هاوکات لەگەڵ تەشەنەکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، حکوومەتی سعوودیەی بە "باوکی تیرۆریزمی تەکفیری لە جیهان" لە قەڵەم داوە.
بەهرام قاسمی لە کاردانەوە بە قسەکانی عادل ئەلجوبێر، وەزیری دەوڵەتی سعوودیە بۆ کاروباری دەرەوە، کە دژی ئیران کردبووی، گوتوویەتی: "دەوڵەتی سعوودیە وەک سەرچاوەی بیرۆکەی توندوئاژۆیی و بنەمای تیرۆریزمی ڕێکخراوەییە لە ئاستی جیهاندا".
عادل ئەلجوبێر دوێنێ دووشەممە 2019.2.18 لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوووسیدا لە پاکستان ئێرانی بە "پشتیوانی سەرەکیی تیرۆریزم