وه‌هاب یوسفی
شه‌ڕ، ماڵ وێرانکه‌ره و گیانی مرۆڤه‌کان ده‌ستێنێ. زۆر به داخه‌وه له نێو نیشتمانی ئێمه‌ی کوردان‌دا، شه‌ڕ مێژوویه‌کی دوور و درێژی هه‌یه و زیانی ماڵی و گیانی زۆری پێگهیاندووینه. مێژووی دوور و درێژی شه‌ڕ له کوردستانی ئێمه‌دا بۆته هۆکاری ئه‌وه که شه‌ڕ نه ته‌نیا وه‌ک شێوه خه‌باتی سه‌ره‌کی له به‌ر چاو ده‌گیرێت، به‌ڵکو تێکه‌ڵی داب و نه‌ریتمان بووه و به سوننه‌تێکی پیرۆزی خه‌بات کردن داده‌نرێت. بێگومان لادان له داب و نه‌ریت و سوننه‌ته‌کان به عه‌یب ده‌ژمێردرێت و له لایه‌ن گشت ئه‌وانه‌ش که نان له مێژوو ده‌خۆن، دوگم به‌رهه‌ڵه‌ستی ده‌کرێت. دیاره نابێ لایه‌نه شه‌ڕکه‌ره‌کان وه‌ک یه‌کتری سه‌یر بکرێن و ده‌بێ له به‌ره‌ی جیاواز دابنرێن. له‌و نێوه‌شدا ئه‌وه ڕاستییه‌که و حاشای لێناکرێت که به‌ره‌ی شه‌ڕ فرۆشه ئاگری شه‌ڕ هه‌ڵده‌گیرسێنێ و لایه‌نی به‌رامبه‌ری ناچار ده‌کات تا بۆ به‌رگری له خۆی وڵامی