فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

زوبێر رەسوڵ

گرنگیی شانشینی سعودیە لەو خاڵەوە سەرچاوە دەگرێت كە هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەوەی تا ئێستاشی لەگەڵدابێت بەشێكە لە عێراقی عەرەبی، عێراقی عەرەبیش بەشێكە لە نیشتمانی عەرەبی، كەواتا بە ناڕاستەوخۆ هەرێمی كوردستانیش بەشێكە لە نیشتمانی عەرەبی. هەرچەندە ئەم پرسە لە دەستووری نوێی عێراقدا یەكلاكراوەتەوە، بەڵام لە واقیعدا دۆخەكە بە شێوەیەكی دیكەیە و سیاسەتیش بە زۆری مامەڵە لەگەڵ واقیعدا دەكات. چونكە گەر هەرێمی كوردستان جیاش ببێتەوە، ئەوا تا هەتایە هەر دراوسێی عەرەب دەبێت بە تایبەتیش عەرەبی سوننە و لە ئێستا و داهاتووشدا كوردستان ناتوانێت فەرامۆشیان بكات، ئینجا چ وەك بەشێك بێت لە عێراق یان وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ. ئەم پێوەندییە پێتڤیتریش دەبێت ئەگەر سوننەكان ببنە هەرێمێكی سەربەخۆ كە ئێستا بووەتە ئەگەرێكی بەهێز.

جەنگی عێراق ‌و رووداوەكانی بەهاری عەرەبی، بە تایبەتیش دوای لاوازبوون ‌و لەناوچوونی تەواوی هێزە باڵادەستە ئیقلیمیە عەرەبەكانی وەك میسر و لیبیا و سووریا، ئێستا شانشینی سعودیە تاكە هێزی بێ ركابەرە لەسەر ئاستی جیهانی عەرەبی، دەستێكی باڵاشی هەیە لە داڕشتنی سیاسەتی هەرێمی ‌و لە هەمان كاتدا خاوەن پشتگیرییەكی بەهێزی ئەوروپا و ئەمریكاشە. بەرپرسی پێشووی هەواڵگریی بەریتانیا جۆن ساویرس، بە روونی ئاماژەی بە پێگەی نوێی سعودیە دا كاتێك گوتی: "لە دوای بەهاری عەرەبییەوە چاوی تەواوی رۆژئاوا لەسەر ریازە، چونكە لە ئێستادا سعودیە ناوەندی قورسایی سیاسییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا". ئەم رۆڵەی شانشینی سعودیە بە تەواوی دەركی پێدەكرێت، بە تایبەت دوای هاتنی شا سەلمان، سعودیە بەرەو سیاسەتی باڵادەستیی هەرێمی هەنگاو دەنێت، دەستێوەردانی زەقی شانشینی سعودیە لە سووریا، یەمەن، لوبنان، میسر و لیبیا ئاماژەیەكی روونی ئەو رۆڵە نوێیەن كە ئێستا سعودیە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوین دەیگێڕێت.

ئەوەی من مەبەستمە لێرەدا تیشكی بخەمە سەر، ئەوەیە كە ئایا دەكرێت هەرێمی كوردستان سوود لە هەڵكشانی رۆڵی ئیقلیمیی شانشینی سعودیە ببینێت لە ناوچەكەدا؟ یەكەمیان لەبەر رۆشنایی ئەو واقیعەی كە ئێستا سعودیە تاكە هێزی بێ ركابەری جیهانی عەرەبییە، دووەمیش لەو سۆنگەیەوە كە سعودیە رۆڵێكی كاریگەر دەبینێ لە دیاریكردنی ئایندەی دەوڵەتی عێراق لە دوای نەمانی داعش لە رێگای ئەو پێوەندی ‌و پێگە سیاسی ‌و ئاینییەی كە شانشین لەگەڵ سوننەكانی عێراقدا هەیەتی.

بە گوێرەی بەشێك لە زانیارییە بڵاوكراوە هەوڵگرییەكان ئایندەی دەوڵەتی عێراق بەشێك بووە لە ئەجێندای سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ سعودیە، ریاز پرسی دامەزراندنی هەرێمێكی سوننەی بە گرنگ زانیوە لە دوای نەمانی داعش، بۆ ئەم مەبەستە داوای لە بارزانی كردووە كە هاوكاریی سوننەكان بكەن لە دروستكردنی هەرێمێكی فیدراڵدا. بوونی بەشێكی زۆری سەركردایەتی سوننەكانیش لە هەولێر و ئەو پێوەندیەی لە نێوان بەشێك لە سەركردایەتی سوننەكاندا هەیە بە تایبەتیش لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، دەكرێت سەرەتای ئەو پلانە بێت لە عێراقی دوای داعشدا.

هەڵبەتە ئەم سەرنجەی ئێمە ئەوە ناگەیەنێت كە هەرێمی كوردستان ببێتە مەیدانی ململانێی نێوان ئێران ‌و سعودیە، بەڵام هەولێر دەبێت زیاتر لە كارتێكی بەدەستەوە بێت بۆ ئەوەی بواری یاریكردنی كراوەتر بێت. سەركردایەتی كورد دەبێت لەوە تێبگەن كە هیچ حكومەتێكی كوردی یان كیانێكی كوردی ناتوانێ سەركەوتوو بێت لە ناوچەكەدا بەبێ جۆرێك لە دڵنیاییدان بە ئێران ‌و توركیا، روونتر بڵێین بەبێ سەرئێشە دروستكردن بۆ ئەو دوو لایەنە، بەڵام ئەمە بە تەنیا بەس نییە ‌و هەرێمی كوردستان پێویستی بە كارتی زیاترە، بە تایبەت بە نزیكایەتی لە ئەكتەرێكی باڵادەستی ئیقلیمیی عەرەبی كە لە ئێستادا شانشینی سعودیەیە و بەدوای بنیاتنانی هێزێكی هەرێمیدا دەگەڕێت لە ناوچەكە.

خاڵێكی دیكە كە گرنگە لێرەدا رەچاو بكرێت، ئەوەیە كە بوونی بەرژەوەندیی سعودیە لە هەرێمی كوردستان هێندەی ئەوەی ئێران ‌و توركیا ئاڵۆز نییە و لە هەمان كاتدا هێندەی پێوەندیی تاران ‌و ئەنكەرەش باجی سیاسی ناوێت، ئەمەش دەكرێت بۆ ئەوە بگەڕێتەوە كە سعودیە وەك ئێران ‌و توركیا خاوەن پێكهاتەی كوردی نییە تا سیاسەتێكی تایبەت لەو بوارە بەسەر هەرێمدا بسەپێنێت.

ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە پێویستیی ئەو نزیكییە لەلایەن سەركردایەتی شانشینی سعودیەش بیری لێكراوەتەوە، بەڵام پێموانییە تا ئێستا بووبێتە بەشێك لە ستراتیجیەتی سعودیە بەرامبەر هەرێمی كوردستان، بەڵگەشمان بۆ ئەو شیكردنەوەیە دوو هەوڵی شانشینی سعودیەن بۆ نزیكبوونەوە لە هەرێمی كوردستان. یەكەم، بەپێی بەڵگەنامەكانی ویكیلیكس لە 2012دا سەرۆكی گشتیی هەواڵگریی سعودیە پێشنیازی كردووە بۆ شا عەبدوڵڵا لەڕێگای ئەمیر فەیسەڵ بن سعود (وەزیری كاروباری دەرەوە)، كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەوەی رێگرە لە بەرامبەر هەژموونی مالیكی، بۆیە پێویستە بانگهێشت بكرێت بۆ چاوپێكەوتن لەلایەن شا عەبدوڵڵا یاخود ئەمیر بن نایف كە وەلی عەهدی پێشو‌و و وەزیری ناوخۆ بوو. دووەم، ئەو پێشنیازەی (ئەنوەر بن ماجد)ی ئەفسەری پێشووی هەوڵگریی سعودیەیە كە ئێستا سەرۆكی ناوەندی رۆژهەڵاتی ناوینە بۆ دیراساتی سیاسی و ماوەیەكی درێژیش راوێژكاری ئەمیر بەندەر بن سوڵتان بووە، لە 2015دا پێشنیاری بۆ شانشینی سعودیە كردووە كە تەنیا هۆكارێك بۆ كەمكردنەوەی قەڵەمڕەوی ئێران ‌و توركیا و سووریا ئەوەیە دەوڵەتێكی كوردی دابمەزرێت لە باكووری عێراقدا.

3/6/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان