ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاویی، حوسێن سیمایی جێگری حقووقیی وەزیری زانست، لە کۆبوونەوەیەکدا بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکانی بڕوانامە و تیزی دوکتۆرا لە بواری علوومی ئینسانی و ئیسلامی، ڕایگەیاند کە ساختەکاری لە هەموو وڵاتانی دنیادا هەیە بەڵام لە ئێراندا بەشێوەیەکی بەربڵاو پەرەی سەندووە و فرۆشتنی بڕوانامە بە مانای گەندەڵییە لە زانکۆکانی ئێراندا.
بە وتەی ناوبراو، کەمی مامۆستا بۆ چاودێریی بە سەر بڕوانامەکاندا، زۆر بوونی زانستگە و ناوندی پەروەردە بوونە هۆی ساختەکاری و فرۆشتنی بڕوانامە.
ناوبراو گوتی: ژمارەی زانکۆکانی ئێران لە نێوان ساڵەکانی ١٣٨٤ تا ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویی دوو هێندە زیادی کردووە و ژمارەی ناوەندەکانی خوێندنی غەیرە دەوڵەتی لە ٦٥ بۆ ٢٥٠ زیادی