆ ناوەکانی، یەکەمیان: پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان، دووەمیان: پارتی دیموکراتی و ئازادیی گەلان.

چاوەڕێ دەکرێت سری سورەییا ئۆندەر و مەراڵ دانیش بێشتاش (ئەندامانی سەرکردایەتی هەدەپە) کە هەردووکیان بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی یەسەپە-ن لە پەرلەمانی تورکیا، بە هاوسەرۆکانی نوێی یەسەپە هەڵبژێردرێن.

رۆژی 7ـی ئابی 2023، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی هەدەپە بە سەرۆکایەتیی میتحەت سانجار و پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکانی پارتەکە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا رۆژی 27ـی مانگ کۆنگرەی نائاسایی بکەن و چاوەڕوان دەکرێت لەم کۆنگرەیەدا تەواوی دەسەڵاتەکانی هەدەپە رادەستی یەسەپە بکرێن.

بەر لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی، میتحەت سانجار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "بڕیاری مێژوویی دەدرێت و لە رۆشنایی ئەم بڕیارانەدا هەنگاوی نوێ دەنێن و دەچنە قۆناخێکی نوێ". جەختی لەوەشکردەوە؛ رۆژەڤی سەرەکییان کۆنگرەی نائاسایی هەدەپە و گواستنەوەی ئەزموونە کەڵەکەبووەکانی دەبێت بۆ یەسەپە.

سانجار باسی لەوەش کرد، هاوسەرۆکانی ئێستا لە کۆنگرەدا خۆیان بەربژێر ناکەنەوە.

لە هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆککۆماری تورکیادا کە لە 14ـی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەچوو، هەدەپە بەهۆی بەردەوامبوونی پرۆسەی دادگاییکردنی و ترس لە داخستنی، بەناوی پارتی چەپی سەوز (یەسەپە) بەشداری کرد.

27/8/2023

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان