فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

مانگرتنی سەرتاسەری فەرهەنگییان لە هەمبەڕ جێبەجێ نەکردنی داخوازییەکانیان، پێی نایە دووهەمین ڕۆژی خۆیەوە.

بەپێی هەواڵەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی ڕەشەممە، فەرهەنگییان لە کوردستان و ئێران بۆ دووهەمین ڕۆژ، مانگرتنی سەرتاسەرییان گرتووە.

ئەو مانگرتنە لە شارەکانی سەقز، مەریوان، سنە، پاوە، کرماشان، نۆدشە، سەوڵاوا و کامیاران، لەگەڵ مانگرتنی مانگی خەزەڵوەڕ، زۆرتر بووە.

شۆرای هاوئاهەنگی ڕێکخراوی سێنفی فەرهەنگییان لە ئێران ڕایگەیاند: هەواڵەکان باس لە شکڵ گرتووەی مانگرتن لە تەواو پارێزگاکانی ئێران دەکات و زیاتر لە سەد شار و دەیان گوند مانیان گرتووە و بە داخەوە زۆربەی مانگرتووەکان هەواڵی مانگرتنەکەی خۆیان بڵاو نەکردووتەوە.

بە وتەی شۆرای هاوئاهەنگی ڕێکخراوی سێنفی فەرهەنگییانی ئێران، تەنیا لە شاری سەقز ٥٠ قوتابخانە لەو مانگرتنە چاڵاک بوون و هێندێک لە قوتابخانەکانیش داخراون.

فەرهەنگییان هەروەها پێداگریان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە، ئەو مانگرتنە بە شێوی خۆڕسک، بە دوور لە هیچ چەشنە مەسائیلی سیاسی و جەناحیە.

ڕێکەوتی ١ی ڕەشەممە شۆرای هاوئاهەنگی دامەزراوەکانی سێنفی فەرهەنگییانی ئێران لە هەمبەر جێبەجێ نەکردنی داخوازی فەرهەنگییان لە بانگەوازێکدا، داوای لە فەرهەنگییان کرد کە لە ڕۆژانی ١٢، ١٣ و ١٤ی ڕەشەممە مان بگرن لە چوون بۆ سەر پۆلەکانی خوێندن خۆیان ببوێرن.

5/3/2019



دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان