فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان ڕاوێژکاری سەرۆکی مەجلیسی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، سێ ڕۆژ بەر لە ئێستا، وێنەیەکی ” حەسەن نەسروڵڵا”ی سەرکردەی حیزبوڵڵای لوبنانی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە و نووسی: ئەو ڕێکخراوە گەورەترین کاراکتەری ناوچەکەیە بۆ خەبات دژی تێرۆریزم. ناوبراو لە درێژەی نووسراوەکەی دا نووسیویەتی: بریتانیا پێویستە بەجێی حیزبوڵڵا، هێندێک لە دەوڵەتانی هاوپەیمانی خۆی و تێرۆریست پەروەر بخاتە نێو لیستی تێرۆرەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکە و نووسراوەی حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان، ئینستاگرام وێنە و پۆستەکەی لەو تۆرە سڕیەوە و هۆشداری داوە بە ناوبراو.
حەوتووی پێشوو دەوڵەتی بریتانیا بەشی سیاسیی حیزبوڵڵای لوبنانی خستە لیستی تێرۆرەوە و ڕایگەیاند کە ئێمە ناتوانین چاوپۆشی لە هەوڵ و کردەوە تێکدەرانەکانی ئەو ڕێکخراوە بکەین. جێی‌ئاماژەیە کە پێشتر بەشی چەکداریی ئەو ڕێکخراوە خرا بۆ لیستی تێرۆرەوە.
دوابەدوای بڕیاری دەوڵەتی بریتانیا، کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لەو پێوەندییەدا دژکردەوەیان پێشاندا و بەرگرییان لەو ڕێکخراوە تێرۆریستیە کرد. هەروەها ڕایانگەیاند کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر پشتیوانی حیزبوڵڵای لوبنان دەمێنیتەوە.
ڕێژیمی ئێران وەک ماکە و سەرچاوەی تێرۆریزم هەمیشە پشتیوان و یاریدەدەری گرووپە توندڕۆ و تێرۆریستەکانی جیهان بووە. ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بە سەدان کردەوەی تێرۆریستی لە جیهاندا ئەنجامداوە و ئێران بۆتە شوێنی پەروەردە و حەوانەوەی تێرۆریستەکانی جیهان و بۆ خاتری بەرژەوەندییە ئاژاوەگێڕییەکانی خۆی، سامانی خەڵکی ئێرانی خستۆتە ئیختیار ئەو گرووپە تێرۆریستیانەوە.

5/3/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان