ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕ لە یەکێک لە بیناکانی وێستگەی ئەتۆمیی "نەتەنز"، تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا.
"بێهرووز کەماڵوەندی" وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بڵاوی کردووەتەوە کە "ڕووداوێک" لە دامەزراوەی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە پارێزگای ئیسفەهان ڕووی داوە.
ئەو" ڕووداوە" لە ناوەندی مۆنتاژی سانتریفیوژەکانی ئێراندا ڕووی داوە.
هەتا ئێستا لە هۆکاری ئەو ڕووداوە زانیارییەکی ورد بڵاو نەکراوەتەوە و کاربەدەستانی ڕێژیم باس لەوە دەکەن، ئەو شوێنەی ڕووداوەکە لێی ڕووی داوە، شوێنێک بووە کە لە دەستی دروستکردندا بووە.
بەپێی قسەی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران، هیچ کەس نەکوژراوە و جێگای مەترسیش نییە کە مەوادی ئەتۆمی بڵاو ببێتەوە.
"ئیدی کۆهن" یەکێک لە ڕۆژنامەنووسانی ئیسرائیل لە تویتێکدا
پشتیوانی دارایی و لەشکری ئێران بۆ گروپە چەکدارە بەکرێگیراوە شیعەکانی لە عێراق، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سزاکانی ئەمەریکا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبۆتەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سێ سەرکردەی هێزە نیمچە لەشکرییەکانی عێراق و کاربەدەستێکی خۆجێهی کە ئاگاداری ڕووداوەکانە دەڵێت بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناو داخستنی سنورەکان بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە، پارەی تاران بۆ ئەو گروپە ملیشا شیعانە لەم چەند مانگەی دواییدا
"سەکینە پەروانە"، زیندانیی سیاسیی کوردی خوراسان، بەهۆی خراپیی باری تەندروستییەوە، ڕەوانەی بێهداریی زیندانی قەرچەکی وەرامین کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕ، ئەو زیندانییە سیاسییە لە ١١هەمین ڕۆژی مانگرتنیدا، بەهۆی دابەزینی پەستان و خراپیی باری تەندروستییەوە، ڕەوانەی بێهداریی زیندان کرا.
"سەکینە پەروانە" کە بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە، لە بەندی ٣ی تایبەت بە زیندانییانی "تاوانە مەترسیدارەکان" (جرائم خطرناک) ڕاگیراوە و لە ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردان، بە نیشانەی
وتەبێژى هەپەگە رایگەیاند، لە روبهڕوبونهوهى سوپای توركیا بهردهوامن و له چهند چالاكییهكدا دەیان سەربازی تورکیایان كوشتووە.
ئەمڕۆ(30/6/2020) دیاردەنیز، وتەبێژى باڵى سەربازى پەکەکە رایگەیاند، بەردەوامن لە چالاکییە سەربازیەکانیان لە دژى سوپاى تورکیا و دوێنێ (29/6/2020) لە چالاکییەکدا گەریلاکانیان دەیان سەربازى تورکیایان لە ناوچەکانى هەفتانین و خواکورک و شەمزینان کوشتووە، وتیشى ماوەى چەند
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتەنیاهو رۆژی سێشەممە ئاگاهیدایە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا و گوتی ئایندەی رژێمەکەت دەخەیتە مەترسییەوە ئەگەر ڕێگە بە ئێران بدەیت هەبوونی لەشکری خۆی لە سوریادا داکوتێت. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەمەی بە پەیامنێران گوت هاوشان لەگەڵ برایەن هوکی ئەمەریکایی بەرپرس لە سیاسەتەکانی پەیوەست بە ئێرانەوە .
نەتەنیاهو لەگەڵ برایەن هوک هەردووکیان داوای درێژکردنەوەی گەمارۆی چەکیان لەسەر ئێران کرد ئەوەی وادەکەی لە مانگی دەەدا کۆتایی دێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گوتی" بە ئایەتوڵاکان لە تاران دەڵێم ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە کردەی لەشکری پێویست بۆ ڕێگریکردن لە دروستکردنی بەرەیەکی دیکەی تیرۆریزم و لەشکری
سێ چالاکڤانی ژینگەپارێز کە یەکێکیان موختار خەندانی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی رێکخراوی ژیوای پاوە بوو، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 28ی حوزەیران لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە ناوچەی مەڕەخێڵ لە پاوە گیانیان لەدەستدا.
پەرەستو خدری، چالاکڤانی ژینگەپارێز لە شاری پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە) تیمێکی رێکخراوەکە، کە چوار کەس بوون، لەگەڵ کۆمەڵێک ژینگەپارێزی دیکە بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگری ناوچەی
“عابید جەلیل پووران”، وێنەگری وێنەی “فەرهاد خوسرەوی”، خەڵات کرا.
وێنەگری خەڵکی کوردستان “عابید جەلیل پووران”، بەهۆی گرتنی وێنەی “فەرهاد خوسرەوەی”، کۆڵبەری ١٤ساڵەی مەریوانی توانی خەڵاتی هەڤدەهەمین پێشانگەی “وێنەگری ساڵ وەحید ئەبد”ی وەربگرێ.
فەرهاد و ئازاد خوسرەوی دوو مێرمنداڵ و تازە لاوی تەمەن ١٤ و ١٨ ساڵانی، خەڵکی ئاوایی “نێ”ی مەریوان بوون کە لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سەر سنوور لە ناوچەی گەردەنەی “تەتە” لە سەرمان ڕەق هەڵاتن و گیانیان لەدەست دا.
تەرمی فەرهاد خوسرەوی، دوای سێ ڕۆژ بەدواداچوون و گەڕان
“فەڕانەک جەمشیدی”، چالاکی ژینگەپارێزی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی یەکشەممە، ٨ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، “فەرانەک جەمشیدی”، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە و ئەندامی ئەنجومەنی “سەوزی کوردستان”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە، لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە پێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەسبەسەر
جە زادگاو وێشان تەرمێ ٣ شەهیدەکێ هەورامانی شکۆمەندانە و سەرهۆرداۍئاسا بە واتەی "شەهید نمرۆنە“ ئەسپەردێ کریێ.
دمابەدامای ئانەیە کە وێرەگاو یەک شەممەی، هەر یەرە چالاکوانێ و ژیوگەپارێزێ هەورامانی موختار خەندانی خەڵکو شارچەو نوسوڎێ، یاسین کەریمی خەڵکو دەگاو شمشێری و بیلال ئەمینی ئێناخی ئەرەنیشتەو پاوەی جە ساتەوەختو ئەوەکوشنای ئێرو دارستانەکانو بوزینی و مەڕەخێڵ-ی گیانشان بەخشا، تەرمەکێشان
گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سوپای تورکیا بەقووڵایی 20 تاوەکو 40 کیلۆمەتر و سوپای ئێرانیش بە قووڵایی 10 کیلۆمەتر خاکی هەرێمی کوردستانیان بەزاندووە و بارەگای سەربازییان دروستکردووە. دەشڵێ حکومەتی عێراق لە سنووربەزاندنی خاکی هەرێمی کوردستان ئاگادارکراونەتەوە.
لیوا بابەکر فەقێ، گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، لە بووڵتەنی کاژێر 17:00ی تەلەڤزیۆنی رووداو لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا بە ئامانجی لێدان لە بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سوپای تورکیا لە سێگۆشەی سنووریی نێوان تورکیا، عێراق و ئێران ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی
سیاسەتمەدارێكی كورد رایدەگەیەنێت، هاتنی سوپای توركیا بۆ خاكی هەرێمی كوردستان و كۆكركردنەوەی هێز لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سنوری باشوری كوردستان ئامانج لێی كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەو بە ئاگاداری حكومەتی عیراق كراوە.
محەمەد ئەمین پێنجوێنی نوسەر و سیاسەتمەداری كورد بە رادیۆ نەوای راگەیاند، هێرشەكانی توركیا و هاتنە ناو خاكی هەرێمی كوردستان و كۆكردنەوەی هێز لەلایەن كۆماری ئیسلامی
سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی دوای تۆپبارانکردنەوەی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کە لە ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی جۆزەردانەوە دەستی پێکردوە، ئەمجارە هەڕەشەی لێدان لە حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکا.
تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هێزی ئاسمانی و تۆپخانەیی تورکیە لە حەوتووی ڕابردووەوە دەستیان بە سنووربەزاندنی هەرێمی کوردستان کردوە و بەهۆی پەلامارە مووشەکی و تۆپخانەییەکانی ئەم دوو وڵاتە هەتا ئێستا کۆمەڵێک کەس لە خەڵکی ناوچەکە کوژراون و زیانێکی زۆری ماددیش بەر ناوچەکە کەوتوە. هاوکات بەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٣ی پووشپەڕ، محەممەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی زەمینیی سپای پاسداران لە کاتی بەڕێوەچوونی مانۆڕی سەربازی لە بەرزاییەکانی “چلچەمە”ی سەر بە مەریوان، هەڕەشەی لە حیزبە
ڕۆژی دووشەممە ٢ی پووشپەڕ ٢٧٢٠ی کوردی، هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرن لە بانە و لە سنووری ” هەنگەژاڵ” کاروانێک کۆڵبەریان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ٢ کۆڵبەر بریندار و بە خێرایی بۆ دەرمانگا گوازرانەو.
شیاوی باسه: تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، "ڕۆستەم ئەرکیا"، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری ماکۆ، پاش تەواوبوونی ماوەی مەرەخەسییەکەی، گەڕێندرایەوە بۆ زیندانی یەزد.
ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، سەرەتایی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، هاتبوو بۆ مەرەخەسی.
ئەو زیندانییە سیاسییە ڕێکەوتی ١١ی بەفرانباری ساڵی ٨٥، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە تاران دەسبەسەر کرا و دواتر بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ ڕاگوێزرا.
ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕێکەوتی ٥ی سەرماوەزی ساڵی ٨٧، لە دادگای ئینقلابی خۆی بە سەرۆکایەتیی دادوەر "نەورۆزی" بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی
سیاسەتمەدارو هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان، سەڵاحەدین دمیرتاش کە ئێستا لە گرتووخانەی ئەدیرنەدایە لەسەر تۆڕی تویتەر سەبارەت بە دوو پارێزەری ئەندامی بیرۆی یاسایی گەل، پارێزەر ئیبرو تیمتیک و پارێزەر ئایتاچ ئونسال، کە هەردووکیان مانیان لە خواردن گرتووە، پەیامێکی پێشکەش بە وەزیری دادی تورکیا عەبول حەمید گول کرد.
سەڵاحەدین دمیرتاش دەڵێت " لە دەرەوەی فکری