ئەندامانی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی چرۆ لە شاری قوروە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زەوی خاوێن، هەڵمەتێکی ژینگەپارێزییان لە ژێرناوی” خەمخۆری بۆ ژینگە، ئەرکی ئێمەیە” بەڕێوەبرد.
بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی بانەمەڕ ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی چرۆ، بە هاوکاری بەشێک لە قوتابیانی شاری قوروە لە یەکێک لە سەیرانگاکانی ئەو شارە هەڵکەوتوو لە گەڕەکی فەرهەنگیان، هەڵمەتی نەمام چاندیان بەڕێوەبرد و بەو شێوە جوانییەکیان بە جوانییەکانی شاری قوروە زیاد کرد.
شایانی باسە ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی چرۆ، پێشتر لە بانگەوازێكدا داوای لە هاونیشتمانییانی قوروەیی کرد بوو کە لەو هەڵمەتە مەدەنییەدا بەشداریی بکەن و هەر بۆیە لە لایەن خەڵکەوە پێشوازی لێکرا.
جێیئاماژەیە ئەنجوومەنە فەرهەنگی و مەدەنییەکانی شاری قوروە