ئەکرەمی مێهرداد
سەرپێچی و ناڕەزایەتی هۆشیارانە خەڵک بەرامبەر یاسا یان دەسەڵاتە بۆ مەبەستی خستنەڕوول ئامانج یان داواکاری سیاسی و گشتی. یاخیبوونی مەدەنی لەگەڵ تاوان یان یاساشکێنی نەریتی لەوبارەوە جیاوازە ، کە ئەو کەسانەی یاخیبوون ئەنجام ئەدەن داواکاری سوود و بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان نین ، بەڵکو داخوازی گشتی و جەماوەرییان هەیە و بەشێک لە تایبەتمەندییشیان پابەندە بەو هەنگـاوانەی کە حکومەت چۆن وەڵامیان ئەداتەوە. ئامانجی سەرەکی یاخیبوونی مەدەنی ئاگادارکردنەوەی حکومەتە لە کاری هەڵەی دژ بە خەڵک و لەلایەکی تریشەوە هۆشیار کردنەوەی زۆرینەی خەڵکە سەبارەت بە ماف و ئازادی و دادپەروەری .
زاراوەی یاخیبوونی مەدەنی چەند شێوە و ساز وکاری ڕەفتاری سیاسی و گشتی لەخۆ دەگرێت وەکو ، نافەرمانی گشتی و ئاگاهانە، ناڕەزایی گشتی، سەرپێچی بڕیارەکانی دەسەڵات و ئەمانەش لە سادەترین و تایبەتی ترین کاردانەوەی کەسەکان دەست پێدەکات هەتا فراوانتری یاخیبوون و ناڕەزایەتی گشتی و گەورە. واتە لە نەچوون بۆ سەربازی و مانگرتنی کارگەیەک یان فەرمانگەیەک هەتا یاخیبوون و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی گشتی تەنانەت بۆ روخاندنی دەسەڵاتی زاڵم و چەوسێنەر ، هەروەکو نەمانی دەسەڵاتی ئینگلیزی لە هیندستان 1947 و نەمانی دەسەڵاتی کۆمۆنیستی لە پۆڵۆنیا 1989 و بزاڤی خوێندکاران و لاوانی فەرەنسا 1968. یان لەوانەیە یاخیبوونی مەدەنی کۆچ و ڕاکردنی جەماوەری بێت لە ترسی هێرشی دەسەڵاتە زاڵمەکان وەکو کاوانی دە هەزار میلی چینیەکان لە ترسی هێرشی سەربازانی ژاپۆنی و حکومەتی وابەستەی ژاپۆن، کۆچی مێژوویی خەڵی سنە و مەریوان لە ترسی هێرشی کۆماری ئیسلامی و سەرئەنجام کۆڕەوی ملیۆنی کوردستانی باشوور لە بەرامبەر هێرشی هێزەکانی بەعس و سەدام. یاخیبوونی مەدەنی بە پێچەوانەی نافەرمانی کەسێتی مەبەستی ئەوەیە کە رەهەندێکی گشتی و گەورەی مەدەنی و نیشتمانی بەرهەم بهێنێ و دەسەڵات و هاوڵاتیان و جیهان ئاگادار بکاتەوە بۆ ئەو پەیامەی کە دەیەوێت بیگەیەنێت کە لەوانەیە مەبەستی ئاڵوگۆڕی گشتی بێت یان ڕێگر بێت لە کار و مەبەستێکی دژی خەڵک. هەموو بزووتنەوەکانی دژی جەنگ و چەک و هەموو بزاڤە کانی ژینگەپارێزی و جوڵانەوە کانی داکۆکی لە ژنان و مناڵان دەچنە ناو فەرهەنگی یاخیبوونی مەدەنی و یاخیبوونی مەدەنیش بەشێکە لە بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی نوێ. پەیوەندی دیموکراسی و یاخیبوونی مەدەنی لەوەدایە کە ئەم بزووتنەوەیە پەنا بۆ توندوتیژی و چەک نابات و تەنانەت لەو کاتانەشدا کە حکومەتەکانی لەسەر کار لابردووە وەکو لە هیندستانی 1947 و پۆڵۆنیا 1989 و ئێرلەندای 1921 و پشتوانی سەرەکی یاخیبوونی مەدەنی جەماوەر و خەڵک و هۆشیاری و بەشداری ئەوان و ڕای گشتیە. لەم ڕوانگەیەوە یاخیبوونی مەدەنی دەتوانێ ئەو یاسا و ڕێسایانەش بگۆڕێ کە لەلایەن زۆرینەی پارلەمان کانەوە پەسەند کراون، چونکە یاخیبوونی مەدەنی ویست و هۆشیاری زۆرینەی خەڵکە کە راستەوخۆ هاتوونەتە مەیدانی داکۆکی و بەشداری.
یاخیبوونی مەدەنی پۆڵۆنیا
روداوه‌كانی پۆڵۆنیا له نێوان ساڵانی 1980 هه‌تا 1989 كه سه‌ره‌تای به پێكهێنانی بزوتنه‌وه‌ی «هاوپشتی»و ئه‌نجامه‌كه‌ی به پاشه‌كشه‌ی پارتی كۆمۆنیستی پۆڵۆنیا و داڕمانی تۆتالیتاریزم ئاكامیدا، بۆ هه‌میشه له یاده‌وه‌ری مێژوی مرۆڤایه‌تیدا دره‌خشان ده‌مێنێته‌وه. بێگومان بزاڤی دیموكراسی خوازی پۆڵۆنیا له ساڵانی ده‌یه‌ی 1980 له دوای شۆڕشی هه‌نگاریا له ساڵی 1956 و خه‌باتی دیموكراتیكی چیكهكان له ساڵی 1968، گرنگترین روداوی جه‌ماوه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تیه له مێژوی هاوچه‌رخی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات، كه بوه كه‌لێنی گه‌وره و گورزی كاریگه‌ر له بونیادی سیاسی- كۆمه‌ڵایه‌تی توتالیتاریزمی كۆمۆنیستیدا. له‌م باره‌وه باسه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌زمونی دیموكراسی سه‌ده‌ی بیسته‌م به بێ گرنگیدان به بزوتنه‌وه‌ی «هاوپشتی» و به‌دیهێنانی كه‌ش و هه‌وای دیموكراسی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و وڵاته‌دا، سنوردار‌و ناته‌واو ده‌بێت.
سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له دژی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
یه‌كێك له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی خوازی پۆڵۆنیا روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ و ئاشكرای یاخیبوونی مەدەنی بو له به‌رامبه‌ر حكومه‌ت. له‌وانه‌یه بتوانین بڵێین كه ئه‌زمونی دیموكراسی له پۆڵۆنیا و خه‌بات له دژی تۆتالیتاریزم سه‌رهه‌ڵدانێكی تازه بو له زاراوه‌ی « یاخیبوونی مەدەنی « له زمانی سیاسی رۆژئاوا. له دیدگای تێكۆشه‌رانی پۆڵۆنیا، گه‌یشتن به دیموكراسی بۆ توانا كردنی یاخیبوونی مەدەنی كه به مانای هه‌ڵوێستی سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی بو له به‌رامبه‌ر سیسته‌می سیاسی و ئایدیۆلۆژی. ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی شێوه ساز بون و پێكهاتنی یاخیبوونی مەدەنی له پۆڵۆنیا له‌سه‌ر پایه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی بو له به‌رامبه‌ر حكومه‌تی هه‌ژمونخواز و ملهوڕ.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه بزانین كه تۆتالیتاریزم، سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واو خواز و داخراوه كه تیایدا هه‌مو كاروباری سیاسی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی له‌به‌ر ده‌ستی حیزبێك یان ده‌سه‌ڵاتداری تایبه‌تدا بێت و كۆمه‌ڵگاش به پێی خواست و به‌رنامه‌ی یه‌ك مۆدێل و په‌یڕه‌ودا دروست بێت و به‌ڕێوه بچێ. له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا گرنگترین لایه‌نی پێكهاته‌ی دیموكراتێكی بزاڤی خه‌ڵكی پۆڵۆنیا دابڕانه له‌و سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاته ههژمونێكه كه له‌لایه‌ن پارتی كۆمۆنیسته‌وه دامه‌زرابو، هه‌ر به‌و هه‌ژمون خوازیه‌ش كۆمه‌ڵگای به‌ڕێوه ده‌برد.
كاریگه‌ری بزاڤی هاوپشتی پۆڵۆنیا به شێوه‌یه‌ك بو كه بیرمه‌ندان به شۆڕش دیموكراتی ناوی ده‌به‌ن و له ساڵانی 1980-1989 هاو رێگایه له‌گه‌ڵ ره‌وتی جیاخوازی له نێوان فه‌زاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و له دایك بونی قه‌ڵه‌مڕه‌وی گشتی له ده‌ره‌وه‌ی حیزب و ده‌سه‌ڵاتی پاوانخواز.
«ئادام میشینك» یه‌كێك له رابه‌رانی ناسراوی بزوتنه‌وه‌ی هاوپشتی، له نامه‌كانی زیندانه‌وه باس له چه‌مك و پرسێكی تازه ده‌كات به ناونیشانی «گۆڕان خوازی نوێ». ئاڕاسته‌ی سه‌ره‌كی میشینك بۆ ئه‌و پرسه بو كه هه‌لومه‌رجی مێژویی تازه له ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات، دو ئه‌زمونی «شۆڕش له خواره«ی هه‌نگاریا له ساڵی 1956 و «ریفۆرم له سه‌ره‌وه«ی چیكوسلۆفاكی 1968ی به سه‌ركه‌وتن نه‌گه‌یاند، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت لایه‌نگرانی دیموكراسی و گۆڕان له ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات له هه‌وڵی په‌یداكردنی رێگایه‌كی دیكه بن.
شایانی باسه كه خه‌باتكارانی رێگای دیموكراسی له پۆڵۆنیا باشترین رێگایان هه‌ڵبژارد بۆ پاشه‌كشه پێكردنی هه‌ژمونی حكومه‌ت و دیكتاتۆری له ره‌هه‌ندی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكا. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نه‌یارانی حكومه‌تی كۆمۆنیستی بۆ خستنه چاڵی ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتا‌ر ده‌ستیانكرد به پێكهێنانی شێوه‌یه‌كی نوێ له سازماندانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه په‌نا بردن نه‌بو بۆ شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵكو ده‌بێت شێوه‌كانی گۆڕان و به‌ره‌و پێشچونی سیاسی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ریفۆرمی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵدا بێت. بۆ هه‌مان مه‌به‌ست «یاچیك كۆرڤون» یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی هاوپشتی KOR بۆ یه‌كه‌مجار باس له چه‌مكی شۆڕشێك ده‌كات «كه خۆی سنوردار ده‌كات».
بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی خوازی له پۆڵۆنیا له ساڵانی دامه‌زراندنی بزاڤی «هاوپشتی» به‌و ئه‌نجامه گه‌یشت، كه باشترین ره‌وشی خه‌بات بۆ دیموكراسی و ئازادی دابڕان و جیابونه‌وه‌یه له نه‌ریتی ماركسیستی بۆ شۆڕش، دڵنیا كردنه‌وه بو له‌سه‌ر شێوه‌یه‌كی تازه له خۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵایه‌تی. به بڕوای كه‌سانی وه‌كو كۆرڤون یاخیبوونی مەدەنی كه به‌رهه‌می ئه‌م ره‌وته‌ی «به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵایه‌تی» بو، ده‌بێت كۆمه‌ڵێكی پلورالیستی بێت و له‌وێدا فره‌یی و جیاوازی به ره‌سمی بناسرێت. هه‌رچه‌نده روبه‌ڕوبونه‌وه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاری پێویستی به دامه‌زراندنی كاتییه بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌كی یه‌كگرتو، به‌ڵام ده‌بێ له ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌ی هه‌مو بیر‌و باوه‌ڕو بۆچونی تاك و لایه‌ن و حیزبه‌كان به‌دی بێت.
كۆمه‌ڵناسی ناوداری فه‌ره‌نسی»ئالان تۆرین» له‌م باره‌وه ده‌ڵێت هاوپشتی پۆڵۆنیا له ساڵانی 1980 تا 1989 له نێوان هه‌ردو چه‌مكی بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و بزاڤی پلورالیستی دا پێكهات، كه بێگومان جیاوازیش له نێوان ده‌بینێ و ئه‌مه‌ش له پێناوی سازدانی ریفۆرم و سه‌ر له نوێ پێكهێنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگادا ده‌بێت. به رۆشنكردنه‌وه‌ی زیاتری بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی پۆڵۆنیا به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌ین كه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هاوكات و هاو رێگایه له‌گه‌ڵ سازدانه‌وه و ژیانه‌وه‌ی تۆڕ‌و كه‌ناڵی فراوانی كۆمه‌ڵایه‌تی تازه‌یه، كه ده‌بێته هۆی دروستكردنی هاوپشتی مه‌ده‌نی تازه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتا‌ر، هه‌روه‌ها ئه‌م هاوپشتییه توانی درز‌و كه‌لێنی گه‌وره بكاته ناو چوارچێوه‌ی بیرۆكراسی ده‌سه‌ڵات و سه‌رهه‌ڵدانی دژایه‌تی لهمهنتقی یه‌كپارچه و ته‌واو خوازی حكومه‌تی ئه‌وسا.
جیاوازی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی پۆڵۆنیا له‌گه‌ڵ شۆڕشی مه‌جارستان 1956 سه‌باره‌ت به پرسی توند‌و تیژی بو. بزوتنه‌وه‌ی هاوپشتی و لایه‌نگرانی دیموكراسی له پۆڵۆنیا ناكۆك و دژ بون له به‌رامبه‌ر ده‌ستبردن بۆ چه‌ك و توندوتیژی. ئه‌وان به بێ بونی ئامانج و په‌یڕه‌وی سیاسی تایبه‌تی یان وابه‌سته‌یی له ئامانجی حیزبێكی دیاریكراو، به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ پرسی مافه‌كانی هاوڵاتی شێوازێكی تازه‌یان له هۆشیاری له پۆڵۆنیا و ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات داهێنا. مانای راسته‌قینه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له ناو دروشم و ئامانجه‌كانی شاری «گرانسك»دا به رۆشنی ده‌بینرێ. ئه‌وان به بێ خواستی به‌شداری كردن له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت و به داكۆكی كردن له بنه‌ما و مافه‌كانی هاوڵاتی شێوه‌یه‌كی تازه‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵدانی كۆمه‌ڵایه‌تی دیموكراسیدا پایه رێژی كرد.
ئه‌گه‌ر شاره‌زا بین له به‌ڵگه‌و دیكۆمێنته‌كانی دانوسانه‌كانی گرانسك له ساڵی 1980 به جوانی ئه‌وه ده‌بینین كه سوربونی «لیخ فالیسا»و كرێكارانی هاوپشتی ته‌نها بۆ دامه‌زراندنی سه‌ندیكا و رێكخراوی جه‌ماوه‌ری نه‌بو، به‌ڵكو مه‌به‌ستیان زیاتر له «رزگاركردنی پۆڵۆنیا» بو له بێمافی.
به‌مجۆره، پرسی سه‌ره‌كی بۆ لایه‌نگرانی دیموكراسی و هه‌ڵسوڕانی بزاڤی هاوپشتی به‌دیهێنانی كۆمارێكی خود سامانی خه‌ڵكی بو كه له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی بنه‌مای «ئۆتۆنۆمی»و خۆ به‌ڕێوه‌بردن بو له هه‌مو بواره‌كانی فه‌رهه‌نگ په‌روه‌رده و ئابوری دا. پێشنیازی سه‌ره‌تایی هاوپشتی به‌ڕێوه‌بردن و نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شانه بو له پێكهاته‌ی هه‌ژمون خوازی حكومه‌تی كۆمۆنیستی كه توانای به‌ڕێوه‌بردن و كار سازییان له ده‌ستدا بو.
هه‌رچه‌نده بزوتنه‌وه‌ی هاوپشتی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی سه‌ندیكای كرێكاری بو، كه بۆ مافی چینایه‌تی خۆیان خه‌باتیان ده‌كرد، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌كردنی مه‌ده‌نی بونه ئه‌و په‌یامه سیاسییه گرنگانه كه ته‌واوی پۆڵۆنیاو ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاتی گرته‌وه. له راستیدا بزاڤی هاوپشتی بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بو كه یارمه‌تیده‌ر بو بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگای فره‌یی و دیموكراتی له پۆڵۆنیا. شایانی باسه، هه‌تا سه‌رده‌می دامه‌زراندنی «هاوپشتی» له ئابی 1980 زۆرێك له نه‌یاران و ره‌خنه‌گرانی رژێمی كۆمۆنیستی پۆڵۆنیا و هه‌مو ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات، له دایك بونی ان به هیوایه‌كی دورو ئامانجێكی ناڕۆشن ده‌زانی.
به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی هاوپشتی به خۆناساندنی بزاڤێكی نیشتمانی و گشتی توانی هه‌مو كه‌س و لایه‌نه‌كانی دژی حكومه‌تی كۆمۆنیستی له ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه و كۆمه‌ڵگای دابه‌شكرد بۆ دو جه‌مسه‌ری حكومه‌تی سه‌ربازی و دیكتاتۆر و كۆمه‌ڵگای ئاشتی خواز و دادپه‌روه‌ر، سه‌رئه‌نجام سنوری ئه‌خلاقییان له نێوان خۆیان و لایه‌نگرانی دیكتاتۆری دیاریكرد.
بیرمه‌ندان بڕوایان وایه بزاڤی دیموكراتیكی «هاوپشتی» سیاسه‌تێكی دژی سیاسه‌ت بو، چونكه به گومان و پرسیاریان ده‌رباره‌ی پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتخواز و نا دیموكراتیكی كۆمۆنیزم له ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات، بنه‌ما و پرسی بزاڤێكی سیاسی نوێیان خسته‌ڕو كه هه‌تا ئه‌مڕۆ سه‌ر مه‌شقی ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تییه بۆ زۆرێك له بزاڤه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی جیهان.
ئامادەکردنی: ئەکرەمی میهرداد
سوود لەم سەرچاوانە بینراوە:
1- دایره المعارف دمکراسی، سیمور مارتین لیپست، ل 1289-1291
2- ته‌واوی زانیاریه‌كان ده‌رباره‌ی پۆڵۆنیا و «هاوپشتی» له كتێبی (زمانی برای انسانیت بشر) له نوسینی (رامین جهانبگلو) وه‌رگیراوه.
٣٠/١٠/٢٠٢١