هێزەکانى ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتى ڕوبارى فورات لە سوریا، لە چەند کاتژمێرى ڕابردوودا زۆرترین مشتومڕ لەو بارەیەوە کراوە و ژمارەیەک پایتەختى گرنگى جیهانى لەگەڵ بڕیارەکەى ترەمپدا نەبوون.
ناوچەى ڕۆژهەڵاتى روبارى فورات لە کۆبانییەوە دەستپێدەکات تا شارۆچکەى دیرک لەسەر سنورى هەرێمى کوردستان، بە درێژایی ٤٠٠ کیلۆمەتر لەگەڵ سنورى تورکیا و ناوچەکانى دێرەزور و ڕەقا.
لەو ناوچانەدا ٨ سەربازگەى فەرمى و جێگیرى هێزەکانى ئەمریکا هەیە کە بەسەر ئەم ناوچانەدا دابەشبوون: فڕۆکەخانەى ڕمێلان لە ڕۆژهەڵاتى قامیشلۆ ٢٠١٦ دامەزرا، سەربازگەى کۆبانێ لە باشورى کۆبانێ، سەربازگەى شەدادى، کە فڕۆکەخانەیەکى تێدایە، سەربازگەى عومەر