فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

هێمن عەبدوڵڵا

كۆنگرەی حەوتەمی یەكگرتوو هەرا و زەنای زۆری بەدوادا هات. كار گەیشتە ئەوەی ئەبوو چیچۆی كەسایەتیی ناسراوی سەر یوتیوب و فەیسبووك، كە جاری رابردوو لەداخی رووماڵە گەرموگوڕەكانی رووداو تەلەڤزیۆنەكەی شكاند، ئەمجارە لەداخی كۆنگرەی یەكگرتوو تەلەڤزیۆنێكی دیكەش بشكێنێ! پارتییەكان كە هێشتا تووڕەیی رەنجانی عەلی باپیر و نەوشیروان مستەفا لەگەڵ مەسعود بارزانی بەرینەداون، بە دڵەڕاوكێوە هەواڵی گەڕانەوەی سەلاحەدین بەهائەدینیان وەكو ئەمینداری یەكگرتوو بەگوێدا درایەوە. بەڵام هەم لەو قسانەدا كە لە رۆژی یەكەم و دووەمی كۆنگرەدا كردی و هەم بەوەشدا كە دەركەوت بەر لە كۆنگرە سەلاحەدین بەهائەدین و هەردوو بارزانی یەكدییان دیتووە و دڵڕەنجانەكانی رابردوویان سڕیوەتەوە، ئەمانە وایان كرد پارتییەكان هەناسەیەكی ئارام هەڵكێشن. لەو نێوانەشدا ئەو (یەكێتی+گۆڕان)انەی دڵیان بە گەڕانەوەی مامۆستا سەڵاح خۆشە و گرەوی دروستكردنی بەرەی فراوانتری ئەنتی-بارزانیی لەسەر دەكەن، بە قسەكانی رۆژی كۆتایی كۆنگرە تووشی شۆك بوون. چونكە ئەمینداری سەرلەنوێ گەڕاوەی یەكگرتوو بە كورت و پوختی پێیگوتن: بەتەمای پاشكۆیەتیی یەكگرتوو و داشكاندنەوە بەلای لایەكدا مەبن.

كاتێك لە كۆنگرەی حیزبەكەیدا وتاری پێشكەش دەكرد، دڵنیابوومەوە ئەو سەلاحەدین بەهائەدینەی لە دوایین كتێبیدا ناسیومە، هەمان ئەو كەسەیە كە ئێستا وەكو ئەمینداری یەكگرتوو قسە دەكات. هێشتا باسی خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی ئەمیندار گەرم نەببوو، بەڕێز بەهائەدین كتێبێكی خۆی، كە بەمدواییانە لەسەر مەولانای رۆمی نووسیویەتی، بەدیاری بۆ ناردبووم. من كە دەمێكە مەولانام خۆشدەوێ و دەمەوێ لێی قووڵ ببمەوە، دڵم بە دیارییەكە خۆش بوو، بەڵام لەو گرنگتر ئەوە بوو كە دەمەویست بەهۆی كتێبەكەیەوە سەلاحەدین بەهائەدین-ی دوور لە سیاسەت بناسم.

لای چەند هاوڕێیەكیش باسمكرد كە هەرچەندە كتێبەكە باسی مەولانایە، بەڵام كە دەیخوێنیتەوە هەستدەكەی نووسەرەكەی باسی ئەوەت بۆ دەكات كە یەكگرتووی راستەقینە دەبێ چۆن بێت، واتە بەبیانووی مەولاناوە تێگەیشتنی بەڕێز بەهائەدین بۆ یەكگرتووی پاش قۆناغی كۆنگرەی حەوتەم دەخوێنیتەوە.

یەكێك لەو شتانەی ئەمینداری یەكگرتوو چەند جارێك لە كۆنگرەدا باسیكرد و پێداگیریی لەسەركرد، هەوڵدان بوو بۆ گێڕانی رۆڵی خێر بۆ دروستكردنەوەی ئاشتەوایی لە كوردستان. جا ئەوانەی ئێستا لە كوردستان ناكۆكن و دەبێ ئاشت بكرێنەوە، هەر لە كاك مەسعودەوە بگرە تا دەگاتە كاك نەوشیروان و مامۆستا عەلی باپیر، ئەو كەسانەن كە دوور لە سیاسەت مرۆڤی كتێبخوێن و ئەهلی دنیای عیرفانین. كاك مەسعود لە زۆر بۆنەدا سەرسامیی خۆی بە مەلای جزیری نەشاردووەتەوە. كتێبەكانی كاك نەوشیروان و مامۆستا عەلی باپیریش پڕن لەو نموونە عیرفانییانەی كە هەریەكە لەوانە لەژیانیاندا پێیان كاریگەر بوون. بۆیە رەنگە بەو رۆحیەتەی مەولاناوە، جا بە لەبەرچاوگرتنی ئەو رابردووەش كە پێكەوە هەیانبووە و بەلایەنی كەمەوە نزیكەی سی ساڵە وڵاتێك بەڕێوەدەبەن، سەلاحەدین بەهائەدین باشتر لە هەر كەسێكی دیكە دەتوانێ گوێدێر بۆ قسەكانی لەنێو ئەو سەركردە ناكۆكانەدا بدۆزێتەوە. رەنگە خۆشیان هەر ئەوەی لێ چاوەڕوان بكەن. بەشێك لەو چاوەڕوانییانەش لە نامەكەی بارزانیدا كە بۆ پیرۆزبایی بۆ سەلاحەدین بەهائەدین ناردبووی، بەئاسانی دەخوێندرایەوە.

30/5/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان