فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-31-11-19-20؟! پێم وانەبێ! لانیکەم لەو ئاستەدا وا هەوڵدراو بوودجە بۆ هەژار دابینکرا، پێم وانەبێ ئەوندە پێشوازی بکرێ و کەسی وا پەیدا ببن شان بدەنە بەر...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ناسر كەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا دەكات، حكومەتی عیراق سەرجەم سنورەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران كۆنترۆڵ بكات.
بەبۆنەی دەستبەكاربوونی سەرۆك كۆماری نوێی عیراق، ناسر كەنعانی لە وتەیەكدا رایگەیاندووە، خۆشحاڵن بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عیراق، چاوەرێ دەكەن حكومەتی بەغدا سەرجەم سنورەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران كۆنترۆڵ بكات.
وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێمای بۆ ئەوەش كردووە، پێویستە هێزەكانی عیراق لەسەر سنور رێگە لە هاتوچۆی "وەك خۆی دەڵێت" گروپە تیرۆریستییەكان بگرن.
لەماوەی رابردودا ئێران بۆردومانەكانی لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو و موشەكەوە

Read more...

 

هێزەکانی ئاسایشی ئێران سەرکوتکردنی ناڕەزایەتیەکانیان لە ناوچە کوردنشینەکان چڕترکردەوە و هێزی زیاتریان لەو ناوچانە بڵاوکردۆتەوە، لە کاتێكدا دەسەڵاتداران بە شێوەیەکی دڕندانە دەستیان بە دامرکاندنی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی وڵاتەکە کردووە، کە بەهۆی مردنی ژینا ئەمینی لە کاتی دەستبەسەرکردنی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە سەریهەڵداوە.

نزیکەی چوار هەفتە دوای دەستبەسەرکردنی ئەمینی کچە کوردێکی تەمەن 22ساڵان لە تاران بەهۆی "جل و بەرگی نەشیاو" ناڕەزایەتییەکان هیچ نیشانەیەکی کەمبوونەوەیان پێوە دیار نییە، لەگەڵ بەڕهەڵستییەکی بوێرانەدا بەرامبەر بە دەسەڵاتدارەکانی ئێران.

ئەو نائارامییە بۆتە مایەی دەڕبرینی بێزارییەکانی خەڵک لەسەر ئازادی

Read more...

 

خۆپیشاندەران ڕۆژی شەممە بە درێژایی شەقامە سەرەکییەکان و لە زانکۆکانی بەشێک لە شارەکانی سەرتاسەری ئێران خۆپیشاندانی دژە حکومەتیان چڕتر کردەوە. چاودێرانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن لە کاتێکدا شەپۆلی ناڕەزاییەکان پێی ناوەتە هەفتەی پێنجەمەوە سەدان کەس کوژراون و لە نێویاندا تەمەنەکانی خوار هەژدە ساڵ هەن.

خۆپیشاندەران لە شەقامەکانی ئەردەبیل لە باکوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە چەندین دروشمی دژە حکومەتیان دەوتەوە. بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکانی سۆشیال میدیا، لە دەرەوەی زانکۆکانی کرماشان، ڕەشت و تاران، خوێندکاران گردبوونەوەیان ئەنجام داوە. لە شاری سنە کە شوێنێکی گەرمی خۆپیشاندانەکانە لە ناوچە کوردستان، کچانی قوتابخانەکان لە شەقامێکی ناوەندیدا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان

Read more...

 

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکخراوێکی ناوداری ئەمریکی بۆ بەرگریکردن لە مافی ڕۆژنامەوانان ڕایگەیاند ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە ئێران لە دوای خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانەوە دەستگیرکراون بۆ 36 کەس بەرزبۆتەوە و چەند ڕۆژنامەنووسێکیان کوردن.
کۆمیتەی بەرگریکردن لە ڕۆژنامەنووسان (CPJ) کە بنکەکەی لە نیویۆرکە ناوی تەواوی ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکانی بڵاوکردەوە کە تیایدا مەرزیە تاڵایی، مەسعود کوردپوور و خەسرۆ کوردپوور، عەلی

Read more...

 

ەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاشكرای كرد، باڵیۆزی ئێرانیان بانگهێشت كردووە و یاداشتنامەیەكیان بە زمانی توند رادەست كردووە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی بۆردومانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كردووە، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بانگهێشت كراوە و یاداشتنامەیەكی بە زمانی توند رادەست كراوە.
وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی رونیشیكردووەتەوە، ئەوەش بەهۆی بۆردومانە

Read more...

 

ئەمەریکا سزای بەسەر ئەو کۆمپانیایانەدا سەپاند کە تۆمەتباریان کردوون بە تێوەگلانی لە بازرگانی پترۆکیمیایی و نەوتی ئێران، کە پێنجیان بنکەکانیان لە وڵاتی چینە، بەم هەنگاوە فشار دەخاتە سەر تاران لە کاتێکدا هەوڵی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێران لە ئارادایە.

واشنتۆن تا دێت زیاتر کۆمپانیا چینییەکان دەکاتە ئامانج لەسەر هەناردەکردنی ماددە پترۆکیمیاییەکانی ئێران لە کاتێکدا ئاسۆی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتننامە ئەتۆمیەکە لە کاڵبوونەوەدایە. دانوستانە

Read more...

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە هەڵمەتی بۆردومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران لە باکوری عێراق، لانیکەم 18کەس کوژران زیاتر لە 50 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەم هێرشانە لە کاتێکدا بوون کە خۆپێشاندانەکان بۆ ڕووخانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دوای مردنی مەهسا ئەمینی، تەمەن 22 ساڵی کوردی ئێران لە سەرانسەری وڵاتەکەدا بەردەوامە.

هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بنکە و بارەگاکانی لایەنە سیاسییە کوردەکانی ئۆپزسیۆنی ئێرانی لە ناو هەرێمی کوردستان کردە ئامانج کە لە ناویاندا بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

Read more...

 

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، رایده‌گه‌یه‌نێت، لەگەڵ ئافرەتانی ئێران كه‌ بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان خەبات دەکەن، وەستاوین.

جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ درێژه‌ی گوتاره‌كه‌یدا له‌باره‌ی ئۆكرانیاوه‌ گوتی: "ئەمه‌ریکا زۆرترین هاوکاری به كیێڤ داوه، چونكه‌ رووسیا دەیەوێت ئه‌م وڵاته‌ بسڕێتەوه".

ده‌شڵێت: "مۆسكۆ دەیەوێت به هێز سنوورەکان بگۆڕێت و له‌ ئێستادا جیهان جەنگێکی ناپێویست بەخۆوه دەبینێت، که تەنیا کەسێک هەڵیبژاردووه".

گوتیشی: "واشنتن پابەنده دیموکراسی له هەموو جیهان بپارێزێت و پێویستیشه ئەندامه هەمیشەییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش زیاتربکرێن".

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، كه‌ پوتن هەڕەشەی ئەتۆمی

Read more...

 

بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بە رووداوی راگەیاند، ئەگەر ئێران هاوکار بێت، دەتوانن بە چەند مانگێک پشکنینەکانیان لەو سێ شوێنە تەواو بکەن کە شوێنەواری یۆرانیۆمی پوختکراوی تێدا دۆزراوەتەوە.

بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رۆژی چوارشەممە، لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا کە مەجید گلی، پەیامنێری رووداو تێیدا بەشداربوو، گوتی، پرسەکانی نێوان ئێران و ئاژانسەکە پشتگوێ ناخرێن و پێویستە چارەسەر بکرێن.

یەکێک لەو ناکۆکییانەی کە ئاژانسەکەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ تاران هەیەتی ئەوەیە کە ئاژانسەکە پاشماوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی لە سێ شوێنی سەربازی دۆزیوەتەوە کە تاران پێشتر ئاشکرای نەکردبوو لەوێ چالاکیی ئەتۆمیی ئەنجامداوە.

ئاژانسەکە داوای روونکردنەوەی لە تاران کردووە کە بۆچی ئەو یۆرانیۆمە لەو سێ شوێنە سەربازیە بووە لە کاتێکدا کە حکومەتی ئێران بەردەوام دەڵێت ئامانج لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دروستکردنی کارەبا، کەلوپەلی

Read more...

 

لە ئاستی باڵادا، سیاسەتمەدارانی ئەمەریکا مردنی مەهسا ئەمینی (ژینا) یان تۆمەتبارکرد کە لە لایەن پۆلیسی ئاسایشی ئەخلاقی ئێرانەوە کوژرا بەهۆی نەپۆشینی لەچکەوە بەو جۆرەی کۆماری ئیسلامی ئێران داوایکردووە.

جەیک سەلیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە تویتێکدا سەبارەت بە مردنی ژینا نووسیویەتی، “مردنی ئەو لێخۆشبوونی بۆ نییە. ئێمە بەردەوام دەبین لە لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئێرانی بۆ ئەم جۆرە پێشێلکارییانەی مافی مرۆڤ.” سەلیڤان هاشتاگی ناوداری #مەهسائەمینی بۆ تویتەکەی زیادکردبوو.

بەهۆی مامەڵەی پۆلیسەوە لەگەڵ ژینا، ئێران چەند رۆژێکە خۆپیشاندانی بەرفراوانی بەخۆیەوە بینیووە. سەرۆکی ئێران ئیبراهیم رەئیسی رۆژی دووشەممە گەیشتە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی گشتی ساڵانە سەرەڕایی داوای چالاکوانانی ئێران بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڤیزای رەئیسی.

رۆژێک پێشتر، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە تویتێکدا گوتی، مەهسا ئەمینی "دەبوو ئەمڕۆ لە ژیاندا بووایە." ژینا کچێکی تەمەن 22 ساڵ بووکە لە 13ی ئەیلول لەلایەن پۆلیسی

Read more...

 

میدیاکانی ئێران لەزاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویانکردۆتەوە کەوا ئێران ڕەتیدەکاتەوە دەستوەردان لە هەندێک بابەت لەوان پرسی بەڕێوچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بکات.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپرێس، ناسر کەنعانی له‌ کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی هه‌فتانه‌دا له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكەوە په‌یوه‌ست به‌ ڕوانگه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له‌ هەرێمی كوردستانی عێراق و ئەو پرسیارە کە ئاخۆ ئێران ڕاوێژ و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ لایەنە كوردییه‌كان هه‌بووه‌؛ وتی: ئێمە لەبارەی پرسی ناوخۆیی دیتران

Read more...

 

لە بارودۆخی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان سالک" تەمەن ٦٩ ساڵە خەڵکی شاری مەهاباد، پاش دەسبەسەرکرانی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە پاش ١٦ ڕۆژ لە دەسبەسەری، هەتا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو؛ سلێمان سالک هەتا ئێستا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گەلاوێژ، ناوبراو پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی پیرانشار، دووبارە دەسبەسەر کرابووە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژ، ئەو هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی ماوەی

Read more...

 

عەلی رەزا ئەرسلان، کە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئێسك و پروسكی كوڕەکەیان خستە گوێنیەکەوە و رادەستیان کردەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە کاتێک هاتوەتە ماڵەوەو ئەم وێنەیەی خۆی بینیوە لەبەردەم دادگا هەستی بەمردنی خۆی کردوە، ئەو باس لەدڕندەیی ٦ ساڵ چاوەڕوانی وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەی دەکات‌و دەڵێت "سەختی و ئازاری ٦ ساڵ بۆ وەرگرتنی تەرمەکە و وەرگرتنی تەرمەکە لەنێو گوێنیەکدا باس ناکرێت”.

هێرش و ئەشکەنجە و سوکایەتیکردن لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەرانبەر تەرمی ڕۆڵەکانی کورد لە ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام بووەو لە ئێستادا گەیشتووەتە ئەوپەڕی دڕندەیی. بە تایبەت لە ٧ ساڵی ڕابردوودا، هێرشەکان بۆ سەر گۆڕستانەکان، ئەشکەنجەدانی تەرمەکان، درێژکردنەوەی پرۆسەی دادوەری، پێشێلکردنی مافی ماتەمینی بنەماڵەکان، وەک سیاسەتێک، لە جاران زیاتر بوو.

هاکان ئەرسلان لە ساڵی ٢٠١٦ لە ناوچەی سوری ئامەد لە کاتی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا شەهید بوو. سەرەتای هەفتە تەرمی ئارسلان خراوەتە ناو گوێنیەکەوە و ڕادەستی عەلی رەزا ئەرسلانی باوکی کراوە.

عەلی رەزا ئەرسلان ئەو گوێنیەی وەرگرت کە ئێسکی کوڕەکەی تێدابوو و بەو گوێنیەوە کە لە باوەشیدابوو لە دادگای ئامەد هاتە دەرەوە. ئەم دڕندەییەی کە وێنەکەی تۆمارکرا، ناڕەزایەتییەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.

عەلی رەزا ئەرسلان باسی لە ٦ ساڵی ڕابردووی کرد، کە چۆن هەوڵی داوە تەرمی کوڕەکەی وەربگرێت و هەستەکانی دوای وەرگرتنی تەرمەکە، بە ئاژانسی هەواڵی (ANF)ی ڕاگەیاند.

بنەماڵەی ئەرسلان کە لە ٩ کەس پێکهاتوون لە گوندی چاوشکۆی سەر بە ناحیەی قەرەیازی ئەرزەرۆم دەژین. بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەرە و دڵسۆزی بەهاکانی کوردە.

ناوچەکانی خنوس و قەرەیازی کە راپەرینی شێخ سەعید تێیدابەرپرابووە، ناوچەیەک کە ماوەیەکی زۆرە بنەماڵەی ئەرسلان تێیدا دەژین.

ئەرسلان دەڵێت ٧ منداڵیان هەبووە، بەڵام ئێستا تەنیا ٦ منداڵیان لە ژیاندا

Read more...

 

وەزیری دەرەوەی ئێران لە مۆسکۆ ڕایگەیاند "ئێران پێویستی بە گەرەنتی بەهێزترە لە واشنتۆن بۆ بوژاندنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ساڵی 2015" هەروەها گوتیشی "پێویستە دەزگای چاودێری ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەرداری ئەو لێکۆڵینەوانە ببن کە پاڵنەری سیاسی لە پشتەوەیە" سەبارەت بە پڕۆگرامە ئەتۆمیەکەی تاران.

ئەم لێدوانەی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە کاتێکدایە کە ئێران پێداچوونەوە بە وەڵامی واشنتۆن دا دەکات بۆ دەقێکی کۆتایی کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە داڕێژراوە و ئامانجی تێپەڕاندنی گیرخواردنی هەوڵەکانی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکەی ساڵی 2015 یە.

ئەمیر عبدوڵڵاهیان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند "ئێران بە وردی پێداچوونەوە بە

Read more...

 

لە پارێزگای ئایدنی تورکیا هێرشکرایە سەر خێزانێکی کورد کە خەڵکی پارێزگای ئیدری باکووری کوردستانن و لە گوندێکی شارۆچکەی ئینجیرلی دەرە خانوویەکیان کڕیوە.

جەنگیز، کە لە گوندی ئارپادەرەی سەر بە شارۆچکەی ئینجیردەرەی ئایدن خانوویەکی کڕیوە، لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی چوونەتە گوند بۆ بینینی خانووەکە. سەرەتا لەلایەن دانیشتووانی گوندەکە هەڕەشەیان

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان