ئاریا کوردستانی
بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئێرانی كه‌پێكهاتوون له”باوك، دوو كوڕ، كچ، زاوا”یه‌ك و له‌ئه‌مریكا ده‌ژین، توانییان لۆبییه‌كی گه‌وره بۆ ئێران دروست بكه‌ن و، له‌واشنتۆن ڕۆڵی كاریگه‌ر و به‌هێز بگێڕن تاكو هه‌ردوو وڵات گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.بنه‌ماڵه”نمازی” كه بزنسمانی گه‌وره‌ن، چوونه ژێر باری ئه‌ركی قورسی قه‌ناعه‌ت كردن به‌سیاسییه‌كانی واشنتۆن و تارانه‌وه، تاكو ڕێگه‌چاره‌ی ڕێككه‌وتن له‌بری پێكدادان هه‌ڵبژێرن.پێشتر میدیاكان باسیان له‌وه كردبوو، كه‌یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی ئه‌و لۆبییه ئێرانییه بووه‌ته ڕاوێژكاری سه‌رۆك ئۆباما. هه‌روه‌ها كچی “جۆن كیری” شووی به پزیشكێكی ئێرانی كردووه‌و له ئاههنگهكهیشیدا كوڕێكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران”محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف” ئاماده‌بووه.