فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکڕاسی و مافی مرۆڤی کوردستان، چەند ڕۆژ لەمەوبەر محەممەد ڕەزایی تەمەن ٣٢ ساڵ کوڕی خەلیل خەڵکی کامیاران بە شێویەکی نایاسایی و بێ ئیزنی دادگا، بە تۆمەتی هاوکاریی لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.
هەر لە حەوتووی ڕابردوودا کەسێکی تر بە ناوی ” مەجید تیباش” کوڕی خالید خەڵکی گوندی ” دزەی” ی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بە تۆمەتی پێوەندی بە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ” ورمێ” وە بانگهێشتی ئیتلاعات

Read more...

 

 

زبڵەکانی مەریوان، پاش دوو ساڵ ناڕەزایەتیدەربڕین و وادە و بەڵێنەکانی بەرپرسان، به شێوازێکی ناتەندرووست و لەسەر ڕێگاکانی مەریوان ـ سەقزدا، دەکرێنە ژێر خاکەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرەڕای بەڵێنەکانی بەرپرسان، بۆ سازکردنی کارخانەی ڤەدیتنەوەی زبڵ بەبێ پیسکردنی ژینگە، زبڵەکانی مەریوان به شێوازێکی ناتەندروست و لە خراپترین دۆخدا، لە نێو دەبردرێن.

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، کێشەی زبڵەکانی مەریوان

Read more...

 

لاوێکی خەڵکی شاری دێهلۆران، سەر بە پارێزگای ئیلام، بە هۆی تەقینەوەی مین بەتەواوەتی لاقی ڕاستی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی  ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ١٠ی بەفرانبار، لاوێکی کورد، تەمەن ١٩ ساڵ، بە ناوی "حەسەن خۆرسان"، کوڕی عەلی، خەڵکی گوندی "بەرەم"، سەر بە شاری دێهلۆران، بە هۆی تەقینەوەی مین، لە ناوچەی سنووریی "چەم هندی"،

Read more...

 

ناوەندە ئیتلاعاتییەکان و بە تایبەت سپای پاسداران، لە دانانی بەرپرسانی پەروەردە لە کوردستاندا، دەستێوەردان دەکەن.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ناوەندە ئیتلاعاتییەکان و بە تایبەت سپای پاسداران به شێوەیەکی ڕوون، هێزە دیاریکراوەکانی خۆیان بۆ بەدەستەوەگرتنی پۆستگەلێکی جیاوازی پەروەردە، به سەر بەرپرسانی پەروەردەدا دەسەپێنن.

لوتفی، نوێنەری شۆرای هاواهەنگی دامەزراوە سێنفییەکانی فەرهەنگیان، لە شاری مەریوان لە چاوپێکەوتن لە گەڵ بەرپرسانی ئەم شارە به ئاماژه به دەستێوەردانەکانی ناوەندە ئیتلاعاتییەکان لە پەروەردەدا ڕایگەیاندووە: ناوەندە ئەمنییەتییەکان و بە تایبەت سپای پاسداران دەستیان به دانانی بەرپرسانی پەروەردە کردووە.

به وتەی ئەم چالاکە سێنفییەی مامۆستایان، " هێزەکانی حراسەت لە جیاتی پاراستنی هێزەکانی پەروەردە، بوونەتە باسکی ئیجرائیی ناوەندە ئیتلاعاتییەکان و به

Read more...

 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە بەرپرسانی باڵای ئەو وەزارەتە لەگەڵ نوێنەرانی گرووپی تیرۆریستیی تاڵیبان لە تاران کۆ بوونەتەوە.

بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند: "روژی یەکشەممە 2018.12.30 چەند نوێنەرێکی گرووپی تاڵیبان هاتوونەتە ئێران لەگەڵ عەباس عێراقچی، جێگری سیاسیی وەزارەتی دەرەوە دیدار و گفتوگۆیان کردووە".

قاسمی ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئەو گفتوگۆ و دیدارانە بە ئاگاداریی

Read more...

 

رۆژی چوارشەممە 5 بەفرانبار لە لایەن ژمارەیەک لە خەڵکی سنەوە کە بۆ شاخەوانی روویان لە ئاویەر کردبوو، تەرمی پیاوێک کە دەوترێت نزیک بە ٤٠ ساڵی تەمەنە لە ئاویەر دۆزراوەتەوە. تا ئێستە هۆکاری مەرگی ئەم کەسە بە تەواوەتی ئاشکرا

Read more...

 

لە بودجەی پێشنیاری دەوڵەت بۆ ساڵی ٩٨دا پارێزگاکانی کوردستان پشکی شێریان بەر کەوتووە و بەبەراورد لەگەڵ بودجەی دیاریکراو لە ساڵی ڕابردوو بودجەکەیان کەمی کردووە.

بەپێی ئینفۆگرافیکێک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک لە کاناڵە تێلێگرامییەکانی سەر بە رێژیم بڵاو کراوەتەوە، هەر کام لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان و ئیلام لە بودجەی پێشنیاری دەوڵەت بۆ ساڵی نوێ، دیسانەوە لە پەراوێز خراون و بە ڕێژەیەکی بەرچاو بودجەیان لێ کەم کراوەتەوە.

بەپێی ئەم ئینفۆگرافیکە، بودجەی پارێزگای ورمێ بۆ ساڵی ٩٨، ٤٣% پارێزگای سنە ٤١%، پارێزگای کرماشان ٣٨% و پارێزگای ئیلام ٤٩% بودجەی کەمتریان بەبەراورد لەگەڵ ساڵی ٩٧ بۆ دیاری کراوە.

ئەم کەمکردنەوەی بودجە لە کاتێکدایە کە بەپێی

Read more...

 

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکڕاسی و مافی مرۆڤی کوردستان، هاونیشتمانیەکی کورد بە ناوی “ئازاد ساڵحیان” خەڵکی شاری سەقز، تەمەن ٢٣ ساڵ ، لە لایەن دادگای ئەو شارەوە بە دوو ساڵ زیندان حوکم درا.
ناوبراو ڕۆژی ١٥ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاویی لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی شاری سەقزەوە دەسبەسەر و لێپێچینەوەی لە گەڵ کرابوو و تا دەرچوونی بڕیاری دادگا بە بارمتە بۆ ماوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ئازاد ساڵحیان بە تۆمەتی تەبلیغ بە دژی نیزام و بێڕێزی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران حوکمی دادگای بە سەرداسەپاوە، بەڵام تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک لە پێوەندیی لە گەڵ تۆمەتبارکردنی لە دەستدا نیە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتی ئەو سەرچاوەیە، هاونیشتمانییەکی

Read more...

 

کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی قەیرانی دارایی و گەمارۆکانی ئەمریکاوە، بودجەی سوپا و وەزارەتی بەرگری، کەم دەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 25/12/2018، حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی وڵاتەکەی بۆ ساڵی نوێی ئێرانی( ساڵی هەتاوی، کە لە 21ـی ئادار دەست پێ دەکات)، گەیاندە پەرلەمان و لەوێش لە وتارێکدا رایگەیاند، بودجەی ساڵی داهاتوو لەگەڵ سزاکانی ئەمریکا بەسەر وڵاتەکەی، دەگونجێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (RT)، پرۆژەی بودجەی ساڵی ئایندەی ئێرانی زیادبوونی %20ـی

Read more...

 

ماوەی چوار ڕۆژە لاوێک بەناوی سابیر خویشاوەند خەڵکی ئاوایی ڕەمەکی لە ناوچەی قەڵخانی سەر بەشاری سەرپێڵزەهاو، دەسبەسەرکراوە و، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە شوێنی ڕاگرتنی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
بە پێی‌هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە رۆژی ٢٨ی سەرماوەز سابیرخویشاوەند لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە قۆڵبەست دەکرێ و، پاش چەن ساتێک مانەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری سەرپێڵزەهاو، دەگوازرێتەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کرماشان.
هەر بە پێی ئەو هەواڵە سابیر خویشاوەند تا ڕادەیەک لە ئیدارەی ئیتلاعات ئەشکەنجە کراوە کە بۆ ماوەی دوو رۆژ بە نیوەگیان لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری

Read more...

 

ئەندامانی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆی شنۆ، لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیان‌دا بۆ سەوزهیشتنەەی نیشتمان، هەڵمەتێکی دیکەیان بەڕێوەبرد.
رۆژی ٣٠ی سەرماوەز ئەندامانی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی شنۆ
لە بناری کێوی ڕەندۆلە و بەرامبەر بە جەنگەلی قەڵاتۆک، زیاتر لە 1000 بۆ 1200 دەنکە بادامیان چاند و هەروەها تیمی دووهەمی ئەندامانی ئەنجوومەنی ژینکۆ کە شاخەوانانی پێشڕەو بوون لە گوندی قاسملوو و دۆلی شێخەللا زیاتر لە 200 دەنکە بادامی کێویلکەیان چاند.
هەر لە دڕیژەی ئەو چالاکییە‌دا بەشێکی دیکە لە ژینگەدۆستان

Read more...

 

ناتالی لوازۆ وەزیری فەرەنسا بۆ كاروباری ئەوروپا، مانەوەی هێزە سەربازییەكانی وڵاتەكەی لەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان راگەیاند.

لوازۆ لەمیانی لێدوانێكی بۆ كەناڵی CNEWS رایگەیاند، هێزەكانی فەرەنسا بۆ رووبەڕبوونەوەی شەڕی داعش لەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان دەمێننەوە.

ئەو وەزیرەی فەرەنسا ئەوەشی راگەیاندووە، كە شەڕی داعش لەسوریا كۆتایی نەهاتووەو سەركەوتنی كۆتایی بەدی نەهاتووە، بۆیە سوپای فەرەنسا دەمێنێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی چوار شەممە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی

Read more...

 

ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی نەک هەر لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانە دایە کە ڕێژەی لە سێدارەدان بە هۆی جۆراوجۆرەوە تێیدا پێڕەو دەکرێ، بەڵکوو گەندەڵی سیستماتیک لە دامودەزگاکانی حکومەتیدا هەموو ئەو دەوڵەتەی داگرتوە.
لەو پێوەندییەدا ڕۆژنامەی “واشنگتۆن تایمز” لە ڕاپۆرتێکدا لە سەر زیاد بوونی ڕێژەی لە سێدارەدان نووسی: چالاکانی مافی مرۆڤ دەڵێن حکوومەتی ئێران لە هەوڵی ئەوە دایە کە بە هۆی تەشەنەکردنی لە ڕاددەبەدەری گەندەڵیی دارایی و ئابووری، دەیهەوێ سزای لە سێدارەدان بە سەر هێندێک لە گەندەڵکاراندا بسەپێنی.
ئەو بڕیارەی ڕێژیم لە کاتێکدایە کە گەندەڵی گەیشتۆتە

Read more...

 

کچانی شیناوێ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا هاوخەمیی خۆیان بۆ قوربانیانی ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەی کچانەی "ئوسوەی حەسەنە" لە شاری زاهێدان دەربڕی.

کچانی شیناوێ لەم پەیامە ڤیدیوییەدا ڕایانگەیاندووە: دیسان شینئاوێیەکی دیکە لە زاهێدان ڕووی دا. وشیار به هاونیشتمانی، لێرە شیناوێییەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاد دەکەن.

کچانی شیناوێ دەڵێن: فریشتەکانی زاهیدان، بۆنی باڵە سووتاوەکانتان گەیشتە شیناوێ. دووکەڵی ئاگری دێوی نەوتیی قوتابخانەکەتان چاوی هەمووانی لێوانلێو لە خوێن کرد.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی سەرماوەز، قوتابخانەی کچانەی "ئوسوەی حەسەنە" لە شاری زاهێدان، به هۆی ئاگر گرتنی سۆبەی نەوتی تووشی ئاگرکەوتنەوە بوو و دوو قوتابی به ناوەکانی "مۆنا خوسرۆپەرەست" و "سەبا عەرەبی" به هۆی

Read more...

 

هاووڵاتییەکی خەڵکی شارستانی دێهلۆران سەر بە پارێزگای ئیلام له ئەنجامی تەقینەوەی مین بریندار بوو.

بەپێی هەواڵەکان:، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی بەفرانبار ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی " ڕوحوڵڵا پاریاب" تەمەن ٤٧ ساڵە شۆفیری لۆدێری ناوەندی پاککەرەوەی مینی ئێران، بە هۆی تەقینەوەی مینی دژەتانکی M19 بە توندی بریندار بوو.

ئەو هاووڵاتییە ڕوخساری بە توندی بریندار و تووشی

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان