به‌فراو نووری
له‌ناو بیرمه‌ندانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، هانا ئارێنت یه‌ك له‌و بیرمه‌ندانه‌یه كه زۆرترین بایه‌خ و گرنگی به چه‌مكه كلاسیكییه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی داوه. ئه‌م فه‌یله‌سوفه له یه‌كێك له كتێبه‌كانیدا ئاماژه به په‌یوه‌ندیی خۆی و سیاست ده‌كات و ده‌ڵێت: «من له‌گه‌ڵ كۆڕی فه‌یله‌سوفاندا نیم، ئیشی من بیركردنه‌وه و ئه‌ندێشه‌ی سیاسییه«. ئارێنت چونكه له سه‌رده‌می دوو ڕووداوی مێژوویی ترسناكی نازیسم و ستالینیزمدا ژیاوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له دونیای فه‌لسه‌فه و نزیكبوونه‌وه‌ی له دونیای سیاسه‌ت. له زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیدا، فه‌لسه‌فه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی شكستی مۆدێرنه و كه‌وتنه ناو داوی ئایدۆلۆژیای تۆتالیتاریزمانهی سه‌ده‌ی بیسته‌مه. به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه كه هاوكات ته‌نیا ڕێگای خه‌بات و ده‌رچوون له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م مهترسییهشدا له ئه‌ندێشه‌ی فه‌لسه‌فیدا ده‌بینێت. ئارێنت له‌ژێر كاریگه‌ریی هایدیگه‌ردا كه مامۆستاشی بووه، یه‌كێك له ڕه‌خنه‌كانی، ڕه‌خنه‌یه له ئه‌قڵی ئهنسترۆمهنتاڵ، كه هه‌موو شتێك به چاوێكی ئامێرانه‌وه ته‌ماشا ده‌كات. لای ئارێنت مۆدێرنه واته دابڕان له ترادیسیۆن و ڕابردوو، ئه‌م دابڕانه‌ش له‌لای ئارێنت په‌یوه‌ندیی ئێمه‌ی به ڕابردووه‌وه گۆڕیوه، بۆیه ئه‌و بههوشیاریی ته‌واوه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و دابڕانه به‌دوای ڕزگاریدا ده‌گه‌ڕێت، له‌ڕێگای دروستكردنی په‌یوه‌ندیی مرۆڤی مۆدێرنه‌وه له‌گه‌ڵ ڕابردووی خۆیدا، به واتایه‌كی تر ئارێنت له‌رێگه‌ی به‌یادهێنانه‌وه‌ی ڕابردووه‌وه هه‌وڵ ده‌دات پردێك له‌نێوان ئێستا و ڕابردوودا دروست بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌ڵك له ستراتیژی هێرمێنۆتیكی وه‌رده‌گرێت، كه له‌ژێر كاریگه‌ریی هایدیگه‌ر و والته‌ر بنیامیندایه.
له بنیامین شێوه‌یه‌ك له مێژوونووسی وه‌رده‌گرێت، كه خوازیاری دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و چركه‌ساته وێرانه‌بوو و جێبه‌جێكراو و پشێوانهی ناو مێژووه. ئه‌م شێوه له مێژوونووسی واده‌كات مرۆڤ ئه‌و پۆتانسییه‌له ونبووانه‌ی ئومێد له ڕابردوودا بدۆزێته‌وه، كه ڕه‌نگه ئێستا ئیش بكه‌ن و به‌كاربێن. له هایدگهریشهوه ئارێنت ئایدیای بونیاتشكێنی فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیكی ڕۆژئاوا فێر بوو، كه خوازیاری ده‌رخستنی مانای ڕاسته‌قینه و ڕه‌سه‌نی بابه‌ته‌كانی ئێمه و ئازادكردنیان له‌و دهمامكانهیه كه سوننه‌ت دایپۆشیون. ئه‌م جۆره له هێرمۆنۆتیكی بونیاتشكێنانه یارمه‌تیی مرۆڤ ده‌دات ئه‌زموونه سه‌ره‌تاییه‌كان كه فه‌رامۆشكراون بگه‌ڕێنرێنه‌وه ناو باسی فه‌لسه‌فه. ئارێنت ده‌یه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه ئه‌و گه‌نجینه فهرامۆشكراوانهی ڕابردوو بدۆزێته‌وه كه هێشتا بایه‌خدارن. لای ئارێنت مۆدێرنه سه‌رده‌می له‌ناوچوونی سوننه‌ت و ترادیسیۆن و مه‌زهه‌به، سه‌رده‌می نه‌بوونی به‌ها و مانایه، سه‌رده‌می نه‌بوونی دونیایه‌كی هاوبه‌ش و گۆڕه‌پانێكی گشتییه. به بڕوای ئه‌م بیریاره، له سه‌رده‌می مۆدێرنه‌دا مرۆڤی ئیشكه‌ر و كۆمه‌ڵگه‌ی ئیشكه‌ر له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت شاره‌كانی یۆنان‌دا ده‌وه‌ستێته‌وه. له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیشكه‌ردا به‌رهه‌م و سه‌روه‌ت و پاره و سامان ئه‌سڵێكی بنه‌ڕه‌تی. گۆڕه‌پانه‌ی گشتیی وه‌ك بازاڕ و شوێنی گۆڕینه‌وه‌ی كاڵا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. به‌گشتی له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئابووری زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر سیاسه‌تدا. له سه‌رده‌می مۆدێرنه‌دا ده‌سه‌ڵاتی ژیانی تایبه‌تی حوكم ده‌كات به‌سه‌ر ژیانی گشتیدا و بایه‌خی مرۆڤه‌كان زیاتر به‌ره‌و لای چه‌مكی ژیانێكی تایبه‌تییه و چه‌مكی جیهان مانای سیاسیی لێ وه‌رده‌گیرێت. ئه‌مه‌ش به مانای له‌ناوچوونی ئه‌و گۆڕه‌پانه گشتییه‌یه كه له سه‌رده‌می كۆندا مرۆڤه‌كان شوناسی خۆیان تێدا ده‌دۆزییه‌وه. به پێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌می كۆنه‌وه، له سه‌رده‌می مۆدێرنه‌دا به‌هاكانی مرۆڤی ئیشكه‌ر له‌به‌رامبه‌ر به‌هاگه‌لێكی وه‌كو ئازادی و فره‌ڕه‌نگیدا ده‌وه‌ستێته‌وه. به‌م شێوه‌یه ئامانجه‌كان چیتر چالاكی نین بۆ گه‌یشتن به ئازادی له فه‌زایه‌كی گشتیدا، به‌ڵكو پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان ئامانج و مه‌به‌ستی بنه‌ڕه‌تییه.
لێره‌وه‌یه كه ئارێنت باوه‌ڕی وایه كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرن كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌رییه، به‌ڵام جه‌ماوه‌رێك كه هیچ دونیایه‌كی هاوبه‌شیان نییه، واته كۆمه‌ڵگایه‌كه مرۆڤه‌كان تێیدا به‌دوای دونیایه‌كی هاوبه‌شدا ناگه‌ڕێن، ته‌نیا به‌دوای تێركردنی پێداویستییه حهیوانییهكانی خۆیانه‌وه‌ن. به له‌ناوچوونی ئه‌و دونیا هاوبه‌شه‌ش له سه‌رده‌می مۆدێرنه‌دا مرۆڤ تووشی جۆره ته‌نیاییه‌ك ده‌بێت، كه نامۆیی له دونیای لێ ده‌كه‌وێته‌وه. ته‌نانه‌ت ئارێنت تا ئه‌و شوێنه ده‌چێت كه پێیوایه هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتاره‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی به له‌ده‌ستدانی ئه‌و دونیا هاوبه‌شه‌وه هه‌یه، چونكه دونیای مرۆڤه‌كان له‌و دۆخانه‌دا به شێوه‌یه‌ك بێ‌واتا و بێبه‌هایه و سه‌رگه‌رمی ژیانی ڕۆژانه و دونیای بچووكی خۆیانن كه به‌ئاسانی ده‌توانن ببن به باشترین هه‌وێن بۆ ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتاره‌كان. به‌رگریی ئارێنت له گۆڕه‌پانی گشتی به مانای دژایه‌تیی ئه‌و نییه له‌گه‌ڵ گۆڕه‌پانی تایبه‌تیدا. گۆڕه‌پانی تایبه‌تی تا ئه‌و شوێنه بایه‌خداره له‌لای ئارێنت كه ئاماژه بێت بۆ ماڵ. ئازادی و كردار ته‌نیا له گۆڕه‌پانی گشتیدا ده‌توانن بێنه ئاراوه، بۆیه به له شوێندانانی گۆڕه‌پانی تایبه‌تی له جێگه‌ی گۆڕه‌پانی گشتی ئازادیش له‌ناو ده‌چێت و پێیوایه له‌م دۆخه‌دا تۆتالیتاریزم سه‌رهه‌ڵده‌دات. یه‌كێكی دیكه له‌و به‌راوردانه‌ی له‌نێوان سه‌رده‌می كۆن و نوێ‌دا ده‌یكات ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و شته‌ی كه له كۆمه‌ڵگه كۆنه‌كاندا مانای به‌خشیوه‌ته هاووڵاتییان ئه‌و هه‌سته ڕاسته‌قینه‌یه و ڕیاڵه بووه كه هه‌یانبووه و هاووڵاتییانی شاره‌كانی ئه‌سینا و ڕۆمای كۆن دونیای هاوبه‌شی خۆیان وه‌ك ماڵی خۆیان وه‌رگرتووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دونیای هاوبه‌ش فه‌زایه‌كی گشتی بووه كه تێیدا مرۆڤه‌كان توانیویانه له ڕێگه‌ی ئه‌وانیتره‌وه ببینرێن و ببیسرێن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌ك ئارێنت پێیوایه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی فره‌ییدا به‌ڕێوه ده‌چێت. له‌و شوێنه‌دا كه ئه‌م چوارچێوه فره‌ییه نه‌مێنێت مرۆڤه‌كان ده‌بنه كۆمه‌ڵێك بوونه‌وه‌ری بێ‌واتا، كه دواجار ئه‌م بوونه‌وه‌رانه ده‌بنه باشترین ڕه‌گه‌ز بۆ سیسته‌می تۆتالیتاریزم. لای ئارێنت بوونی ئۆردوگاكانی ستالینیزم و نازیسم بۆ له‌ناوبردنی فره‌یی مرۆڤایه‌تی و كورتكردنه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ جۆرێكی دیاریكراو له مرۆڤ بوو. تۆتالیتاریزم تاك له‌ناو ده‌بات و ته‌نیا جه‌ماوه‌رێكی بێ كه‌سایه‌تی له‌م سیسته‌مه‌دا ده‌هێڵێته‌وه، كه هیچ دونیایه‌كی هاوبه‌شیان نییه.
تۆتالیتاریزم كه‌سه‌كان هێنده ورد ده‌كاته‌وه كه نهببینرێن و نهببیسترێن. تۆتالیتاریزم و كه‌سێتی دژ و ناكۆكن له‌گه‌ڵ یه‌كدی، ئه‌مه‌ش له پێداویستیبوونی تۆتالیتاریزمه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. زه‌مینه‌ی سازگار بۆ دامه‌زراندن و جێگیربوونی فه‌رمانڕه‌واییه‌كی سیاسیی تۆتالیتا‌ر ئاماده‌یی ژماره‌یه‌كی به‌رفراوان له مرۆڤی بێ كه‌سێتییه، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ دۆخ و ده‌سه‌ڵاتی زاڵدا به‌ئاسانی نه‌رمی ده‌نوێنن و ڕه‌نگی خۆیان له‌گه‌ڵ داواكارییه سه‌پێنراوه‌كانی تۆتالیتاریزم‌دا یه‌كده‌خه‌ن. ئارێنت له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ سیاسه‌ت ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و كاولبوونهدا به‌رخورد ده‌كات، كه دونیای سیاسی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی داگیر كردووه. هه‌روه‌ك له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌مان پێداوه، ئارێنت له‌نێوان گۆڕه‌پانی گشتی و تایبه‌تی، سیاسی و ناسیاسی، شار و ماڵ جیاوازییه‌كی بناغه‌یی ده‌ستنیشان ده‌كات. بۆ پێناسه‌كردنی هه‌ر یه‌ك له‌و چه‌مكانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیری فه‌لسه‌فی ئه‌رستۆ له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌وه، پێی وابووه ئه‌وانه‌ی چالاكییه‌كانیان ته‌نیا له بواری ئابووریدا كورت ده‌كه‌نه‌وه و به‌دوای كۆكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانه‌وه‌ن، ئه‌وانه له بازنه‌ی سیاسه‌ت ده‌چنه ده‌ره‌وه و چالاكییه‌كانیان له‌پێناو ئازادی‌دا نییه. ئه‌م جۆره چالاكییانه له‌لای ئه‌رستۆ تایبه‌تی كۆیله‌كانه، كه چالاكییه‌كانیان له‌ماڵدا چڕ ده‌بێته‌وه. ئارێنت به شێوه‌یه‌كی گشتی له ڕه‌وتی مێژووی فیكردا باس له گۆڕینی شوێنی چالاكییه مرۆییه‌كان و جێگۆڕكێی ژیانی كرداری و تیۆری ده‌كات. له‌م ئاسته‌دا باس له دوو جۆره ژیان ده‌كات، ژیانی چالاكانه و ژیانی فیكری. ئارێنت دۆخی مرۆیی كورت ده‌كاته‌وه بۆ ژیانی چالاكانه. ئارێنت به گشتی هه‌موو چالاكییه‌كانی مرۆڤایه‌تی دابه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر زه‌حمه‌ت، ئیش و كرده‌وه و عه‌مه‌ل، له‌م سێ به‌شه‌دا، كرده‌وه و عه‌مه‌ل بایه‌خێكی زیاتر و پێگه‌یه‌كی به‌رزتری هه‌یه. لای ئه‌م بیرمه‌نده زه‌حمه‌ت هه‌مان هه‌وڵی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه بۆ جێبه‌جێكردن و دابینكردنی پێداویستی و ئاره‌زووه حهیوانییهكان. كاریش وه‌ك چالاكییه‌كی مرۆیی په‌یوه‌ست به سروشته‌وه ناو ده‌بات، كه ته‌نیا بۆ پێداویستیی ڕۆژانه نییه، به‌ڵكو بۆ دروستكردنی دونیای خۆیه‌تی وه‌ك موزیك، كه‌لوپه‌ل، كتێب و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌مێننه‌وه.
دوای ئه‌م دوو چالاكییه عه‌مه‌ل و كرده‌وه‌یه كه به بایه‌خدارترین و به‌رزترین چالاكیی مرۆیی ناوی ده‌بات، كه بریتییه له بوون له‌گۆڕه‌پانی گشتیدا، شۆڕشه، دیالۆگه، قسه‌كردنه، داهێنانه، وه‌ستان له‌ڕێگه‌ی ئامانج و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه له ئاستی خراپكارییهكان. لای ئارێنت له‌نێوان هه‌موو چالاكییه مرۆییه‌كاندا ته‌نیا به‌هۆی كرده‌وه و عهمهلهوهیه كه مرۆڤ توانایی و ئاماده‌یی بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی ئازاد و باڵاتر به‌رز ده‌كاته‌وه. وه‌ك باسمان كرد ئارێنت له تیۆری خۆیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت - شاره‌كانی یۆنانی كۆن، بۆیه له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌زموونی ئه‌و ده‌وڵه‌ت - شارانه، شوێنی ئازادی ته‌نیا له گۆڕه‌پانی سیاسیدایه، پێداویستییه‌كان دیارده‌یه‌كن و ده‌كه‌ونه دوای سیاسه‌ت و تایبه‌تن به ماڵ و خێزانه‌وه. ئارێنت ڕه‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی ئه‌فلاتون ده‌كات، كه گۆڕه‌پانی ئه‌ندێشه و فیكر ده‌خاته شوێنێكی زۆر به‌رزتر له چالاكیی سیاسی و پێیوایه ئه‌مه به‌لاڕێدابردنی مێژووه له ژیانی چالاكانه‌وه بۆ ژیانی فیكری. هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته باسی سه‌ره‌كیی ئارێنت. ئارێنت باوه‌ڕی وایه فه‌لسه‌فه لێره‌دا كورت ده‌كه‌نه‌وه بۆ باسی میتافیزیكیی مردن و ژیان، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی به‌لاڕێدابردنی مرۆڤ له مێژوودا. لای ئارێنت سه‌رچاوه‌ی هوشیاری و ناسینی ڕاسته‌قینه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ فیكر و ئه‌ندێشه، به‌ڵكو له ڕێگه‌ی چالاكی و ئیشه‌وه به‌ده‌ست دێت. له‌م ڕوانگه نوێیه‌وه بیركردنه‌وه و فیكر و ژیانی بیرمه‌ندانه تا ئاستێكی زۆر داده‌به‌زێت و متمانه‌ی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات. ئارێنت باوه‌ڕی وایه زانستی مۆدێرن زاڵبوونی مرۆڤی داهێنه‌ره به‌سه‌ر دونیا و سروشتدا، به‌ڵام ئه‌م زاڵبوونه زۆر ناخایه‌نێت و ئه‌وه‌ی ئێستا سه‌ركه‌وتووه ته‌نیا حه‌یوانێكی زه‌حمه‌تكێشه. ئارێنت هۆكاره‌كانی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ده‌گێڕێته‌وه بۆ بیره پۆزهتیڤیستییهكانی فه‌یله‌سوفانی پێشوو، كه هه‌وڵ و ئیشی ده‌ستیان به هۆكارێكی گرینگ داناوه و باوه‌ڕیان وابووه ئه‌وه‌ی بتوانێت سروشت بگۆڕێت ده‌توانێت ببێت به خاوه‌نی. لێره‌وه ئارێنت ڕه‌خنه‌ی ماركس ده‌كات، كه كار و زه‌حمه‌تی بۆ ئاستێكی خواوه‌ندییانه به‌رز كردووه‌ته‌وه و سیاسه‌ت وه‌ك دیارده‌یه‌كی خراپ و شایانی سه‌رزه‌نشت ته‌ماشا ده‌كات. ئه‌وه‌ی ئێستا له دونیا ڕوو ده‌دات هه‌مان ئه‌و حه‌یوانه زهحمهتكێشهیه كه ئارێنت ناوی ده‌بات. ئه‌مه‌ش هه‌موو كۆمه‌ڵگاكانی له ڕۆژئاواوه بۆ ڕۆژهه‌ڵات گرتووه‌ته‌وه. له دونیای ئێستا سیاسه‌تمه‌دار نابینین، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك كاسب و نوێنه‌ری كۆمپانیاكانن كه بڕیار له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ده‌ده‌ن. ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك مرۆڤی مه‌سره‌فگه‌را و نائازاد، بێ ناونیشان و بێ شوناسن. ئێستا كۆمه‌ڵگاكان بریتین له جه‌ماوه‌ر و ماده‌یه‌كی خاون بۆ دروستبوونی هه‌ر جۆرێك له تۆتالیتاریزم و فاشیزمی دینی و سیاسی، كه ئه‌مڕۆ له جیهان و به‌تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا نموونه‌كانی ده‌بینین. مرۆڤ له سه‌رده‌می مۆدێرنه‌دا بووه‌ته كاڵایه‌كی سه‌رگه‌ردان، كه چیتر گه‌وره‌یی و جوانی و شكۆ له گۆڕه‌پانی گشتیدا بۆی گرنگ نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرینگه پاره و ئابووری و ماڵه. مرۆڤی ئه‌مڕۆ ته‌نیا به‌دوای ئاسایش و ئارامییه‌وه‌یه و له هه‌وڵ و زه‌حمه‌تدایه بۆ نزمترین جۆری ژیانی حه‌یوانی، به‌داخه‌وه جیهان و ژیانی ئینسانیی خۆی فه‌رامۆش كردووه. مرۆڤی ئه‌مڕۆ چیتر به‌دوای دونیایه‌كی هاوبه‌شدا نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕسته‌ی ئه‌رستۆ له‌به‌رچاو بگرین كه ده‌ڵێت «بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بین و مرۆڤ بمێنین، پێویست ده‌كات له چوارچێوه‌ی دونیایه‌كی هاوبه‌شدا بین»، ئه‌وه له دونیای ئه‌مڕۆدا زۆر به‌كه‌می ده‌توانین بڵێین مرۆڤ به‌و مانایه ماوه‌ته‌وه.
22/5/2016