د. حوسێن خەلێقی
کەس نیە نەزانێ کە نەتەوەی کورد لە هەرچوار پارچەکەی، لەلایەن داگیرکەرانەوە دەچەوسێتەوە. گوندو شاری وەبەر تۆپو فڕۆکەی جەنگی دەکەوێو خەڵکەکەی بەناوی جۆراجۆرەوە، ئەکەوێتە بەر بەزەیی، فتوای جیهادو ئەنفالو شیمیابارانی دوژمنو وەڵامی داخوازەرەواکانی بە ئاورو ئاسن دەدریتەوە! زیندانو ئەشکەنجەو گرتنو راونانو تاڵانکردنی سامانیو بێبەشکردن لە پلەی دەسەڵاتو باری ئابووریو بژیوی ژیان، بۆحاشالێکردن نابێ. ئەمەش دیارە کە لە هەرشوینێک، ستەم هەبێ، بەرخۆدانیش هەیە. وەڵامی بەرخۆدانی ئێمەی ستەملیکراو، وەک باسمکرد، ئاوروئاسن و ئەشکەنجە وسێدارەیە! لەو پێوەندییەدا، رۆڵەکانی نەتەوەکەمان، لە سەرەتای شەڕی یەکەمی جیهانی تاهەنووکە بە درێژایی نزیک سەدساڵ لە تورکییە، لە مەیدانی خەبات و بەرخۆداندا بووگن. سەرەرای ئەوە ئورووپاییەکان لە