ئاریتما موحه‌ممه‌دی
ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كۆنه‌پارێز ڕێگره لهوهكه سیسته‌می سیاسیی ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تیی به‌سه‌ردا بێ و كۆمه‌ڵگا هه‌نگاوه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن به‌ره‌و پێشه‌وه بنێت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش خۆی له هێزی بنه‌ماڵه، فاشیزمی سیاسیی، ڕه‌گه‌زیی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌بینێته‌وه. هه‌ركام له‌م دیاردانه‌ش پشتئه‌ستوورن به هێزی جه‌ماوه‌ریی و ده‌ماره‌كانی له‌نێو كۆمه‌ڵ خوێن ده‌درێن و ڕیشكی له كۆمه‌ڵگاوه وزه وه‌رده‌گرێت و هه‌ركام له‌و پڕۆسانه‌ش خاوه‌ن تیئۆری و فه‌لسه‌فه‌ی تاییبه‌ت به خۆیه‌تی، كه له ئاره‌سته‌كردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سیاسیی، ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییدا ڕۆڵی سه‌ره‌كیی ده‌گێڕێت. ئاریتما موحه‌ممه‌دی
كردنه‌وه‌ی جۆگه‌ی دیموكراسی و دابه‌زاندنی كولتووری دیموكراتی بۆ نێو كۆمه‌ڵگا و به‌تاییبه‌ت ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی كه ئه‌زموونی كرانه‌وه‌ی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییان تێپه‌ڕ نه‌كردووه گه‌لێك قورس و دژواره و به ئاسانی ئه‌و پڕۆسه جێگیر نابێت، چونكه له‌لایه‌ن سیسته‌می دیكتاتۆری و