جەژنێ خاونکارە جەژنی ئائینی کوردان یارسانی
جەژن ڕزگاری و ئاشتی وەل ڕوشنایی و ئازادی لە تیەریکی وە پاوە گەزدان ئەرا دوارە ژیاننوەی ئایین وزوان وفەرهەنگ کوردلە گێشت خەڵکێ کورد پەروەر ئاینزای یارسان لە کوردستان بمارک بوود ،
وە هەر وەی بونەوە وە گێشت یارسانەیل جێهان پیروزبایی ئۊشیم
جمێشت کوماریخوازەیلێ ڕوژهڵاتێ کوردسان : هڵاتنێ
د. مستەفای شەمامی
واتە:
۱- کورد مادام مرۆڤە، یەکێک لە سیفاتی مرۆڤیش ناتقی و قسەکردنە، کەوایە قسەکردن و خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی، مافی قایم بە بوون و زاتی کوردە.
۲- کورد وەک هەموو نەتەوەکانی سەرتۆپی ئەم عەرزە ئازاد بەدونیا هاتووە، کەوایە دەبێ ئازاد بێت و بە ئازادیش بژیت، بۆیە مافی ئازادی، مافی قایم بەزاتی کوردە.
۳- کوردیش بۆ ئەوەی ئازاد بێت و بە ئازادیش بژیت، نابێ کۆیلە و یەخسیر و ژێر چەپۆکی هیچ کەس و لایەنێک بێت، بەڵکوو دەبێ سەربەست بێت، کەوایە کورد وەک مرۆڤ کاتێک ئازاد و سەربەستە کە خاوەنی مافی قایم بەزاتی حاکمیەت و خۆبەڕێوەبەری و سەروەری سیاسی و نەتەوەیی بێت، وەک هەموو نەتەوەکانی تر.
کۆبەندی:
۱- مافی قسەکردن و نووسین و خوێندن بە زمانی کوردی
۲- مافی ئازادی پۆسیتیۆ و بە ئازادی ژیانکردنی گشت رەهەندی
۳- مافی سەربەستی و خۆبەرێوەبەری
رزگاری ئاكرەیی
چەپی ئەلكترونی (E-Left)، بەرەو چەپــەكی زانستیو دیموكراتیی سەردەمیانە
پێش نیزیكەی بیست ساڵ من سەرەتاكانی چەمكی چەپی ئەلكترۆنیم خستەڕوو (Electronic Left ”E-Left”) و باسم كردن لەخاڵی سەرەكی لەچەندین وتارو دیالۆگی جیاواز. وەكو دەبینین زۆر لە خاڵە باسكراوەكان راستگۆیی خۆیان سەلماندو ئێستا پێویستە بەفراوانی گرنگترین بنەمای هزری و رێكخراوەیی چەپی ئەلكترونی بەشێوەیەكی وردتر روون بكەینەوە.
ئەكرێ هەندێ كەس واتێبگەن زاراوەی چەپی ئەلكترۆنی تەنها گۆڕینی دەزگاو پارتەكانی چەپە لەشێوەی ئاسایی خۆی بۆ بەكارهێنانی تەكنەلوجیای زانیاری و ئینترنێت! بەتێڕوانینی من، زۆر لەوە زیاترە، بەڵكو ئاراستەكی نوێیە شێوازێكی زانستی دیموكراتی هاوچەرخ و سەردەمیانە بەخۆیەوە دەگرێت لەبارەی چەمكی چەپ و وتاری سیاسی و میكانیزمی رێكخستن و كاركردن، بۆ ئەوەی بگونجێت لەگەڵ پێشكەوتنی تەكنەلۆجی و زانستی و مافی مروڤ لەبوارە جیاوازەكان و گۆڕانكاری گەورە لەمیكانیزمی سەردەركردن و پەیوەندیكردن و رێكخستنی جەماوەر بەهۆی شۆڕشی تەكنەلۆجی و زانیاری.
گرنگترین بنەمای هزری و سیاسی چەپی ئەلكترونی
وەك هێزی چەپ خەبات دەكەین دژی سیستەمی سەرمایەداری بەشێوەی جیاوازی خۆی، كاردەكەین بۆ گۆڕینی، بەرەو سیستەمی سۆشیال دیموكرات كە زیاتر مروڤایەتی و دادپەروەری تێدا هەبێت، بەڵام پرسیار لێرە ئەوەیە، ئایا دەتوانین بیگۆڕین بەڕێگەی پێداگیری حەرفی بەتێكست و وتاری سیاسی و میكانیزمی كاركردن و رێكخراوەیی كلاسیكی ماوە بەسەرچوو لەناو قاڵبی جێگیر! كە ناگونجێن لەگەڵ بیركردنەوەی دیالێكتی و پێشكەوتنخوازی ماركسی
عەبدولحکیم زراری
دهستپێكی بابهتهكهم به وتهیهكی پسپۆڕى سهربازی و فهیلهسوفی چینی (سون تزو Sun Tzu) دهبێت كه دهڵێت: ستراتیژى بێ تاكتیك خاوترین رێگهیه بۆ سهركهوتن،و تاكتیكی بێ ستراتیژیش ژاوه ژاوى پێش شكسته.گهمهى سیاسیی كهرهستهو پێداویستى خۆى ههیه بۆ ئهوهى بتوانرێت به جوانترین شێوه ئیدارهى ئهو تاكتیك و ستراتیژهیه بدرێت كه داڕێژراوه بهمهبهستى گهیشتن به ئامانجه باڵاكان، یهكێكیش لهو كهرهسته سهرهكییانه بوونى روئیایهكى قووڵی ستراتیژییه، بۆیه ناكرێ حزب خۆى بخزێنێته نێو گهمه و ململانێیهكى توندی سیاسییهوه كه میكانیزم و كهرهستهى ئهم گهمه سیاسییهى نهبێت، ستراتیژیش له سادهترین پێناسیدا داڕشتنى پلان و نهخشهیهكى درێژخایهنه بۆ مهودایهكى دوور، و تاكتیكیش فۆڕمێكى كردهییه بۆ گهیشتن به یهكێك له ئامانجهكانى ئهو ستراتیژهى كارى بۆ دهكرێت. ستراتیژ ئهو چهمكه گرنگهیه كه ههموو كهلێنێكى ژیانى گرتۆتهوه و پهلی هاوێشتووه بۆ كایهكانى دهوڵهت و حیزب و رێكخراو و كۆمپانیاكانهوه. ئهوهى مهبهستمه له روئیاى ستراتیژى نێو گهمهى سیاسیی باسی لێ وهبكهم، پهیوهسته بهو حزبه سیاسییانهوه كه به هۆى نهبوونى روئیایهكى روونی ستراتیژى و نه خوێندنهوهى بابهتیانه له چوارچێوهى چهندین پلانی تاكتیكى سیستماتیككراو بۆ ئهو ههڵ و مهرجهى له واقیعدا بوونى ههیه و بازدان بهسهریاندا، له ئهنجامدا تووشی غلۆربوونهوه بوونهتهوه و به زیان بهسهریاندا شكاوهتهوه و شكستیان خواردووه.ههروهك وتمان ستراتیژ و ئامانج هیوایهكى دوور مهودایه و گهیشتن بهو ئامانجه تاكتیكی عهقڵانی و ههنگاوى ژیرانهى دهوێ، پێچهوانهى ئهمه حزب رووبهڕووى چهقبهستوویی سیاسیی و سستى و خاوى ئیداریی دهكاتهوه جا لهسهر ئاستى
ئەکرەمی مێهرداد
سەرپێچی و ناڕەزایەتی هۆشیارانە خەڵک بەرامبەر یاسا یان دەسەڵاتە بۆ مەبەستی خستنەڕوول ئامانج یان داواکاری سیاسی و گشتی. یاخیبوونی مەدەنی لەگەڵ تاوان یان یاساشکێنی نەریتی لەوبارەوە جیاوازە ، کە ئەو کەسانەی یاخیبوون ئەنجام ئەدەن داواکاری سوود و بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان نین ، بەڵکو داخوازی گشتی و جەماوەرییان هەیە و بەشێک لە تایبەتمەندییشیان پابەندە بەو هەنگـاوانەی کە حکومەت چۆن وەڵامیان ئەداتەوە. ئامانجی سەرەکی یاخیبوونی مەدەنی ئاگادارکردنەوەی حکومەتە لە کاری هەڵەی دژ بە خەڵک و لەلایەکی تریشەوە هۆشیار کردنەوەی زۆرینەی خەڵکە سەبارەت بە ماف و ئازادی و دادپەروەری .
زاراوەی یاخیبوونی مەدەنی چەند شێوە و ساز وکاری ڕەفتاری سیاسی و گشتی لەخۆ دەگرێت وەکو ، نافەرمانی گشتی و ئاگاهانە، ناڕەزایی گشتی، سەرپێچی بڕیارەکانی دەسەڵات و ئەمانەش لە سادەترین و تایبەتی ترین کاردانەوەی کەسەکان دەست پێدەکات هەتا فراوانتری یاخیبوون و ناڕەزایەتی گشتی و گەورە. واتە لە نەچوون بۆ سەربازی و مانگرتنی کارگەیەک یان فەرمانگەیەک هەتا یاخیبوون و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی گشتی تەنانەت بۆ روخاندنی دەسەڵاتی زاڵم و چەوسێنەر ، هەروەکو نەمانی دەسەڵاتی ئینگلیزی لە هیندستان 1947 و نەمانی
عمرفارس
بە درێژایی مێژووی شارستانیەت مرۆڤ هەمیشە لەجەنگدا بوە بۆ ئەوەی ئاشتی بەدەست بێنێت ئەمە لەکاتێکدا جەنگ هۆکاری ڕاستەقینەی شێواندنی ئاشتیە یان هەندێک جار نەتەوەکان دەجەنگن لە پێناو ئاشتی دا لەکاتێکدا بێ ئاگان لەوەی ئەمە بریندارکردنی جەستەی ئاشتی یە ، هاوکات لەگەڵ دروست بونی ژیان لەسەر گۆی زەوی مرۆڤ بۆ بەدەستهێنانی ئارامی و پەناگەی ژیان
خواستی خۆحەشاردانی هەبوە لەپێناو وەدیهێنانی ئاشتی خودی و دەوروبەری و پاشان هۆزو تیرەکەی تادواتر دەگاتە دروست بون و فراوان بونی کومەڵگەکان
لەڕاستی دا پرسیار ئەوەیە ئایا ئەوە کێ یە پێویستی بە ئاشتی نیە ؟ یان ئایا ئەوانەکێن نازانن لە ئاشتی دا بژین ؟
بۆ وەڵامی جۆرەها لەم پرسیارگەلە پێویستە سەرەتا مێژوویەک لە دروست بونی ڕۆژی ئاشتی و پاشانیش بەرقەربونی ئاشتی لەتەرازووی جەنگەکاندا دەخەینە ڕوو
نەتەوەیەگرتوەکان لە 21 ئەیلولی ساڵی 1981 دا بڕیارنامەیەکی خستە بەرچاو ئەندامانی نەتەوەیەگرتوەکان بەمەبەستی بەفەرمی ناساندنی ڕۆژێک بەناوی ڕۆژی جیهانی ئاشتی وەلەو ڕۆژەدا بڕیار
سەلاح سالار
دیموکراسیی لە بنەڕەتدا بەواتای دەسەڵاتی گەل بۆ گەلە، ئەم زاراوەیە لە زۆرینەی وڵاتاندا وەک دروشم بەرز کراوەتەوە، هەر وڵاتێکیش بە جۆرێک لەجۆرەکان سوودی لێدەبینێت.
لە وڵاتانی خۆراوا وەک فەلسەفەی حوکم بەکار دەهێنرێت، بەڵام لە وڵاتانی خۆرهەڵات و بەتایبەت خۆرهەڵاتی ناوین وەک پەیژەیەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
بەهۆی گرنگییدانی گەلانی سەر زەوی بە دیموکراسیی، نەتەوەیەکگرتووەکان لەساڵی 2007دا ڕۆژی 14ی ئەیلوولی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی دیموکراسیی دەستنیشانکرد.
دەبینین گەلانی ڕۆژاوا وەک فەلسەفەی حوکم دیموکراسیی بەکار دەهێنن و هەر بەگوێرەی پێناسەی زاراوەکە، دەسەڵاتی گەل بۆ گەل، خەڵک بە ڕاستەقینەترین شێواز دەسەڵاتدار هەڵدەبژێرن و حوکمڕانێکی تر دەهێننە خوارەوە، بەرژەوەندیی گەل و نیشتمان و مافی هاووڵاتییان بەوپەڕی ئازادییەوە دەستەبەرە.بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دیموکراسیی تەنیا ئامرازی گەیشتنی دیکتاتۆرەکانە بە دەسەڵات و وەک پەیژەیەک بە دیموکراسییدا دەڕۆنە سەر کورسیی دەسەڵات و لە تەلاری حوم پاڵی لێدەدەنەوە و بە نووکە شەقێک پەیژەکەش دەخەنە خوارەوە، وەک ئاماژەیەک بۆ هەتا مردن مانەوە لەو سەر کورسی حوکمڕانی.زۆرێک لە حزبەکانی
ناسیح مهلا كهریم
ئایدۆلۆژیبوون:
فهزای ئازادی و ئهوهی پێیدهوترێ دیموكراسی، رێپێدهر و رێخۆشكهره بۆ ئهوهی ههركهسهو به ویستی خۆی گوزارشت له دید و بۆچوونهكانی بكات و ئازادانه بیر بكاتهوه . ئهو راستیهی كه ناتوانین خۆمانی لێ دهرباز بكهین ئهمهیه كه : ( ئهمڕۆ جهنگێگی ئایدۆلۆژی بهرفراوان بوونی ههیه و لێكدانهوه و شیكاری زۆرێك له بابهته كۆمهڵایهتی و پهروهردهیی و بابهته سیاسیهكان، مۆركێكی ئایدۆلۆژی پێوه دیاره له ههردوو بهرهی لایهنگر و بهرهی دژ و ئهنتی لهو بابهتانه ) . كهواته چۆن حهڵاڵه بۆ (بابا)یهكی لیبراڵ و دیموكراسیخواز !! بابهته ئایدۆلۆژییهكانی خۆی بخاتهڕوو وه بهرگریان لێ بكات، بۆ(بابا)ێكی ئیسلامی و ئایینییش حهڵاڵه ئهوهی باوهڕی پێیهتی له چوارچێوه گشتیهكهیدا دهریبڕێ و به خهڵكی بناسێن .
راستیهكی حاشاههڵنهگره كه له سایهی ههژمونی سیستهمی نێودوڵهتی و - تاكڕهوی ئهمهریكا بهتایبهت- كابوسێكی پڕ له ترس له ئیسلام( ئیسلاموڤۆبیا-Islamophobia) له میدیاو ناوهنده سیاسیهكان بهدیدهكرێ
سالم سلیم بڵباس
برایان میکجیل دەڵێت : خۆشەویستی بێ لێبوردەیی بوونی نییە و لێبووردەییش بەبێ خۆشەویستی بوونی نابێت …
لێبوردن یەکێکە لەجوانترین سیفەتەکان لەھەر مرۆڤێکدا ھەبێت جوانی دەکات و لەھەر مرۆڤێکیشدا نەبێت ئەوا ئەو مرۆڤە توشی کێشە و گرفتی گەورە دەکات ، بۆیە زۆرێکمان ڕۆژانە بێ بەزەییانە مامەڵە لەگەڵ یەکتردا دەکەین ، لەبەرامبەر هەڵەیەکی بەرانبەرمان قورسایی شاخێک لە ڕق و کینە دەخەینە سەر پەڕەی دڵمان و پلانی درێژخایەن دادەڕێژین بۆ تۆڵەسەندنەوە و لاوازکردنی کەس و لایەنی بەرانبەرمان و بەمەش بەئاگری تۆڵە
شاناز هيرانى
ئاشکرایە کەوا عەقڵی تاك موڵکی خاوەنەکەی نیە، بەڵکو موڵکی ئەو فەرهەنگەیە، کە دایڕشتووە. مرۆڤ وەکو بوونەوەرێکی ڕۆشنبیر دروستکەری ڕۆشنبیریە، لەهەمان کاتدا خۆی لە ڕێی ڕۆشنبیریەوە دروست دەبێ. عەقڵ بە ئەندازەی گەشەکردنی ئەو فەرهەنگەی لەناو ژینگەیدا دەژی گەشە دەکات. ئەو فەرهەنگە منداڵدانی عەقڵە و نەست ڕام دەکات و ڕەفتار ئاراستە دەکات.. لهدەوڵەتێکی دیموکراتی بەهێز ئازادی و فرەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە دەبووژێتەوە، كاتيَك كة رؤشنبيران لةنيَو كايةكةدا جيَطةيان بؤ كراوةتةوة.. دامەزراوەکان دەتوانن لە پێناو هاندانی ڕوحی لێکتێگەیشن و سازان و پێکەوەکارکردنی هەموو لایەنەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە ناکۆکی بەڕێوەبەرن. هەر شتێ لەسەر گریمانەیەکی درووست دامەزرێنرا، دةرئةنجامى باشيشى ليَدةكةويَتةوة. ڕۆشنبیر خامەی ئازادە و ڕەخنە لە کەسایەتی سیاسی و دەسەڵاتدار
سیروان ڤیان
رۆشنبیران لەتێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیی گەلاندا رۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە. بەتایبەتی لەگەڵ قۆناغێکدا، کە سیستمی سەرمایەداری پێشکەوت و باڵادەستی و دەسەڵاتی بەسەر کۆمەڵگەدا چەسپاند، رۆڵی رۆشنبیران زۆر زیاتر چارەنووسسازو گرنگ بوو. سەرمایەداری لەم سەردەمە هاوچەرخەدا بۆ گەلان و مرۆڤایەتی بەمانای سیستمی داگیرکەرییە، لەهەموو جوگرافیاو وڵاتێکدا لە رووی شێوەو مێژووەوە، ئەگەر هەندێک جیاوازیش هەبێت ئەوەی ئامانجی بۆ دانراو ئەو دەرەنجامانەی لێی کەوتوونەتەوە هەر یەک شت بوون.
کاپیتالیسم سەرەتا لەئەوروپا سەریهەڵداو لەوێ بووە سیستمێکی
چۆلی ئهسعهد
رۆژنامهنوس و مامۆستای زانكۆ
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بوون بە وێستگەی تەنز و گاڵتەکردن بە سیاسەت بۆ گەنجان، کە گەنجانی نەک تەنیا کۆمەڵی ئێمە، بەڵکو هەموو جیهان بە شێوەیەکی گشتی هەمان هەڵوێستیان هەیە، جگە لەوەی کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەکارهێنەرە گەنجەکانیان لەم سەردەمەدا تووشی دابڕانێکی کۆمەڵایەتی بوون لەگەڵ نەوەی پێش خۆیان، بەتایبەت ئەو نەوەیەی هەمان خێرایی نییە لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.
لە سەردەمی بەلشەویدا (یەکێتی سۆڤیەت)، زاراوەی زمانی تەختەیی (Wooden language) دەرکەوت، کە فەرەنسییەکان بەسەر گوتاری سیاسی میدیای سۆڤیەتییاندا سەپاندبوو، وەک گوزارشتێک لە چەقبەستوویی سیاسی و میدیای کۆمۆنیستیدا. بەزمانی فەرەنسی (langue de bois) زمانی تەختەیی، بە واتای زمانێکی بێ هەست و سۆز دێت، هەمان ستراتیژی دیماگۆجیەتی هەبوو، کە ستراتیژی رازیکردنی ئەوانیتر بوو بە ترساندن بیرکردنەوەی پێشوەختەی خۆیان.
وەک جۆرج ئۆریۆل لە نووسینێکیدا ئاماژەی پێداوە، کە زمان و زاراوەکان بەهۆی داڕوخانی بیرکردنەوەوە شێواون و کاریگەری خراپیشیان لەسەر سیاسەت دروستکردووە و گوزارشت
ئاوات هاوار
لە ئەیلولی ساڵی ١٩٩٢ لە کاتێکدا کۆنگرەی جیهانیی حزبە سۆسیالیست – دیموکراتەکانی جیهان لە بەرلین لە ئەڵمانیا بەڕێووەدەچوو، لە سەروبەندی کارەکانی ئەو کۆنگرەیەدا، سادق شەرەفکەندی، سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا.
لە شەوی ٢٦ی خەرمانانی ١٣٧١ی هەتاوی بەرامبەر ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٢ کاتێک شەرەفکەندی لەگەڵ پێنج لە هاوڕێکانی لەسەر مێزێک لە ریستورانتی میکۆنۆسی شاری بەرلین دانیشتبوون، هێرش کرایە سەریان و لە ئەنجامدا چوار لەو شەش کەسە شەهید بوون، ئەمڕۆ ٢٦ی خەرمانان ساڵیادی تیرۆری دڕندانەی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێکانی لە ریستورانتی میکۆنۆسی بەرلینە.
دکتۆر شەرەفکەندی دوای دکتۆر قاسملۆ، دووەمین سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە لە لایەن تیرۆریستانی رژێمی ئێرانەوە تیرۆر کرا.
دکتۆر شەرەفکەندی و هاوڕێکانی کە بۆ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەشێک لە نوێنەرانی حزبەکانی ئوپۆزیسیۆنی رژێمی ئێران لە ریستۆرانتی میکۆنوس کۆببوونەوە، لە ناکاو کەسێکی ئێرانی و دوو کەسی لوبنانی بە چەکەوە دەچنە ناو ریستۆرانتەکەوە و هەموویان دەدەنە بەر دەسڕێژی گولە، کە لە سەر مێزەکەی دوکتۆر شەرەفکەندی دانیشتبوون.
فەتاح عەبدولی، هومایون ئەردەڵان و نوری دهکوردی سێ لە هاوڕێیانی دوکتۆر شەرەفکەندی و هاوکات ئەندامانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەو رووداوەدا شەهید بوون، دەوترێت زیاتر لە ١٠ فیشەک بەر دوکتۆر شەرەفکەندی کەوتوە، دوو لەوان تەقەی راستەوخۆی لە سەری کردوە، واتا ئامانجی سەرەکی بۆ تیرۆرکردنی دەستبەجێ بووە.
بڕۆنۆ یۆست، داواکاری گشتی دۆسیەی میکۆنۆس دەڵێت: “ئێمە رۆژی ١٨ی ئەیلوول دەستمان بەکار کرد، هیچمان لەبەردەستدا نەبوو، هەموو بکوژەکان هەڵاتبوون، شەوی ١٨ی ئەیلوول جەلال تاڵەبانیم بینی کە لە بەرلین بوو، ئەو وتی بەدڵنیایەوە رژێمی ئێران
خالید هەركی
کورد لەدێرزەمانەوە بەچەندین ئەگەر لەڕووی خاک و هاووڵاتیبوونەوە ژێردەست و پارچەپارچە بووە ، بەم هۆیەوە پەراگەندەی دەوروبەرو هەندێکجاریش وەکو دورخستنەوە بۆ دوورە وڵات دورخراونەتەوە، بەشێک یا ژمارەیەک لەو کوردانەی بەر ئەم پیلانە گڵاوانەی دوژمنی داگیرکەر کەوتون کوردانی خوراسانن، لێرەو لەوێ دەبیستین کە هاوخوێنەکانمان لە خوراسان بە دابڕاوی و دوور لە خاک و هاوزمانەکانیان دەژین، بۆیە من دەمەوێ لێرە کورتە باسێک لەسەر مێژووی کۆچکردنیان بخەمەڕوو.
خوراسان کەوتۆتە کوێی ئێران؟ خوراسان هەرێمێکی پان و بەرینە لەڕۆژهەلاتی ئێران نیوەی سنورەکانی رۆژھەڵاتی ئێران دەگرێتەوە، لە رۆژهەلات و باکوریەوە تورکمەنستانە، بەدرێژایی سنوری ئەفغانستان دادەکشێتە خوارەوە، تا دەگاتە سنورەکانی پاکستان. لەڕۆژئاواش، بیابانی (لوت) دێت، ھەرێمەکە کراوەتە سێ پارێزگا (ئوستان): باکوری خوراسان، خوراسانی
لەئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق
بەشی دووەم
تێبینی:
ئەم باسە بەشی شەشەمی راپۆرتی پێداچوونەوەی حوکمی راستەوخۆی عێراقە لەلایەن بەریتانیاوە، کە ساڵی ١٩٢٠ ئامادە کراوە. راپۆرتەکە بە ناوی "پێداچوونەوەی کارگێڕیی مەدەنیی میزۆپۆتامیایە Review of the Civil Administration of Mesopotamia" و ساڵی ١٩٢٠ خاتوو گێرتروود لوسیان بێڵ نووسیوێتی، کە سکرتێری کۆمیسیۆنی باڵا بووە لە عێراق. راپۆرتەکە لە هەندێ شوێندا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٩١٨ و ١٩١٩ و تێکڕا باس و هەڵسەنگاندنی چۆنێتی گرتنی ناوچە جۆراوجۆرەکانی میزۆپۆتامیایە، پێش ئەوەی لە ساڵی ١٩٢١دا قەوارەی دەوڵەتێکی تێدا دروست بکرێت بەناوی عێراقەوە و کەین و بەینی چۆنێتیی لکاندنی کوردستانی باشوورە بەم قەوارەیەوە – وەرگێڕ.
دەقی تەواوی تێبینیی کۆمیسیۆنی باڵا لەسەر ئامادەکردنی بەم شێوەیە:
"ئەم پەیپەرە پێشکەش کردنی باسێکە لەبارەی کارگێڕیی مەدەنیی میزۆپۆتامیاوە لە ماوەی داگیرکردنی سەربازیی بەریتانیادا، کە وەک بڵێی لە هاوینی ئەمساڵەوە، کاتێ کە ماندێتی میزۆپۆتامیا لەلایەن بەریتانیای مەزنەوە قبووڵکرا، هەنگاو گیرایەبەر بۆ زوو دامەزراندنی حکوومەتێکی عەرەبی.
حکومەتی خاوەن شکۆی (بەریتانیا) داوای راپۆرتێکی کرد لەسەر ئەم ماوە قورسو پڕ گرفتە، لەجێگری کۆمیسیاری مەدەنی، کەوا ئامادەکاریی سپاردە خاتوو گێرتروود ل. بێڵ C. B. E.
لە ناوەڕاستی مارتی ١٩١٩دا، مێجەر سۆن کە کەس وەک ئەو شارەزای باشووری کوردستان نیە، کرا بە ئەفسەری سیاسی لە سلێمانی بە ئامانجی ئەوەی پێگەی شێخ مەحموود کەمبکاتەوە بۆ ئەو ئاستەی کە لەگەڵ خەسڵەتیدا یەکدەگرێتەوە. پاش ئەوەی مێجەر سۆن بەم دواییە لە مۆڵەتی نەخۆشیی ماوەی ساڵێک گەڕایەوە و لە رێگەیدا بۆ وەرگرتنی پۆستەکەی، بەوردی بارودۆخی لە کفری و کەرکووک تاوتوێ کرد و بڕیاری لەسەر ئەو هێڵە دا کە لەسەری دەڕوات. لە دەوروبەری کۆتایی مانگی نیساندا لە سلێمانییەوە راپۆرتی دا کەوا کاریگەریی دەسەڵاتی شێخ مەحموود بەخێرایی بەرەو دابەزین دەچێت و دێهاتیش بەمە رەزامەند و دڵخۆشن. بە زیادبوونی سوودی یاسا و رێسای بەجێ، ناڕەزایی عەشیرەت و هۆزەکان لە حوکمڕانیی شێخ مەحموود تادەهات زیادی دەکرد. لەسەر ئەو بنەمایە، مێجەر سۆن هۆزی جافی لە ژێر رکێفی شێخ دەرکرد و یاریدەدەرێکی ئەفسەری سیاسی لە هەڵەبجە دانا، کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی سلێمانییەوە، بۆ مامەڵەکردنی راستەوخۆ لەگەڵ جافدا. هەر کە خەڵکەکە لەوە حاڵی بوون کە ئێمە بەنیاز نین شێخ مەحموود بەزۆر بسەپێنین بەسەر خەڵکانی دوودڵدا، وەک یەکەمجار رامانگەیاند، دۆست و هەواخواکانی هاتنە کەمی و زۆرێک لەوانەی