حوسێن نازدار
مه‌به‌ست له هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دێمۆکراتیک
سته‌مێکی گه‌وره که دیکتاتۆره‌کان له هاونیشتمانیانی خۆیانی ده‌که‌ن، ئه‌وه‌یه که رێگه‌ی به‌شداریی ئازادانه له هه‌ڵبژاردن‌و بڕیاردان له چاره‌نووسی خۆیانیان لێدهبهستندیکتاتۆرهکان به مه‌به‌ستی داپۆشینی سیمای دزێو و دژی ئینسانی خۆیان‌و به هه‌میشه‌یی کردنی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان، جاروبار جلوبه‌رگی دێمۆکراسی له‌به‌ر ده‌که‌ن و هه‌ڵبژاردنی ساخته‌یی و کارتۆنی رێک ده‌خه‌ن و کایه به هه‌ست و سۆزی خه‌ڵک ده‌که‌ن، له حاڵێکدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتیان دیاریکراو نییه به شێوه‌یه‌کی راسته‌قینه ده‌ره‌تان به خه‌ڵک ناده‌ن که‌له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دێمۆکراتیک و بێ توندوتیژی، هه‌م له دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیان ده‌ستیان هه‌بێ و هه‌م ئه‌و ئاڵوگۆڕه که ده‌یانهه‌وێ به‌دی بێنن. له