فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتەنیاهو رۆژی سێشەممە ئاگاهیدایە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا و گوتی ئایندەی رژێمەکەت دەخەیتە مەترسییەوە ئەگەر ڕێگە بە ئێران بدەیت هەبوونی لەشکری خۆی لە سوریادا داکوتێت. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەمەی بە پەیامنێران گوت هاوشان لەگەڵ برایەن هوکی ئەمەریکایی بەرپرس لە سیاسەتەکانی پەیوەست بە ئێرانەوە .

نەتەنیاهو لەگەڵ برایەن هوک هەردووکیان داوای درێژکردنەوەی گەمارۆی چەکیان لەسەر ئێران کرد ئەوەی وادەکەی لە مانگی دەەدا کۆتایی دێت.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گوتی" بە ئایەتوڵاکان لە تاران دەڵێم ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە کردەی لەشکری پێویست بۆ ڕێگریکردن لە دروستکردنی بەرەیەکی دیکەی تیرۆریزم و لەشکری لە دژی ئیسرائیل لە نێو سوریای هاوسێی ئیسرائیل."

نەتەنیاهو گوتیشی بە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریاش دەڵێم تۆ ئایندەی وڵاتەکەت و رژێمەکەت دەخەیتە مەترسییەوە.

لە ساڵی 2011 وە واتە لەو کاتەوەی جەنگی نێوخۆی سوریا دەستپێکرد، ئیسرائیل بە هەزاران هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سوریا ئەنجامداوە و تیایاندا سوپای حکومەتی سوریای کردووەتە ئامانج هەروەها هێزەکانی ئێرانی هاوپەیمانی و چەکدارانی سەر بە گروپی ملیتانی شیعەی حزبوڵای لوبنانیش .

ئیسرائیل کەم جار وردەکاری هەڵمەتەکانی دژ بە سوریا پشتڕاست دەکات ، بەڵام دەڵێت هەبوونی هێزی ئێرانی بۆ پشتیوانیکردن لە بەشار ئەسەد، هەڕەشەیە لەسەر دەوڵەتی جولەکە و گوتیشی ئیسرائیل درێژە بەم هێرشانە لە سوریا دەدات. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کرد و گوتی ئێمە سەد دەر سەد سوورین لەسەر رێگریکردن لە ئێران لە داکوتانی پێگەی لەشکری خۆی لە سوریای زۆر نزیک لە ڕووی جوگرافیەوە لێمان .

برایەن هوک گوتی هەڵگرتنی گەمارۆی چەک دەرفەت بۆ ئێران دەخولقێنێت ئازادانە فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەری هێرشکردن هاوردەبکات هەروەها کەشتی جەنگی و کەشتی ژێرئاو ، سیستمی تۆپخانەی قورس . ناوبراو گوتیشی ئێران دواتر دەتوانێت ئەو جۆرە چەکانە و تەکنەلۆژیاکانی رەوانەی بریکارەکانی خۆی بکات وەک حیزبوڵا ، گروپە جیهادی ئیسلامی فەلەستینی ، حەماس ، گروپە شیعەکان لە عێراق هەروەها بۆ تۆڕەکانی ملیتانانی شیعە لە بەحرەین و بۆ حوسییەکان لە یەمەن.

1/7/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان