فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

لوقمان بەرزنجی

هەموو هێماکانی سياس و ئابوری لە عيراق ئاماژە بە ئايندەيەکی ترسناک و برسيەتيەکی گەورە بۆ ئەو وولاتە دەکەن ، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ قەيرانەکان زۆرترو قوڵتر دەبنەوە، هيچ ترسوکايەکيش لە ئاسۆدا نابيندرێ کە ئەو قەيرانە قورسانە وا بەئاسانی لەو مەودايەکی کورت چارەسەر بکرێن بەتايبەتی لەسەلەی مەزهەبی و تايفەگەری کە دوو ئارستەی زۆر قورسن پەيوەستن بە مەسەلەی بيرو باوەڕێکی ( العقيدة روحانية ) ڕووحيە وە هەيە ، يەکێک لە دەرهاويشتە خراپەکانی ئەو باردوۆخەی عيراق ، ئەوەيە

ئيستا عيراق کەووتخفث ناو گێژاوی قەيرانی ئابوری و بێ پارەيی و بێ معاشی وعيراقيە کانيش گلەيی ئەوە دەکەن ، کە ماوەی پانزە ڕۆژە مووچەيان وەرنەگرتوەو هيچ دەنگۆيەکيش نيە کەی مووچە وەردەگرن . بەڵام بەو پێیەی عيراق دەوڵەتەو کيانێک و ئيعتبارێکی نێودەوڵەتی هەيە . ئيستا حکوومەتەکەی عەبادی لەسەرو بەندی ئەوەيە قەرزێکی 15مليار دۆلاری بەپەلە لە بانکی نێودەولەتی وەربگرێت . بەڵام وەرگرتنی قەرز لەو بانکە هێندە ئاسان و هاکەزای نيە . بەڵکو بانکەکە مەرجی قورس خۆی بۆ ئەو قەرزە هەيە و دەبێت عيراق پابەندی هەموو ئەو مەرجانەبێت ، بە هەموو مەرجەکانی ئەو بانکە ڕازی بێت و لەسەری مۆر بکات. وەک دياريشە بانکی نێودەوڵەتيش ئەو پانزە مليارە قەرزە بە يەک جار نادات ،،، بەڵکو بە قۆناغ قەرەزەکە سەرف دەکات ، گرنگترين مەرجەکانی ئەو بانکە بۆ حکوومەتی عيراق. بريتين لە . تا کۆتايهاتنی قەرزەکان يەکەم.بە هيچ شێوەيەک نابێت هيچ وەزارەتێک دەزگايەکی حکوومی هيچ فەرمانبەرێک و کارمەندێک دابمەزرێنێت . دووهەم ... بەرزکردنەوەی نرخی يەکەی کارەبا و زيادکردنی باچ لەسەر خانو و قيرتاوی شەقامەکانی بەردەم موڵکدارەکان سێهەم ... کەمکردنەوەی هاوردەکردنی کەل و پەل و لەکاتێکدا عيراق پێويستی بە هەر ئامێرێک و کەل پەلێک بێت دەبێت لە ڕێگەی ئەو بانکەوە پێداويستيەکانی هاوردە بکات واتە بانک بۆی دەستنيشان دەکات مامەڵە لەگەل کام کۆپانيا دا دەکات ، وەزۆر خاڵی ويڕانتر کە وا لە عيراقيەکان دەکات پشتێنەکانيان لەسەر وورگيان توندتر ببەستن وەک ساڵانی برسيەتيە گەورەکەی سەرەتايی نەوەدەکان پاشەکشە بکەن .لەبەرئەوە هەرچی زووە .

پێويستە لە سەر سەرکردايەتی کورد بەخۆ دابچێتەوە و وەک ئەرکێکی نيشتيمانی و ئەخلاقی بەرامبەر بە ژيان و ئازادی و خۆشگوزەرانی خەڵکی سەربەرزی کوردستان پێويستە ريفرنداوم و جيا بوونەوە لە عيراق بە ئەنجام بگات ، بەر لە بوومەلەرزە گەورەکە ، چونکە هيچ ئاسۆيەکی خۆشی کوردستان لەگەل ئەو عيراقەدا نەماوە ئەوەی لەگەل ئەو بيرۆکەی سەربەخۆی نەبێت بێ هيچ دوودڵيەک دەڵێم خائينە و پێويستە ڕووزەرد بکرێت چونکە ئەمجارەيان تەنيا سەربەخۆيەکە نيە بەڵکو برسيەتی و زەليل بوونەش لەتەک دايەئايندە و مان و نەمانی هەموو حزبەکانيشی پێوە بەندە ، ئەوە ڕاستەيەکە دەبێت هەرچی زووە سەرکردايەتی کورد گەلەکەمان لەو بوومەلەرزە برسيەتيە و قەيرانەی ئايندە دەرباز بکات ، هەنگاو بنێين بەرەو ئاسۆيەکی تازە و ئەو خەونە لە مێژينەيە بکينە ڕاستەيەک و لە ژێر چەتری ئاڵای سەرکەشی کوردستان بە ئازادی بژين هەتا ئەگەر تاڕەدەيەکيش گوزەرانمان خراپ بێت کوردستان خاوەنی ئەرزێکی بەپيتە دەتوانين پارێزگاری لە ئەمنی خۆراکی خۆمان بکەين و ئێمەش وەک هەموو ميللەتێکی ئەو دونيايە هەوايەکی ئازادی هەڵمژين ، بەرەو ڕيفرادوقم ، بەرەرو سەرکەووتن بەرەو دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان

29/5/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان