رێبوار مه‌عرووف زاده
له کاتژمێر ۱۱ به‌یانی ۱۶ مارسی ساڵی ۱۹۸۸، ۵۰ فرۆکه‌ی حیزبی به‌عسی عێراق که هه‌ر یه‌که‌یان چوار بۆمبی (۵۰۰ کیڵۆیی) پێ‌بوو په‌ڵاماری شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان دا. دووکه‌ڵێکی سپی بڵاو بووه و دوانیوه‌رۆی ئه‌و رۆژه خه‌ڵک هه‌ستیان به بۆنی سێ‌و کرد و له کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئاگادار بوون. له‌و پهڵامارهدا زیاتر له ۵۰۰۰ که‌س له خه‌ڵکی سڤیڵی ئه‌و شاره شه‌هید و زیاتر له ۱۰۰۰۰ که‌س بریندار بوون. دیاره سه‌ره‌ڕای تیپه‌رینی ۲۴ ساڵ به سه‌ر تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، هه‌تاکوو ئێستاکه‌ش خه‌ڵک و خاکی ئه‌و شاره به ده‌ست ئاسه‌واره‌کانی چه‌کی کیمیایی ده‌ناڵێنن. بێ گۆمان پێویسته له به‌ستێنه مێژوویی و سیاسی یه‌کانی ئه‌و کاتی جیهان، که ئه‌و تاوانه‌ی تێدا ئه‌نجام درا، تێبگه‌ین به‌ڵام نه‌ک بۆ ئاسایی نیشاندان و پاساوهێنانه‌وه بۆ تاوانه‌که، به‌لکوو له پێناو