فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، "ڕۆستەم ئەرکیا"، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری ماکۆ، پاش تەواوبوونی ماوەی مەرەخەسییەکەی، گەڕێندرایەوە بۆ زیندانی یەزد.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، سەرەتایی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، هاتبوو بۆ مەرەخەسی.

ئەو زیندانییە سیاسییە ڕێکەوتی ١١ی بەفرانباری ساڵی ٨٥، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە تاران دەسبەسەر کرا و دواتر بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕێکەوتی ٥ی سەرماوەزی ساڵی ٨٧، لە دادگای ئینقلابی خۆی بە سەرۆکایەتیی دادوەر "نەورۆزی" بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" بەبێ دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بە ئێعدام مەحکووم کرا و پاش ناڕەزایەتی بەو حوکمە، ئەو حوکمە ڕۆژی ٧ی ڕێبەندانی ساڵی ٨٨، لە دادگای پێداچوونەوە بە ١٠ ساڵ زیندانی و دوورخرانەوە بۆ زیندانی یەزد کەم کرایەوە.

بە ناڕەزایەتیی نوێنەری دادستانی ورمێ، حوکمی ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ٢٧ی ڕەشەمەی ساڵی ٨٨ لە ١٠ ساڵەوە بۆ ٢٠ ساڵ زیندانی بەرز بووەوە.

"ڕۆستەم ئەرکیا"، مانگی جۆزەردانی ساڵی ٩٨، بۆ زیندانی یەزد دوورخرایەوە و ناوبراو ڕۆژی ١ی سەرماوەزی ساڵی ٩٠، بەنیسبەت جیانەکردنەوەی زیندانییانی سیاسی لە زیندانییەکانی دیکە (عادی) دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن، کە پاش ڕەزامەندیی بەرپرسانی زیندانی یەزد لەگەڵ داواکارییەکی ئەو زیندانییە، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنابوو.

24/6/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان