فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دیمیتریۆس کایریدێس وەزیری ناوخۆی یۆنان ڕایگەیاند کە ئەسینا دەیەوێت ڕێککەوتنی کۆچبەری لەگەڵ تورکیا فراوانتر بکات.

یەکێتی ئەوروپا لە لوتکەی قەیرانی کۆچبەری لە ساڵی 2016دا لەگەڵ تورکیا گەیشتە ڕێککەوتنێکی مشتومڕلەسەر کە بە پێی ڕێککەوتنەکە بڕیاربوو ئەو کۆچبەرانەی لە تورکیاوە دەگەنە دوورگەکانی یۆنان بگەڕێندرێنەوە بۆ تورکیا.

بەرپرسانی یۆنان دەڵێن لە ئێستادا ئەو گرێبەستە جێبەجێ ناکرێت و تورکیا خەڵک وەرناگرێتەوە.

زۆرجار گرژییەکانی نێوان ئەسینای پایتەخت و ئەنکەرە سەبارەت بە کۆچ و ناکۆکییەکان لەسەر خاک زۆر بەرز بووەتەوە. دوای ئەوەش سەرۆک وەزیرانی یۆنان داوای لە ئەمریکا کرد بۆ ڕێگریکردن لە فرۆشتنی چەک بە تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ یۆنان بە تەواوی پچڕاند، بەڵام کاردانەوەی خێرای یۆنان بەرامبەر بە بوومەلەرزە وێرانکەرەکانی تورکیا لە مانگی دووی ئەمساڵدا، پاشخانێکی نوێی بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دروستکردەوە و لە ئەنجامدا سەرکردەکانی یۆنان و تورکیا هاوینی ئەمساڵ لەسەر دەستپێکردنی دانوستانێکی نوێ ڕێککەوتنەوە.

دوای هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی تورکیاش کە ئەردۆغان تیایدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئەنکەرە جارێکی دیکە خواستی خۆی بۆ دانوستانەکان بۆ پەیوەستبوونی تورکیا بە یەکێتی ئەوروپاوە دەربڕی.

هەر لەم چوارچێوەیەدا مانگی شەشی ئەمساڵدا ئەنجومەنی ئەوروپا داوای لە کۆمیسیۆنی ئەوروپا و دیپلۆماتکاری باڵای یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆرێل کرد کە ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا پێشکەش بکەن.

وەزیری ناوخۆی یۆنان ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە ڕێککەوتنی کۆچبەری یەکێتی ئەوروپا و تورکیا جارێکیتر کارا بکرێتەوە و جەختی لەوەش کردوەتەوە کە لەگەڵ تورکیا هێشتا ڕێگایەکی دوور و درێژ بۆ باشترکردنی دۆخی پاسەوانی سنوور و بەرەنگاربوونەوەی تۆڕەکانی قاچاخچێتی لە نێوانیاندا ماوە."

گوتیشی ئەگەر هاوکارییەکان بەردەوام بن لە باشتربوون، ئەوا یەکێتی ئەوروپا دەتوانێت شتگەلێکی گەورەتر وەک ئازادکردنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی تورکیا بکات کە نیگەرانییەکی دێرینییە بۆ تورکیا و نەخشەڕێگای کردارەکان بە وردی باس لەوە دەکات کە چۆن ئەنکەرە دەتوانێت بەم ئامانجە بگات.

سەرچاوە/پۆڵیتیکۆ

30/9/2023

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان