بەرپرسی گشتیی مودیرییەتی قەیرانی پارێزگای کرماشان، لە چەواشەکارییەکدا ڕایگەیاندووە، کە بە واتای ڕاستەقینە لەم پارێزگایەدا لافاومان نەبووە.
جەلیل باڵایی، بەرپرسی گشتیی مودیرییەتی قەیرانی پارێزگای کرماشان، لە وتووێژێکی چەواشەکارانەدا لەگەڵ هەواڵدەریی حکوومەتیی ئیسنا باسی لەوە کردووە، کە به واتای ڕاستەقینە لەم پارێزگایەدا لافاومان نەبووە و کەسێکیش کە ڕاگەیەندراوەکاندا گوتراوە بۆ هۆی لافاوەوە گیانی لەدەست داوە، لە ڕاستیدا کەوتووە نێو ڕووبار و بۆیە خنکاوە.
ئەم بەرپرسەی ڕێژیم لە قسە چەواشەکارانەکانیدا هەوڵی شاردنەوەی ڕووداوەکە و ڕاستییەکانی داوە.
پاش قسەکانی ئەم بەرپرسەی ڕێژیم، خەڵکی کرماشان بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدئۆیی لە لافاوەکەی ئەم پارێزگایە، قسەکانی جەلیل باڵاییان وەدرۆ خستووەتەوە و ڕایانگەیاندووە، کە لاوێکی