لوقمان بەرزنجی
هەموو هێماکانی سياس و ئابوری لە عيراق ئاماژە بە ئايندەيەکی ترسناک و برسيەتيەکی گەورە بۆ ئەو وولاتە دەکەن ، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ قەيرانەکان زۆرترو قوڵتر دەبنەوە، هيچ ترسوکايەکيش لە ئاسۆدا نابيندرێ کە ئەو قەيرانە قورسانە وا بەئاسانی لەو مەودايەکی کورت چارەسەر بکرێن بەتايبەتی لەسەلەی مەزهەبی و تايفەگەری کە دوو ئارستەی زۆر قورسن پەيوەستن بە مەسەلەی بيرو باوەڕێکی ( العقيدة روحانية ) ڕووحيە وە هەيە ، يەکێک لە دەرهاويشتە خراپەکانی ئەو باردوۆخەی عيراق ، ئەوەيە
ئيستا عيراق کەووتخفث ناو گێژاوی قەيرانی ئابوری و بێ پارەيی و بێ معاشی وعيراقيە کانيش گلەيی ئەوە دەکەن ، کە ماوەی پانزە ڕۆژە مووچەيان وەرنەگرتوەو هيچ دەنگۆيەکيش نيە کەی مووچە وەردەگرن . بەڵام بەو پێیەی عيراق دەوڵەتەو کيانێک و ئيعتبارێکی نێودەوڵەتی هەيە . ئيستا حکوومەتەکەی عەبادی لەسەرو بەندی ئەوەيە قەرزێکی 15مليار دۆلاری بەپەلە لە بانکی نێودەولەتی وەربگرێت . بەڵام وەرگرتنی قەرز لەو بانکە هێندە ئاسان و هاکەزای نيە .