ئاریتما موحەممەدی
مێژوو گرینگترین سەرچاوەی ئاڵوگۆڕ و پێشکەوتنەکانی جیهان و گەلانی سەردەمە. نەتەوە و دەوڵەتان لە ڕووی زانستی مێژوو دۆست و دووژمنەکان هەڵدەبژێرن. ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست وەک ناوچەیەکی پڕ کێشە و ئاڵۆز هەمیشە جێ پێی ڕمڕمانی زڵهێزەکان و هێزە ناوچەیەکان بووە. ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ناچەیەکی بە پیت و بەرەکەتە کە هەمیشە سرنجی بێگانەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. هەر ئەوەش بوتە هۆی ئەوە کە ئەم ناوچەیە بەر پەلاماری دەرەکی بکەوێتەوە. زۆر جاریش بۆ دەست بە سەراگرتنی سەرمایە سروشتییەکانی ئەم ناوچەیە وڵاتە زلهێزەکانی وەک ئەمریکا، بریتانیا و ڕووس هێزی ناوچەیی و داردەستی خۆیان چاندوە بۆ ئەوە کار ئاسانی بکەن بۆ داماڵین و بە فیڕۆ بردنی سامانی ئەم ناوچەیە. بەداخەوە هەر ئەو هۆکارەش بووەتە هۆی ئەوە کە بەشێک لە نەتەوەکانی ئەم